عەبدولستار مەجید: چوار شەممە کۆمەڵی ئیسلامی و پێنج شەممە ئۆپۆزسیۆن لەسەر پرۆژەکەی دەسەڵات کۆدەبنەوە
تایبەت بەنوچەنێت
عەبدولستار مەجید ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی بەنوچەنێتی راگەیاند، پرژەی چاکسازی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن لەیەک نزیکەو رۆژی پێنج شەممە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان راکانیان لەبارەیەوە یەک دەخەن.
عەبدولستار مەجید ئەندامی مەکتەبی سیاسی و شاندی دانوستانکاری کۆمەڵی ئیسلامی، لەکۆبونەوەی پێنج قۆڵی نێوان ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات، لەبارەی لێکنزیکی پرۆژە چاکسازییەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن بۆ نوچەنێت وتی”پرژەکەی دەسەڵاتم خوێندۆتەوە لێكچونێكی زۆر ده‌بینم”، بۆ جیاوازی هەردوو پرۆژەکەش وتی”پڕۆزه‌كه‌ی ئه‌وان زیاتر باسی بیشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌كات، ئێمەش زیاتر باسی چاككردنی سیسته‌م ده‌كه‌ین، کە چاکسازیش لەسیستەمدا کرا ئه‌و كات ئامانجی خزمه‌تگوزاریشمان دێته دی”.
بۆ وادەی وەڵامدانەوەی پرۆژە چاکسازییەکەی دەسەڵات، ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی بۆ نوچەنێت ئاشکرای کرد”ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵی ئیسلامی رۆژی چوار شه‌ممە كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ین و رۆژی پێنج شه‌ممەش بریاره ئۆپۆزسیۆن كۆبینه‌وه و بۆجۆنه‌كانمان یه‌ك ده‌خه‌ین له‌سه‌ر یه‌ك هه‌ڵوێست و وەڵام رێكده‌كه‌وین، هەم بۆ پرۆژه‌كه‌ی دەسەڵات و هەم بۆ مه‌سه‌له‌ی حكومه‌ت، هه‌فته‌ی ئاینده‌ش له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات دانیشتنمان هەیە، وەڵامی خۆمان رادەگەیەنین”.
عەبدولستار مەجید وەک رایگەیاند تا رادەیەک بە ئەنجامەکان گەشبینە بەڵام وتیشی “جارێ دوا ئەنجام دەرنەکەوتووە”.