نوچه نێت
ئه‌م ڤیدیۆیه لێدوانى حوسێن شههرستانییه وه‌زیرى وزه و نه‌وتى عێراقه لهكابینهكهى مالیكى. شه‌هرستانى ده‌ڵێ” له‌كۆتایى 2013 كاره‌با زیاد ده‌بێت و دهيفرۆشینه ده‌ره‌وه و قازانجهكهشى باشه”. هه‌رچه‌نده وه‌زیرانى عێراق زۆر به‌ڵێنیان به هاوڵاتیان داوه. به‌ڵام له‌مێژووى عێراق ئه‌و ڤیدیۆیه ركابه‌رى نییه بۆیه ئێستاش له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نوكته‌ى له‌سه‌ر ده‌كرێت.