به‌ختیار محه‌مه‌د
سه‌رۆك ئۆباما به‌رله‌وه‌ى كۆتایى به‌ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى بێت وه‌ك سه‌رۆكى زلهێزتیرین وڵاتانى دونیا سه‌ردانى زێدى باب وباپیرانى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و شه‌ره‌فه ببه‌خشێته وڵاته‌كه‌ى. به‌سه‌ردانى سه‌رۆكێك كه‌ئه‌مرۆ سیاسه‌تى هه‌موو جیهان به‌ڕێوه ده‌بات,ئه‌و نایه‌وێت كه‌ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى ته‌واو بێت ئینجا بچێته‌وه وڵاته‌كه‌ى چونكه ده‌زانێت ئه‌و كاته ناتوانێت هیچ ببه‌خشێته وڵاته‌كه‌ى به‌ڵام وه‌ك سه‌رۆك ده‌توانێت چه‌ندین كار بۆ زێدى خۆى بكات پێچه‌وانه‌ى ئه‌و به‌رپرس و مه‌سولانه‌ى ئێمه كه ساڵانێكه له پێناوى خۆشگوزه‌رانى و ژیانێكى باشتر دوور له نه‌هامه‌تیه‌كانى وڵاته‌كه‌یان ده‌ژین, به‌ڵام رۆژگارێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌و خێر‌و به‌ره‌كه‌ته بێ به‌ش نه‌بن خه‌ڵك ناخۆشى زۆرى بۆى چه‌شتووه. ئه‌وان وه‌ك سه‌رۆك ناگه‌ڕێنه‌وه تا ئه‌وه‌ى به ده‌ستیان هێناوه به‌شى بكه‌ن له‌گه‌ڵ رۆڵه‌ى وڵاته‌كه‌یان, به‌ڵكو ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بێ به‌ش نه‌بن له‌و نازو نیعمه‌ته‌ى كه به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ى دارژاوه, بۆ ئه‌وه‌ى لێنه‌گه‌رێن ئه‌وه‌ى دوێنێ قوربانى له پێناوى داوه ئه‌مرۆ به‌بێ ئه‌و ببێته خاوه‌ن هه‌موو شته‌ك, ئه‌وانه‌ى ئێمه رۆیشتن بۆ ئه‌وه‌ى بێ به‌ش نه‌بن له نازو نیعمه‌تى رۆژئاوا, ئه‌مرۆ به هه‌ماشێوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له نازو نیعمه‌تى ئێره بێ به‌ش نه‌بن.
گه‌ڕانه‌وه‌ى ئۆباما وه‌ك كه‌سێك كه ئێستا سه‌رۆكى ئه‌مریكایه پێمان ده‌ڵێت ئێمه‌ى كورد ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ش چه‌نده بێ كه‌ڵك و ئه‌نانى و نه‌زانین كه به‌سه‌دان ساڵه له‌و وڵاتانه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ین ،به‌ڵام ته‌نها له خێرات و خۆشیه‌كانى ئه‌وانمان بردووه نه‌ك پێمان به‌خشیبێت. كه‌سایه‌تى ئێمه وه‌ك كورد خۆمان به خاوه‌نى هیچ شوێنێك نازانین, ته‌نانه‌ت خۆمان به به‌به‌شێك له مرۆڤایه‌تیش نازانین بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تێك پێشكه‌ش به‌و گه‌ردوونه بكه‌ین. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ش ئه‌وانه‌ى ئێمه كه ده‌گه‌رێنه‌وه به‌و شێوه‌یه ناگه‌ڕێنه‌وه وه‌ك هاوڵاتیه‌كى ساده خزمه‌ت به گه‌ڵ و نیشتیمان بكات. ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ببن به به‌شێك له‌و گه‌نده‌ڵیه‌ى كه به‌دواى ده‌گه‌ڕێن، ڕه‌نگه له وڵاتێكى وه‌ك ئه‌لمانیا ئه‌و بواره‌یان نه‌بووبێت. ته‌نانه‌ت هه‌موو ئه‌و به چاو كه‌م سه‌یركردنه‌ى كه رۆژانه له‌وێ توشى ده‌بوونه‌وه ئه‌مرۆ دێن به هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ رۆڵه‌ى میلله‌ته‌كه‌ى خۆیان په‌یڕه‌ى ده‌كه‌ن دێنه‌وه هه‌موو شكسته‌كانى خۆیان لێره ده‌یكه‌نه مه‌دالیاى شانازى و سه‌ركه‌وتنى خۆیان به كۆمه‌ڵێك ده‌ست و دیارى ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌و شوێنه‌ى كه لێیه‌وه هاتوون. گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌وان به كۆمه‌ڵێك ده‌ست و دیارى ئه‌و میلله‌ته‌یه كه ده‌بوایه له گه‌رده‌نى رۆله‌ى ئه‌و میلله‌ته بكرێت, به‌ڵام ده‌برێته‌وه ئه‌وروپا بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێ له‌گه‌ڵ پرچ زه‌رده‌كه‌ى جیرانیان به‌یه‌كه‌وه بیخۆن. ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ى ئێمه ده‌بنه بارێك به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌ى خۆیان, گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌وان هێنانه‌وه‌ى سه‌رمایه نییه كه له‌وێ پێكیان هێناوه به‌ڵكو به تاڵانبردنى ئه‌و سه‌رمایه‌یه كه لێره كۆى ده‌كه‌نه‌وه,چونكه ده‌زانن ئه‌و به‌هه‌شته‌ى ئه‌وروپاش به‌بێ پاره دینارێكى سوتاو ناهێنێت. ئه‌وان له ئه‌فریقیا سه‌ربه‌رزن به گه‌رانه‌وه‌ى رۆڵه‌كه‌ى خۆیان, به‌ڵام ئێمه به گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ست به شه‌رمه‌زارى ده‌كه‌ین.
كاتێك ئۆباما ده‌گه‌ڕێته‌وه زێدى خۆى!
0
Share.