هادى عومه‌ر
ساڵێك زیاتره یه‌كێتى، له‌راگه‌یاندنه‌كه‌ى و له‌لایه‌ن كادیره‌كانى به‌چه‌ندین بیانووى (كوردانه) ده‌كه‌ونه ستایشى ئه‌و گروپانه‌ى كه‌سه‌ر به په‌كه‌كه‌ن. جارێك له مه‌خموور و جارێك له شه‌نگال و جارێكى دیكه له‌كۆبانى. ئێستاش به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى گوایه توركیا هێرشیان ده‌كاته سه‌ر راگه‌یاندنى یه‌كێتى جارێكى دیكه هه‌ست و سۆزى خۆى بۆ په‌كه‌كه نیشان ده‌دات. به‌ڵام ئه‌وه‌ى سه‌یرى رابردووى نێوان ئه‌و دوو هێزه كوردییه بكات ئه‌وا ده‌زانێت په‌یوه‌ندى نێوانیان نه ستراتیژییه و نه‌ته‌كتیكیه به‌ڵكو زیاتر له‌گه‌مه‌یه‌كى سیاسى زیاتر هیچى دیكه نییه. بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ى مێژووى و لێدوانى سه‌ركرده‌كانیان هه‌یه.
یه‌كه‌م به‌ڵگه باسى ئه‌وه ناكه‌ین كه چۆن شه‌ڕى یه‌كتریان كردووه. به‌ڵكو باسى ئه‌وه ده‌كه‌ین له كۆنگره‌ى یه‌كه‌مى یه‌كێتى، په‌كه‌كه توڕه بوون و مام جه‌لال ئه‌و كات به میوانانى په‌كه‌كه‌ى وت” منداڵانى سیاسه‌ت ئێمه فێر ده‌كه‌ن”. په‌كه‌كه‌ش چاك ده‌زانێ تا ئێستا به‌هێزترین نووسینگه‌ى یه‌كێتى له‌نوركیایه و ئه‌مه‌شى ده‌زانى كه تاڵه‌بانى چ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه و چۆن له‌موجامه‌له‌ى به‌رپرسانى تورك سڵ ناكاته‌وه و ئه‌وه‌شى له‌بیر گاڵته‌ى به‌بیرۆكه‌ى سه‌ربه‌خۆیى كرد‌و وتى ” خه‌ونى شاعیرانه”.
له‌به‌رامبه‌ردا ئۆجه‌لان خۆى له‌چه‌ندین موناسه‌به باسى یه‌كێتى و خودى تاڵه‌بانى كردووه. له‌كتێبى داستانى ژیانه‌وه كه دیمانه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ یاڵچین كوچوك. بۆ زانیارى ئه‌و یاڵچین كوچوكه‌ش دواتر ده‌ركه‌وت كه‌سایه‌تییه‌كى رێكخراوى ئه‌رگه‌نه‌كۆنه. ئۆجه‌لان له‌و كتێبه‌دا باس له تاڵه‌بانى ده‌كات. یاڵچین به ئۆجه‌لان ده‌ڵێ” تاڵه‌بانى زۆرجار ستایشى ئێوه ده‌كات” ئه‌ویش ده‌ڵێ” به‌ڵى زۆرجار ئێمه پاڵپشتیمان كردووه، به‌ڵام تاڵه‌بانى جێگاى متمانه نییه”.
ئه‌مه‌یه په‌یوه‌ندى نێوان یه‌كێتى و په‌كه‌كه له‌زارى سه‌رۆكه‌كانییه‌وه. وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كه له‌سه‌رووى ئه‌وانه‌وه‌یه، له‌راستى دا ئه‌وان هێنده ته‌با نیین، به‌ڵكو سه‌ره‌داوى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتێكى دیكه‌یه كه وڵاتێكى ئیقلیمیه. جا كاتێك له‌راگه‌یاندندا گوێبیستى ئه‌و سۆز و عاتیفه‌یه‌ى یه‌كێتى ده‌بین بۆ گه‌ریلا، ده‌بێت ئه‌و هه‌قیقه‌تانه‌ى سه‌ره‌وه‌شمان له‌به‌رچاو بێت.
په‌یوه‌ندییه پڕ گه‌مه‌كه‌ى یه‌كێتى و په‌كه‌كه!
0
Share.