سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان بڕی 10 ملیۆن دینار بۆ هه‌ردوو گۆڤاری شار و لڤین خه‌رج ده‌كات

0

نوچه‌نێت: هه‌ولێر

گۆڤاری سڤیل كه‌ له‌ شاری هه‌ولێر ده‌رده‌چێت، له‌ دوا ژماره‌يدا باس له‌و “گه‌نده‌ڵی”یانه‌ ده‌كات، كه‌ سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی پێ تۆمه‌تبار ده‌كرێـت، له‌ ناویشیاندا بڕی 10 ملیۆن دینار بۆ هه‌ر دوو گۆڤاری شار و لڤین خه‌رج كراوه‌.
له‌ ژماره‌ (289)ی رێكه‌وتی (2015/08/15) گۆڤاری سڤیل، راپۆرتێك له‌سه‌ر “گه‌نده‌ڵییه‌كانی سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی كوردستان”، بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ باس له‌و خه‌رجی و به‌ هه‌ده‌ردانه‌ی پاره‌ ده‌كات، كه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ماوه‌ی ده‌ست به‌كاربوونییه‌وه‌ په‌نای بۆ بردووه‌.
له‌ راپۆرته‌كه‌دا دوو به‌ڵگه‌نامه‌ بڵاو كراونه‌ته‌وه‌، كه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان بڕی پێنج ملیۆن دیناری له‌سه‌ره‌، بۆ هه‌ر دوو گۆڤاری شار و گۆڤاری لڤین، واته‌ به‌ هه‌ردووكیان بڕی ده‌ ملیۆن دینار ده‌كات.

1111 222

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com