نوچه: تایبه‌ت
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وان دی زۆرینه و كه‌مینه‌ن و تا ئێستایش بیریان له پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و وتی: ” ئێستایش ئومێد ده‌كه‌ین كه بگه‌ینه سازان، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتین ئه‌وكات به‌رنامه‌ی خۆمان ده‌بێت”.
سه‌لاح ده‌لۆ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ نوچه، ره‌تی كرده‌وه، كه حیزبه‌كه‌ی بیری له پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه كردبێته‌وه، چونكه وه‌ك ئه‌و وتی: “ئێمه تا ئێستا دی زۆرینه و كه‌مینه‌ین، بۆیه بیرمان له پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه و كه‌مینه نه‌كردۆته‌وه، ده‌بێت هه‌موومان بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه، كه بگه‌ینه سازانێكی نیشتیمانی، چونكه ئه‌گه‌ر سه‌یری رابردوو بكه‌ین، ده‌بینین هه‌موو په‌رله‌مان و حكومه‌ت و تێكڕای پۆسته‌كان به سازان دابه‌شكراون، ئێستایش ئومێد ده‌كه‌ین كه بگه‌ینه سازان، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتین ئه‌وكات به‌رنامه‌ی خۆمان ده‌بێت”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه ئه‌وان په‌یوندییان له‌گه‌ڵ هیچ حزبێك تێك نه‌داوه و سوریشن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، لایه‌نه‌كان بگه‌نه سازانێكی نیشتیمانی، له‌و باره‌وه وتی: “هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ ئه‌وه‌یه، كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بگه‌ینه سازانێكی نیشتیمانی، كه ئه‌و سازانه به‌جۆرێك بێت، كه جێی ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌كمان بێت، هیوادارین ئه‌و چه‌ند رۆه‌ی كه ماوه هه‌موولایه‌نه‌كان جوهدیان چڕ بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه نه‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی كه ناحه‌زانی كورد بیری لێده‌كه‌نه‌وه، ئومێدی زۆریشمان هه‌یه كه ئه‌و بارودۆخه چاره‌سه‌ر ببێت و چاره‌سه‌ریش ده‌بێت”.
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، باس له پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه ده‌كات
0
Share.