نوچه‌نێت: تایبه‌ت
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له په‌یامێكدا كه به‌بۆنه‌ی یادی سه‌شت و نۆ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حیزبه‌كه‌یانه‌وه بڵاویان كردۆته‌وه، ئاماه‌یان به‌وه داوه، دركیان به‌و كۆسپانه كردووه، كه له‌سه‌ر رێی خه‌باتیان بۆ گه‌یشتن به كه‌ناری ئارامی درووست ده‌كرێت.
هه‌ر له‌و په‌یامه‌دا هاتووه: “وڵات به ناو كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی سیاسیی‌دا تێده‌په‌ڕێت و خه‌ریكه به‌هۆی ویستی سه‌پاندنی ئیراده‌وه، مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌مان درووست ده‌بێت، به‌ڵام هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه به هه‌ماهه‌نگی ئه‌و ده‌نگانه‌ی تری په‌ڕله‌مانی كوردستان، كه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌خه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حیزبایه‌تییه‌وه، لێناگه‌ڕێین ئاڵۆزی و پشێوی زیاتر درووست بێت و هه‌رێمی كوردستان بگاته جێیه‌ك كه دوژمنان خه‌ونی پێوه ده‌بینن”.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان
به بۆنه‌ی شه‌ست و نۆ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتیمانه‌وه، گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خۆمان و جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی كوردستان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و دۆست و لایه‌نگرانی پارته تێكۆشه‌ره‌كه‌مان ده‌كه‌ین، ئه‌م یاده له‌م كات و ساته‌دا، بۆ ئێمه مانایه‌كی قوڵی هه‌یه و هێزێكی گه‌وره‌یشه بۆ گوڕ پێدانی زیاتری خه‌باتمان، له پێناو گه‌یشتن به سه‌قامگیرییه‌كی هه‌میشه‌یی.
ئێمه له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌ڕله‌مانی كوردستان، د‌رك به هه‌موو ئه‌و كۆسپانه ده‌كه‌ین، كه ده‌خرێته به‌رده‌م خه‌باته راسته‌قینه و پاكه‌كه‌مان بۆ گه‌یشتن به دوا كه‌ناری ئارامی، به‌ڵام هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه به سه‌ربه‌رزییه‌وه هه‌نگاو به‌سه‌ر ئه‌و كۆسپانه‌دا ده‌نێین و گه‌له‌كه‌مان به‌ره‌و ئه‌و كه‌ناره ده‌به‌ین، چونكه هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه، پارتی بۆ ئه‌و ئامانجه پیرۆزه دامه‌زراوه.
گه‌لی كوردستان و ته‌واوی جیهان ئاگادارن، له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشدا، گه‌لی كورد سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی خێر ده‌كات و له به‌رانبه‌ر گه‌وره‌ترین و دڕنده‌ترین دوژمنانی مرۆڤایه‌تییدا راوه‌ستاوه و قوربانییه‌كی زۆریشی داوه، ئه‌مه‌یش سه‌نگ و پێگه‌ی به‌هێزی هه‌رێمی كوردستانی لای كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر ئاشكرا كردووه و هۆكارێكی به‌هێزیشه بۆ هه‌نگاونانی زیاتر به‌ره‌و ئامانجه باڵاكانمان.
له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیشدا، وڵات به ناو كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی سیاسیی‌دا تێده‌په‌ڕێت و خه‌ریكه به‌هۆی ویستی سه‌پاندنی ئیراده‌وه، مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌مان درووست ده‌بێت، به‌ڵام هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه به هه‌ماهه‌نگی ئه‌و ده‌نگانه‌ی تری په‌ڕله‌مانی كوردستان، كه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌خه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حیزبایه‌تییه‌وه، لێناگه‌ڕێین ئاڵۆزی و پشێوی زیاتر درووست بێت و هه‌رێمی كوردستان بگاته جێیه‌ك كه دوژمنان خه‌ونی پێوه ده‌بینن، هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌میشه به‌ره‌ی خێر سه‌رده‌كه‌وێت.
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌ڕله‌مانی كوردستان