نوچه‌نێت: هه‌ولێر
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامێكدا داواله‌سه‌رجه‌م ئه‌و حیزبانه ده‌كات، كه مۆڵه‌تییاساییان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه، به‌ر له 20/8 كۆ ببنه‌وه و چی له به‌ره‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستانه بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن،بۆ جێبه‌جێ كردن.
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە داوا لە هەموو ئەو حیزبانە دەكەم كە لەناو حكومەت و پەرلەمانن و ئەوانەی مۆڵەتی یاساییان هەیە، كەبەر لە 20ـی 8 كۆ ببنەوە و هەر چی بە باشی بزانن بۆ بەرژەوەندیی وڵاتەكە و كۆتاییهێنان بە قەیرانەكە، بڕیاری لەسەر بدەن بۆ ئەوەی جێبەجێ بكرێت.
داوا لە دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەكەم بۆ ئەم مەبەستە هەماهەنگیی پێویست ئەنجام بدات.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
16ـی 8ـی 2015