نوچه‌نێت: تایبه‌ت
پارتی كرێكارانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كتری به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه ده‌ست له كاروباری ناوچه‌ی جێنفوزی یه‌كتر وه‌رده‌ده‌ن، به‌ڵام دوو پارتی رۆژهه‌ڵڵات و رۆژئاوای كوردستانیش رووی تۆمه‌ته‌كانیان ئاراسته‌ی پارتی كررێكاران ده‌كه‌ن و پێیانوایه، سه‌رچاوه‌ی به‌شێكی زۆری له كێشه‌كان، ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئه‌و پارته‌ن، له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای كوردستان.
ده‌ستێوه‌ردانه‌كان چین؟!
كێشه و گرفتی نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، مێووییه‌كی دووریان هه‌یه، كه هه‌ندێكجار ئه‌و كێشه و گیروگرفتانه، سه‌ریان به‌ره‌و شه‌ڕ و پێكهه‌ڵپان كێشاوه، له ئێستایشدا په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو حیزبه گری تێكه‌وتووه، به جۆرێك یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه ده‌ست له كاروباری ئه‌و ناوچانه وه‌رده‌ده‌ن، كه جێنفوزی لایه‌نی به‌رانبه‌رن.
ده‌مهات عه‌گید وته‌بێی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) كه سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستانه له باره‌ی گرفتی ئێستای نێوان حیزبه‌كه‌ی و پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، ئاماه بۆ ئه‌وه ده‌كات، گرفته‌كان زیاتر گرفتی ئایدیۆلۆین، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش ئاشكرا ده‌كات، ئه‌و هۆكارانه‌ی لێكیان جودا ده‌كه‌نه‌وه، زیاتر له‌و هۆكارانه‌ی نزیكیان ده‌كه‌وه، عه‌گید له لێدوانێكدا بۆ نوچه زیاتر هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌كات و ده‌ڵێت: “گرفتی ئێمه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، له رووی ئایدیۆلۆژی و سیاسییه‌وه‌یه، ئێمه و ئه‌وان له هه‌ندێك رووه‌وه لێك جودا ده‌بینه‌وه، له‌و شتانه‌دا كه له نێوانماندا هه‌یه، ئه‌و شتانه‌ی كه لێكمان جودا ده‌كاته‌وه زیاترن، ئه‌و كێشانه‌یش له سیاسه‌تی ئه‌واندا خۆی ده‌بینێته‌وه، له باره‌ی رۆژئاوا و شه‌نگال و په‌یوه‌ندی ئه‌وانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئاكپارتی، چونكه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پشتگیری ئاكه‌په‌یان كرد، بۆیه ئه‌و كێشانه تا دێت قوڵتر ده‌بن”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان ره‌تی كرده‌وه، كه ئه‌وان ده‌ستێوه‌ردانی راسته‌وخۆ له كاروباری رۆژئاوای كوردستان بكه‌ن، به وته‌ی ئه‌و هه‌موو سه‌رنجه‌كانیان كه له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان هه‌یانه، ته‌نها له رووی مه‌بده‌ئییه‌وه‌ن، وتیشی: “ئێمه له جێی بڕیاره‌كانی رۆژئاوای كوردستان نین، ئه‌وان به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆیان هه‌یه و خۆیان بڕیار ده‌ده‌ن، ئێمه ئه‌گه‌ر شتێكیش بڵێن ته‌نها له رووی مه‌بده‌ئییه‌وه‌یه، ئێمه ده‌ڵێین یه‌په‌گه هه‌یه، هێزێكی ناسراوه له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌ر كه‌سێك حه‌ز ده‌كات به‌شداری بكات با بچێته ناو ئه‌و سیستمه‌ی كه یه‌په‌گه دایناوه، چونكه ناكرێت دوو هێزی چه‌كدار هه‌بن له‌وێ، چونكه ئێمه ئه‌زموونی باشوری كوردستان‌مان له‌به‌رچاوه، دوو هێزی پێشمه‌رگه، دوو ئاسایش، هه‌روه‌ها له هه‌موو داموده‌زگه‌یه‌ك دوو هه‌یه، وه‌ك مه‌بده‌ئییه‌ن ئێمه نامانه‌وێت له رۆژئاوای كوردستان ئه‌و كێشانه روو بده‌ن”.
له لایه‌كی تره‌وه، عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ نوچه، ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستانی ره‌ت كردنه‌وه، كه باس له‌وه ده‌كات، پارتی دیموكراتی كوردستان خه‌ڵكی باكوری كوردستانی بۆ ده‌نگدان به ئاكپارتی هان دابێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی، ره‌تی كرده‌وه كه ده‌ستییان له كاروباری رۆژئاوای كوردستان وه‌ردابێت، چونكه وه‌ك ئه‌و وتی: “ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه كه سه‌رۆك بارزانی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رفه‌ته ده‌ست كوردانی رۆژئاوا نه‌چێت، سێ كۆبوونه‌وه‌ی گرنگی له‌گه‌ڵ حیزب و لایه‌نه‌كانی كوردی رۆژئاوا ساز كرد و سێ رێكه‌وتنی گرنگی بۆ ساز كردن، وه‌ك رێككه‌وتنی یه‌كه‌م و دووهه‌می هه‌ولێر و رێككه‌وتنی دهۆك، هه‌رسێ رێككه‌وتنه‌كه‌یش له‌لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه پێشێل كراوه”.
عه‌لی عه‌ونی زیاتر هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كرد و وتی: “موداخه‌له‌ی ئێمه بۆ ئه‌وه بووه بگه‌نه رێككه‌وتن و ئه‌نجامێك بۆ كوردی ئه‌و به‌شه به‌ده‌ست بێت، بێگومان ئه‌نه‌كه‌سه لایه‌نێكی كاریگه‌ر و هه‌ست پێكراوی رۆژئاوای كوردستانه، به‌ڵام ره‌فتاره‌كانی په‌یه‌ده وا ده‌كات، كه كورد له ده‌سه‌ڵاتی كوردی بێ‌ئومێد بێت، چونكه ئه‌وان كه خه‌ڵك و لایه‌نه‌كانی جگه له خۆییان له مافه‌كانیان بێبه‌ش بكه‌ن، چ جیاوازییه‌كیان هه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دیكتاتۆریی سوریا، كاتێك دیكتاتۆرییه‌ت باڵاده‌ست بوو، هیچ جیاوازییه‌كی نابێت ئه‌و دیكتاتۆرییه دیكتاتۆرییه‌تی داگیركه‌ر بێت یان هی كورد خۆی”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، پارتی كرێكارانی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه ده‌ست له كاروباری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌ده‌ن، له‌و باره‌وه وتی:”گه‌وره‌ترن ده‌ستێوه‌ردانی په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه، كه گونده‌كانی ئێمه‌ی داگیركردووه و لێناگه‌ڕێت خه‌ڵكه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر گونده‌كان، له جیاتی ئه‌وه‌ی خه‌باتی خۆی بگوازێته‌وه باكور، داری كردۆته كونی زه‌نگه‌زووره و هه‌رچی فرۆكه‌ی توركیا هه‌یه هێناویانه‌ته سه‌ر ئێمه ئه‌ی ئه‌مه ده‌ستێوه‌ردان نیه؟”.
وتیشی:”په‌چه‌ده‌كه‌یان درووست كردووه، كه هه‌رچی رۆژه له رێی راگه‌یاندنه‌كانییانه‌وه، خه‌ڵك له دژی حكومه‌تی هه‌رێم و پارتی دیموكراتی كوردستان هان ده‌ده‌ن، ئه‌وان دژی مه‌سعود بارزانی و دژی نێچیرڤان بارزانی قسه ده‌كه‌ن، ئایا ئه‌وان سه‌رۆكی ئه‌م هه‌رێمه و سه‌رۆكی ئه‌م حكومه‌ته نین؟”.
رۆژهه‌ڵڵات و رۆژئاوای كوردستان كام لایه‌ن به ده‌ستێوه‌ردان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن
حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و پارتی ئازادی كوردستان، رووی تۆمه‌ته‌كانیان ئاراسته‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی ئه‌و پارچانه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن.
حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، كه یه‌كێكه له حیزبه كاریگه‌ره‌كانی رۆژهه‌ڵڵاتی كوردستان، ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان له ناوچه‌كانی كێله‌شین به شه‌ڕهاتن، به‌و هۆیه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌كیان شه‌هید بوو و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كیشیان بریندار بوون، ئه‌و رووداوه به جۆرێك ده‌نگدانه‌وه‌ی نێگه‌تیڤی له ناو خه‌ڵكی كوردستاندا درووست كرد، كه هه‌مووان جگه له‌وه‌ی پارتی كرێكارانییان به هۆكاره‌كه‌ی وه‌سف كرد، هاوكات داوای ته‌حریم كردنی شه‌ڕی براكوی و وازهێنانیان له ده‌ستێوه‌ردانی پارته‌كان كرد، له كاروباری ناوخۆی پارچه جیاوازه‌كانی كوردستان.
محه‌مه‌د نه‌زیف قادری ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، رایگه‌یاند، حیزبه‌كه‌یان له‌سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی پارتی كرێكارانی كوردستان، هه‌میشه ئه‌و حیزبه‌ی ئاگاداركردۆته‌وه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموكرات وتی: “راسته ئێسته ئێمه و پێكاكا په‌یوه‌ندیمان باشه، به‌ڵام هه‌میشه له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه، چونكه به بۆچوونی ئێمه باش نییه هیچ حیزب و لایه‌نێك ده‌ست له كاروباری پارچه‌كانی كوردستان وه‌ربدات، چونكه ئه‌وه حیزبه سیاسییه‌كانی هه‌ر پاچه‌یه‌كی كوردستان خۆیانن، كه بڕیار له‌سه‌ر هه‌ر جۆره سیاسه‌تێك هه‌ر جۆره دبلۆماسییه‌تێك بده‌ن”.
قادری رووی له لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد و وتی: “ئێمه پێمانباشه لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌ر چوارپارچه‌كه‌ی كوردستان هاوكاری یه‌كتری بن، ئه‌ویش له كاتێكدا كه حیزبه‌كانی ئه‌و پارچانه خۆیان داوای هاوكاری بكه‌ن و له سنووری هاوكاریش تێنه‌په‌ڕێت”.
له لایه‌كی تره‌وه، مسته‌فا جومعه سكرتێری گشتی پارتی ئازادی كوردستانی سوریا، كه یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی كوردانی رۆژئاوای كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، ستایشی رۆڵی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد، كه به وته‌ی ئه‌و، رۆڵی باشی هه‌بووه بۆ به‌ره‌و پێشبردنی كه‌یسی كورد له رۆژئاوای كوردستان، ره‌تیشی كرده‌وه كه ئه‌و رۆڵه‌ی بارزانی ده‌ستێوه‌ردان بووبێت، چونكه وه‌ك ئه‌و وتی: “سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستانی باشوور، ته‌داخولی موباشیر ناكه‌ن، ته‌نها په‌یوه‌ندی سیاسی‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سیاسی و نیشتیمانی كوردی سوریا، ئێمه ده‌بینین مه ئه‌وه باشه و خه‌ته‌ر نییه له‌سه‌ر كوردی سوریا”.
جومعه پارتی كرێكارانی كوردستانی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه ده‌ست له كاروباری ناوخۆی رۆژئاوای كوردستان وه‌رده‌ده‌ت، له‌و باره‌وه وتی: “هه‌ڵوێستی په‌كه‌كه به شاش ده‌بینین، چونكه ئه‌وان ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی په‌یه‌ده كار ده‌كه‌ن، ته‌نها یارمه‌تی په‌یه‌ده ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌یش بۆته هۆی درووستبوونی دووری له نێوان په‌یه‌ده و هێزه سیاسییه‌كانی تر”.
سكرتێری پارتی ئازادی كوردستانی سوریا وتیشی”په‌كه‌كه له جیاتی ئه‌وه‌ی ته‌نها پشتیوانی په‌یه‌ده بكات، ده‌بوایه پشتیوانی ته‌واوی هێزه سیاسییه‌كانی بكردایه، به‌ڵام به داخه‌وه ئێمه له‌و باره‌وه، هه‌ڵه‌ی په‌كه‌كه ده‌بینین”.