نوچه: تایبه‌ت
سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌سیحییه‌كانی كوردستان، پاڵپشتی بۆ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، وتیشی: “ئه‌و په‌یامه‌مان پێ باشه و پشتگیری ده‌كه‌ین، ده‌رفه‌تێكی تره بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی بیروڕأی خۆیان بگۆڕنه‌وه و بگه‌نه چاره‌سه‌رێك”.
رۆمی‌و هه‌كاری سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن، له لێدوانێكدا بۆ نوچه پاڵپشی خۆی بۆ په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی، هاوكات ره‌خنه‌ی له لایه‌نه سیاسییه باڵاده‌سته‌كانی كوردستانیش گرت، كه پێشتر جگه له پێنج حیزبه‌كه رێ‌یان نه‌داوه هیچ لایه‌نێكی تر به‌شداری له‌و كۆبوونه‌وه چاره‌نووسسازانه بكه‌ن، كه په‌یوه‌ندییان به داهاتووی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌بووه.
سكرتێری حیزبی بێت نه‌هره‌ین وتی: “ئه‌م په‌یامه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم شتێكی نوێیه، چونكه پێشتر ته‌نها پێنج حیزبه‌كه به‌شدارییانه له‌و كۆبوونه‌وه چاره‌نووسسازانه‌دا ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌م په‌یامه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و حیزبانه‌ی له ناو حكومه‌ت و په‌رله‌مانن یان له ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت و په‌ڕله‌مانن، به‌شداری له‌و پرسانه‌دا بكه‌ن”.
رۆمیۆ هه‌كاری ره‌تی كرده‌وه كه هیچ كام له لایه‌نه‌كان دی مانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ئێستای هه‌رێم بن له پۆسته‌كه‌ی، چونكه وه‌ك ئه‌و وتی: “تا ئێستا په‌یامی هیچ كام له لایه‌نه‌كانمان نه‌بیستووه، كه بڵێن نابێت به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی له پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمدا بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ندێك شتی تری له پشته‌وه‌یه، كه په‌یوه‌ندیان به هه‌موار كردنه‌وه‌ی یاسا و دستووره‌وه هه‌یه، پێموایه دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، هه‌ندێك شت روون ده‌بنه‌وه، وه‌ك هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دۆخه”.