نوچه: تایبه‌ت
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان رایانگه‌یاند، بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، پێویستیان به 180 رۆژ و بودجه‌یه‌كی 30 ملیۆن دۆلاری هه‌یه، دهيشلَيَن: “ده‌بێت به فه‌رمی له‌لایه‌ن ئه‌و دسه‌ڵاته‌وه كه دوای هه‌ڵبژاردن ده‌كات، ئاگاداربكرێینهوه”.
هه‌ندرێن محه‌مه‌د سه‌رۆكی كۆمسیۆنه‌كه له لێدوانێكدا بۆ نوچه وتی: “تا ئێستا ئێمه بۆ هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ویستێكی وه‌ها هه‌بێت، ده‌بێت به فه‌رمی له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه ئاگادار بكرێینه‌وه، كه داوای هه‌ڵبژاردن ده‌كات”.
سه‌رۆكی كۆمسیۆنه‌كه وتیشی: “كۆمسیۆنه‌كه‌مان تازه دامه‌زراوه، بۆیه بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، پێویستمان به 180 رۆ و 30 ملیۆن دۆلار هه‌یه، تا بتوانین ئه‌و داویه جێبه‌جێ بكه‌ین”.