نوچه: تایبه‌ت
عه‌لی قازی محه‌مه‌د كه چه‌ند رۆێكه له ته‌لاری په‌ڕله‌مانی كوردستان مانی گرتووه و داوای پێكهاتنی لایه‌نه سیاسییه‌كانی ده‌كات، چه‌ند زانیارییه‌كی مه‌ترسیداری وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی ئێران ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، ئیتڵاعاتی ئێران فه‌رمانی به ئه‌ڵقه له گوێكانی كردووه، كار بۆ لێدانی بكه‌ن.
عه‌لی قازی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كردۆته‌وه، چه‌ند زانیارییه‌كی مه‌ترسیداری وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی ئێران ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: ” ئیتڵاعاتی ئێران هه‌موو به‌رفه‌رمان و ئاڵقه له گوێكانی خۆی بۆ لێدانی من، ده‌نگ داوه”.
عه‌لی قازی نووسیویه‌تی: “به مه‌به‌ستی گوشار خستنه سه‌ر حیزبه سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چوومه‌ته په‌رله‌مانی كوردستان و مانم گرت، وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران و قه‌رارگای ره‌مه‌زان، هه‌موو جاش قه‌ڵه‌مه به‌رفه‌رمان و ئاڵقه له‌گوێكانی خۆیان بۆ هێرش كردنه سه‌ر من ده‌نگ داوه”.
عه‌لی قازی محه‌مه‌د زیاتر نووسیویه‌تی: “هه‌ر بۆیه له ره‌وتێكی هه‌ماهه‌نگ و به ئه‌ده‌بیاتێكی وه‌ك یه‌ك، ئاڵقه له گوێكانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و قه‌رارگای ره‌مه‌زان، هاوكات پێكه‌وه كه‌وتوونه‌ته به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركی پێ ئه‌سپێردراویان”، هه‌روه‌ها له نووسینه‌كه‌ی عه‌لی قازی‌دا هاتووه: “جاش قه‌ڵه‌مه‌كانی ئێران، به راوێژ له گه‌ڵ ئه‌و دۆڕاوه سیاسییانه‌ی گرێی كوڕی پێشه‌وا و پارتی ئازادیی كوردستان له سه‌ر دڵیانه‌ل خڕ بووه، له‌م ” مێحوه‌ره” دا، هه‌موو توانایان خستووه‌ته گه‌ڕ تا له بایه‌خی ئه‌و هه‌نگاوه و كاریگه‌رییه‌كانی كه‌م بكه‌نه‌وه”.