نوچه‌نێت: تایبه‌ت
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو موچه‌ی مانگی شه‌ش دابه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی پێدا، موچه‌كه له پاره‌ی نه‌وتی فرۆشراوی هه‌رێم دابین ده‌كرێت و به ته‌نها به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش ده‌درێت.
هیڤا میرخان بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت رایگه‌یاند: “رۆژی 18/8/201 بڕی 75 ملیۆن دۆلار، له پاره‌ی فرۆشراوی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، خراوه‌ته سه‌ر حیسابی بانكی كوردستان، بۆیه هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی موچه و به ته‌نهایش به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌درێت”.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی رایشیگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ناوه‌ندی كوردستان، ئه‌و پاره‌یه‌ی خستۆته سه‌ر حیسابی بانكه‌كه، تا پاره‌ی ته‌واوی نه‌وتی فرۆشراو ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان، وتیشی: “هه‌ركاتێك ته‌واوی پاره‌كه گه‌یشت، موچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی هه‌موو فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كرێت”.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بڕیارماندا ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكه‌ین.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی وتیشی: “چاوه‌ڕوان بووین بڕی 850 ملیۆن دۆلار له داهاتی نه‌وتی فرۆشراو بخرێته‌سه‌ر حساب بانكیمان، به‌ڵام ته‌نها بڕی 75 ملیۆن دۆلار خراوه‌ته‌سه‌ر حسابه‌كه‌مان”.