یه‌كگرتوو بۆ یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ: بێ متمانه‌ین ئیتر چۆن مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵ بكه‌ین

0

نوچه‌نێت: هه‌ولێر

د.محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، له‌ نووسینێكدا باس له‌ هه‌ندێك زانیاری ناو كۆبوونه‌وه‌ پێنج قۆڵییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت: “زۆر گله‌یم له‌ حیزبه‌كانه‌، ئێمه‌ به‌ شاهیدی نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، به‌ كۆی گشتی حیزبه‌كان بریارماندا، دانیشتنه‌ نائاساییه‌كه‌ی په‌رله‌مان دوابخه‌ین، به‌ڵام كه‌ستان پابه‌ند نه‌بوون جگه‌ له‌ ئێمه‌ی یه‌كگرتوو، ئێمه‌ زۆر بێ متمانه‌ بووین نازانین چۆن ئیتر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م هاورێیانه‌ بكه‌ین، له‌ كۆتاییدا پێوسته‌ ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ راستبكرێته‌وه‌ بۆ خه‌ڵك و سوپاسی ڕاستگۆی یه‌كگرتوو بكرێت”.

ده‌قی نوسینه‌كه‌ی د. محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو

سلاو به‌ریزان بۆ زانیاری به‌ریزتان دوینێ له‌كۆبونه‌وه‌ی پینج حزبه‌كه‌دا سه‌ره‌تا به‌نده‌ قسه‌م كرد سێ ته‌وه‌ره‌م وروژاند:

۱-زۆر گله‌ییم كرد له‌حیزبه‌كان كه‌ ئیمه‌ به‌شاهیدی نوینه‌ری ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و یوئین بریارمان دا كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دوابخرێ به‌لام كه‌ستان پابه‌ند نه‌بون پییه‌وه‌ جگه‌ له‌ یه‌كگرتوو ئیمه‌ زۆر بێ متمانه‌ بوین نازانین چۆن ئیتر بتوانین مامه‌له‌ له‌ گه‌ل ئه‌م هاورییانه‌مان بكه‌ین بۆیه‌ له‌كۆتاییدا پیویسته‌ ئه‌م هه‌له‌یه‌ راست بكریته‌وه‌ بۆخه‌لك و سوپاسی راستگۆیی و پابه‌ندی یه‌كگرتوو بكریت .
پارتی وتیان یه‌كگرتوش نیوه‌ به‌نیوه‌ پابه‌ند بون وتم سه‌رۆكی فراكسیون و جیگره‌كه‌یمان ته‌كلیف كرد بچن بۆلای سه‌رۆكی په‌ر له‌مان بلین بریار بوو سه‌رۆكایه‌تی پارله‌مان كۆبونه‌وه‌ دوابخات وادیاره‌ نه‌یكات كه‌ نه‌یكرد بچن به‌لكوو سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان دوای بخه‌ن دواتر په‌یوه‌ندی پیوه‌كردم وتی نه‌سه‌رۆكایتی دوای ده‌خات نه‌فراكسیونه‌كان دوای ئه‌وه‌ی شته‌كانم بۆ باس كرد وتی ده‌چم له‌كۆنگره‌ یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا راستیه‌كان ده‌خه‌مه‌روو وتم بچۆ هه‌رواشی كرد دواتر وتی ئه‌لین له‌كۆبونه‌وه‌ دوای ده‌خه‌ین ئه‌وجاوتمان بچن هه‌رئه‌و پینج كه‌سه‌یان له‌وێ بون وتیان ته‌واوه‌ هه‌رواش بوو…..
گۆران وتیان ئیمه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانمان ئاگادار كردبوو به‌لام ئه‌و وای پێ باشبوو له‌كۆبونه‌وه‌دا دوای بخات وتم ئه‌ی بۆ واخراوه‌ته‌ روو كه‌ ئه‌و كۆبونه‌وه‌ بۆ رواندنی یاساكه‌ بوو بمان زانیایه‌ راسته‌ بۆ یاساكه‌یه‌ و ئه‌و ریكه‌وتنه‌ نه‌بوایه‌ منیش نه‌م ده‌وت به‌ په‌ر له‌مان تاره‌ كان برۆنه‌وه‌ هه‌موو سه‌ركرایه‌تیمان له‌هه‌ولیر هیشتبووه‌وه‌ تائه‌گه‌ر كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌بوو سه‌ركردایه‌تی بریاری خۆی بدات چونكه‌ له‌ده‌سه‌لاتی ئه‌وانه‌ وتمان برۆنه‌وه‌ كۆبونه‌وه‌ دواكه‌وتووه‌…
كۆمه‌لیش ره‌خنه‌ی گرت وتی ده‌بوایه‌ سه‌رۆكایه‌تی دوای بخستایه‌ .
یه‌كیه‌تی وتیان ده‌بوایه‌ په‌رله‌مان دوای بخستایه‌ به‌لام كه‌وتوینه‌ته‌ وه‌زعیك په‌رله‌مانتار به‌گویی حزب ناكه‌ن وترا ده‌ی ئه‌گه‌ر وایه‌ باحیزبه‌كان خۆیان حه‌ل بكه‌ن و فراكسیۆنه‌كان بكه‌نه‌ سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كان……… دواتر په‌رله‌مانتاریكی گوران له‌وێ بوو وتی ئیمه‌ هه‌موو به‌بریاری حزب ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر بلی له‌په‌رله‌مان ده‌رچن ده‌ر ده‌ چین.. وتم به‌داخه‌وه‌ لیره‌ هه‌موو ره‌خنه‌ له‌ و مامه‌ له‌ نادروسته‌ی په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كانتان ده‌گرن له‌ده‌ره‌وه‌ش وه‌ك كاریكی پاله‌وانی باسی ده‌كه‌ن و ده‌تانه‌وێ فشار له‌سه‌ر یه‌كگرتوو دروست بكه‌ن ئیمه‌ ئاماده‌ین باجی راسگۆیی بده‌ین به‌لام هیوادارم جاركی تر هه‌له‌ی وارونه‌دات…. دواتر پوخته‌ی باسه‌ كانی ترتان بۆ باس ده‌كه‌م

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com