نوچه‌نێت: هه‌ولێر
سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی شڤان ئازاد ئه‌و كوڕه هه‌ولێرییه ده‌كات كه به‌هۆی هاندانه‌وه ده‌ستگیركراوه، دواتریش په‌یامێك بۆ رای گشتی بڵاو ده‌كاته‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤدا هاتووه: “ده‌ستگیركردنی هاوڵاتی (شڤان ئازاد مسته‌فا) له‌سه‌ر ده‌ربڕینی بیروڕاو توڕه‌یی خۆی له‌سه‌ر دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان به‌پێی مادده‌ی (433 له ی.س) كه‌تۆمه‌تی ناوزڕاندنی خراوه‌ته پاڵ و له‌شوێنی ده‌وامی فه‌رمی به‌ناوی دروستكردنی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ری ته‌واو پێچه‌وانه‌ی یاسایه، چونكه ناوبراو له‌كاتی ده‌وامی فه‌رمی نه‌بووه‌و وه‌ك هه‌ر هاوڵاتیه‌كی هه‌رێم بیروڕای خۆی تۆماركردووه‌و بڵاویكردۆته‌وه و ته‌شهیریشی به‌هیچ كه‌س و لایه‌نێكی دیاریكراونه‌كردووه به‌ڵكو توڕه‌یه له‌ودۆخه پڕه له‌گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تییه، ئه‌وه‌ش به‌پێی به‌نده‌كانی جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافه‌كانی مرۆڤ مافێكی سه‌ره‌تایی ئینسانه‌كانه، بۆیه ئه‌و ده‌ستگیركردنه پێشێلكاری گه‌وره‌ی مافه‌كانی مرۆڤه‌و داوای ئازادبوونی ده‌كه‌م”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “ئه‌مڕۆ كاتژمێر 1ی پاش نیوه‌ڕۆ سه‌ردانی كاكه شڤانمان كرد له‌زیندانی گرتن و گواستنه‌وه‌ی هه‌ولێر، دۆخی زۆر باشه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی قسه‌ی كرد، پاش په‌یوه‌ندیكردن پێوه‌ی به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆش به‌ڵێنی دا ته‌ماشای دۆسێكه بكاته‌وه”.