نوچه‌نێت: تایبه‌ت
فه‌ره‌یدوون جوانڕۆیی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری خازری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گیانی له ده‌ستدا.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتوون، فه‌ره‌یدوون جوانڕۆیی فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری خازری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له رووداوێكی هاتوچۆدا گیانی له ده‌ستدا.
رووداوه‌كه له قه‌زای خه‌باتی سه‌ر به شاری هه‌ولێر روویداوه، كه ئۆتۆمبێلی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئاگری گرتووه و بووه به‌هۆی گیان له ژماره‌یه‌ك له سه‌رنشینه‌كانی، كه یه‌كێكیان فه‌ره‌یدوون جوانڕۆیه.
دواتر ته‌رمه‌كه‌ی گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژهه‌ڵڵات له شاری هه‌ولێر.