ئەحمەد كانی: یەكێتی بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێمدا نیە

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەحمەد كانی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، لایەنەكان لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دوو ڕێگەیان لە پێشە، یان سازان، یان گەڕانەوە بۆ رای گەل و ئەنجامدانی راپرسی، وتیشی: “یەكێتی بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێمدا نیە”.

.
ئەحمەد كانی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ نوچەنێت رایگەیاند، لایەنەكان لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێم دوو ڕێگەیان لە پێشە، یان دەبێت بگەنە سازان، یان دەبێت بگەڕێنەوە بۆ رای گەل كە سەرچاوەی هەموو دەسەڵاتەكانە، ئەحمەد كانی لەو بارەوە وتی: “ئەگەر نەگەشتینە سازان، كارتی ئێمە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان، گەڕانەوەیە بۆ رەئی گەل، چونكە هیچ هێزێك ناتوانێت لە جیاتی گەل بڕیار بدات، گەل پشتگیری هەموومان دەكات بگەینە سازان، بەڵام كاتێك كێشە درووست ببێت، پشتگیری هیچ لایەنێكمان ناكات، بۆیە دەبێت بگەڕێینەوە بۆ رای گەل و بزانین ئەوان پێیانباشە شێوازی بەڕێوەبردنی وڵات و هەڵبژاردنی سەرۆك چۆن بێت، گەل هەر بڕیارێك بدات، ئێمە وەك پارتی بەر لە هەموو لایەنەكان، ملكەچی ئەو بڕیارە دەبین”.

.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەوەیشی خستەڕوو كە حیزبەكەی نییەتی رێككەوتن و سازانی هەیە و هەموو هەوڵ و تەقەلاكانی بۆ ئەوە دەبێت، وتیشی: “پارتی لە زۆر بابەت چووەتە پێشەوە و هەنگاوی ناوە، بەڵام لایەنەكان نەهاتوونەتە پێشەوە، چونكە ئەوان چوار پرۆژەیان هەیە و پرۆژەی هەر حیزبێكیان لەوی تر جودایە، بۆ نموونە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەهیچ جۆرێك لەگەڵ كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێمدا نیە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com