بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا بیرۆکەی پێداچوونەوە بەیاسای شنگن

0

نوچە.نێت.کوردسات

 

بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا بیرۆکەی پێداچوونەوە بەیاسای شنگن، دەخەنە بەر باس و لێکۆڵینەوە.

بەھۆی زیادبوونی مەترسییە ئەمنییەکان و تەشەنەکردنی کۆچی نایاسایی، بەشێک لە ولاتانی یەکێتی ئەوروپا، بیرۆکەی ھەموارکردنەوەی یاساکانی شنگن دەخەنە بەر باس، بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی سنورەکانیان.

دەنگۆکەش دوابەدوای ڕووداوکەی ھەفتەی رابردوو زیاتر پەرەی سەندووە، کە تیرۆریستێکی چەکدار پێش ئەنجامدانی پەلامارێکی تیرۆریستی لەناو ھیڵی شەمەندەفەرێکی خێرا لەنێوان پاریس و ئەمستەردام دەستگیر کرا.

لەئیستادا بەلژیکاو فەرەنسا، لە ھەوڵی ئەوەدان بەرێکەوتنێکی دوو لایەنە ئەو رێکارە جێبەجێبکەن و رێگە نەدەن ھیچ گەشتیارێک بەپێ پاسپۆرت، لەنێوان ئەو دوو وڵاتە ھاتوچۆ بکات، ھاوکات ٧ وڵات لە یەکێتی ئەوروپا، سەرقاڵی داڕشتنەوەی پلانی ئەمنین بۆ کۆنترۆڵکردنی ھێڵەکانی گواستنەوە بەشەمەندەفەر لە رێگەی ھەموارکردنەوەی یاسای شنگن.

لای خۆشیەوە کۆمیسۆنی یەکێتی ئەوروپا، پاساوی ھەندێک لە وڵاتانی ناو یەکێتییەکە بەھەموارکردنەوەی یاساکانی شنگن بەگونجاو نازانێـت و رایگەیاندووە “وروژاندنی بابەتی شنگن بۆ توندکردنەوەی سنورەکان ھیچ کاریگەرییەک لەسەر رێکارە ئەمنییەکان نابێت
vhjv

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com