دایکی سه‌رۆکی هه‌رێم کۆچی دوایی کرد و له یه‌ک کاتدا پرسه له 4 شار داده‌نرێت
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
رۆژی چوارشه‌ممه 27/7/2011“حه‌مایل خان”ى هاوسه‌رى بارزانیى نه‌مر رابه‌رى بزوتنه‌وه‌ى رزگاریخوازی گه‌لی کوردستان و دایکى مسعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
حەمایل خان له مه‌ینه‌تى و کاره‌ساته‌کاندا به‌شداریی گه‌لی کوردستانی کردووه و شان به‌شان له‌گه‌ڵ بارزانیی نه‌مریشدا له چله‌کانى سه‌ده‌ى رابردووه‌وه له کۆڕى خه‌بات و قوربانیدان به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ر رێبازى کوردایه‌تى.
به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی “حه‌مایل خان”ى هاوسه‌رى بارزانیى نه‌مر و دایکی “مسعود بارزانی” سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، ژماره‌یه‌ک بروسکه‌ی ماته‌مینی لایەنە سیاسیه‌کان ڕاگه‌ندرا، هاوکات سبه‌ینێ پرسه له هه‌ر چوار پارێزگاکه‌ی کوردستان، داده‌نرێت.
ده‌قی پرسه‌نامه‌که‌ی دیوانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمی کوردستان :
“به غه‌م و په‌ژاره‌یه‌کى زۆره‌وه کۆچی دوایی “حه‌مایل خان”ى هاوسه‌رى بارزانیى نه‌مر رابه‌رى بزوتنه‌وه‌ى رزگاریخوازی گه‌لی کوردستان و دایکى به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان راده‌گه‌یه‌نین که رۆژی چوارشه‌ممه 27/7/2011 کۆچی دوایی کرد.
به‌م بۆنه خه‌مناکه‌وه له یه‌زدانى مه‌زن داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تى خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینى شاد بکات، سه‌بر و ئارامیش به گه‌لى کوردستان و بنه‌ماڵه‌ى بارزانی و به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمى کوردستان ببه‌خشێ.
خوالێخۆشبوو له مه‌ینه‌تى و کاره‌ساته‌کاندا به‌شداریی گه‌لی کوردستانی کردووه و شان به‌شان له‌گه‌ڵ بارزانیی نه‌مریشدا له چله‌کانى سه‌ده‌ى رابردووه‌وه له کۆڕى خه‌بات و قوربانیدان به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ر رێبازى کوردایه‌تى.”
“انا لله وانا الیه را‌جعون”
دیوانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمی کوردستان
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
وێڕای ده‌ربڕینی پرسه و هاوخه‌می بۆ جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌که‌یان، حکومه‌تی هه‌رێم بۆ رێزگرتن له خه‌بات و تێکۆشانی ئه‌م ژنه ناسراو و شۆڕشگێره، له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه ره‌سمیه‌کانی خۆی‌دا له 28/7 بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ماته‌می راده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
هه‌ولێر – 27/7/2011″
ده‌قی پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
برای به‌رێزم جه‌نابی کاک مه‌سعود بارزانی
به‌داخێکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی حه‌مایل خانی هاوڕێ و هاوسه‌ری سه‌رکرده‌ی مێژوویی گه‌له‌که‌مان جه‌نابی بارزانیی نه‌مر و دایکی به‌ڕێزتانم پێگه‌یشت، به‌م بۆنه‌یه‌وه به ناوی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه پرسه و هاوخه‌میی خۆمان به به‌ڕێزتان و ته‌واوی بنه‌ماڵه تێکۆشه‌ره‌که‌تان راده‌گه‌ینین.
خوالێخۆشبوو حه‌مایل خان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ری بارزانیی نه‌مر و هاوخه‌بات و هاوڕێی رۆژانی شۆرش و تێکۆشانی بوو، وه‌ک ژنێکی ناسراویش هه‌موو ژیانی خۆی له‌پێناوی کوردایه‌تی و وه‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی گه‌له‌که‌ی برده‌سه‌ر و نه‌هامه‌تی و ناخۆشیی زۆریشی له‌م پێناوه‌دا بینی، بۆیه به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی ئه‌م ژنه ناسراو و تێکۆشه‌ره‌وه، هه‌موومان خۆمان به هاوخه‌می ئێوه ده‌زانین و داواکارین خوای گه‌وره سه‌بووریی به‌ڕێزتان و هه‌موو لایه‌ک بدات و خوالێخۆشبووش به به‌هه‌شتی خۆی شادبکات.
انا لله وانا الیه را‌جعون
به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
هه‌ولێر- 27/7/2011″
ده‌قی پرسه‌نامه‌ی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
برای بەڕێزمان جەنابی کاک مەسعود بارزانی
بە داخێکی گران و پەرۆشیێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو حەمایل خانی دایکی بەڕێزتان و هاوسەری سەرکردەی مێژوویی گەلەکەمان مەلا مستەفای ڕەحمەتیمان پێ گەیشت . بەو بۆنە خەمگینەوە هاوخەمی و پرسەو سەرەخۆشی مەکتەبی سیاسی وئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە بەڕێزتان و بە تەواوی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان ڕائەگەیەنین .
حەمایل خانی خوالێخۆشبوو، یەکێک بوو لە ژنە ناسراوەکانی کوردستان و یەکێک بوو لە یاوەرە دڵسۆزەکانی بارزانی نەمر، کە لە قۆناخە جیاجیاکانی خەباتدا هەموو ماندوو بوون وزەحمەتییەکانی شۆڕشی تاقیکردۆتەوە، نەک تەنیا وەک هاوسەر و خێزانی سەرکردەیەکی وەک بارزانی نەمر و وەک دایکی بەڕێزتان ، بەڵکو وەک تێکۆشەرێکی کوردایەتیش لە خۆشی و ناخۆشییەکانی پتر لە نیو سەدەی گەلەکەماندا بەشدار بووە .
بۆیە ، جێی خۆیەتی لەوڕووداوە خەمگینەدا، هەموومان خۆمان بە تازیەدار بزانین و هەموومان پێکەوە هاوخەم بین و لە خوای گەورەش داواکارین سەبووری هەموو لایەکمان بدات و خوالێخۆشبووش بە بەهەشتی نەمران شاد بکا .
مەکتەبی سیاسی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
27/7/2011
راگه‌یه‌ندراوی دیوانى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان
هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان ئاگادار ده‌که‌ین، که رێوڕه‌سمى پرسه‌ى خوالێخۆشبوو “حه‌مایل خان”ى هاوسه‌رى بارزانیى نه‌مر رابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى گه‌لى کوردستان و دایکى به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، له هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆک و که‌رکوک له رۆژى پێنج شه‌ممه 28/ته‌مموز/2011 ده‌ست پێده‌کات، پرسه‌که بۆ ماوه‌ى 3رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌م شێوه‌ى خواره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت:
– هه‌ولێر: له مزگه‌وتى سه‌واف / کاتژمێر 2- 6 ئێواره
– سلێمانى: له مزگه‌وتى شیخ قادرى چوێسه / کاتژمێر 2- 6 ئێواره
– دهۆک: له مزگه‌وتى حاجى ئه‌حمه‌د / کاتژمێر 2- 6 ئێواره
– که‌رکوک: له ته‌کیه‌ى تاڵه‌بانى / کاتژمێر 2- 6 ئێواره
بروسکەی ماتەمینی ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی
بە دڵێكی ڕازی بە ئەمری خوا، ئەمڕۆ گویبیستی هەواڵی وەفاتی دایكی بەڕێزتان (حەمایل خان) كەسایەتیی كاریگەر و دیاری شۆڕشی كورد و هاوسەری مەرحومی (مەلا مستەفا)ـی سەركردەی مێژوویی گەلەكەمان بووین.
ئێمە لە كاتێكدا پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان ئاڕاستە دەكەین بە جەنابتان و سەرجەم بنەماڵەی بارزانی و خزمانی زێباری و كەسوكاری خوالیخۆشبوو، داواكارین خوالیخۆشبوو بەر ڕەحمەتی فراوانی پەروەردگار بكەوێ و بە بەهەشتی بەرین شاد بێتەوە.
بیگومان كۆچی دایكێكی وا مەزن كاریگەریی زۆرە لەسەر بنەماڵە و كەسوكار و خزمان، بەڵام مردن ڕێگەی هەمووانە و تەمەنی پڕ لە لیهاتوویی دایكایەتیی ئەو بەڕێزە دڵدانەوەی زۆری تێدایە.
خوای گەورە سەبووری و پاداشتتان بداتەوە و ئاخری خەم بێت
انالله واناالیە را‌جعون
براتان
سەڵاحەددین محەممەد بەهادین
سەرۆكایەتی پەرلەمان بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو حەمایل خان پرسە ڕادەگەیەنن
بسم الله الرحمن الرحیم
كل من علیها فان، ویبقی وجه ربك ژو الجلال والإكرام…..
صدق الله العڤیم
پێشنیوەڕۆی دوێنێ رێككەوتی 27/7/2011، ئەستێرەیەكی گەش و درەوشاوە و بەرزی ئاسمانی كوردایەتی و كوردستان، بە یەكجاری چووە دنیای ئەبەدی.
خوالێخۆشبوو رێزدار (حەمایل خان)، هاوسەر و هاوخەبات و پشتیوانی سەركردەی نەمرمان (بارزانی مستەفا) و دایكی رێزدار كاك (مەسعوود بارزانی)ـی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دڵە گەورەكەی لە لێدان كەوت و چوە بەر دلۆڤانیی خودای پەروەردگار، جێگەی بەهەشت بێت.
بەم بۆنە غەمناك و پر لەماتەمینییەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی رێزدار كاك (مەسعوود بارزانی)ـی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بنەماڵەی سەربەرزی بارزانی و تەواوی هاووڵاتیانی كوردستان دەكەین.
بە كۆچی دوایی خاتوو (حەمایل خان)، بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان یەك لە ئافرەتە ناودار و ورەبەرز و شۆڕشگێرە بەرزەكانی لە دەست دا كە هەموو ژیانی خۆی وەك پێشمەرگە و هاوسەر و دایك و خەمخۆری راستەقینەی كاروانی كوردایەتی بەخت كرد، لە هەموو ڕاپەرین و شۆڕشەكاندا، لە دامەزراندنی كۆماری مەهابادەوە تا نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول و لە ژیانی ئاوارەیی و دواتر هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی گوڵاندا، لە هەموو نەهامەتی و ناخۆشیی و سەركەوتن و نوشستەكاندا لە تەك (بارزانیی نەمر)ـدا،
نموونەی هەرە دیار و بەرچاوی خەباتی ئافرەتی كوردستانی بووە كە هەر لە چلەكانی سەدەی رابردووەوە، تاڵیی رۆژگارە شووم و رەشەكانی ئەو سەردەمی بینی و لەبەر هیچ زوڵم و زۆردارییەك رێگەی راست و دروستی بەرنەدا و بە هەقیقەت شێرەژنی سەركەوتووی سەردەمی خۆی بووە لە هەموو قۆناغەكانی ژیانیدا لە بەرگەگرتنی ئازار و مەینەتییەكان و هەمیشە وەك ژنە پێشمەرگەیەك ئەركەكانی دایكایەتی و باوكایەتییشی بەوپەڕی هەستكردن بە خۆشەویستیی خاك و رەوایی مافەكانی گەلەكەی و پشتیوانیكردنی راستەقینەی هاوسەری خۆی بە رێوە بردووە.
ئەم مرۆڤە بەرزە، بەسەرهاتی زۆری هاتووەتە پێش، نە بە سەركەوتنەكان مەغروور دەبوو، نە بەشكستیش نا‌ئومێد دەبوو، باوەڕی بە خودا و حەقیانەتی كێشەی كوردستان و بە خۆی هەبوو، پشتیوانێكی بەهێز بوو بۆ خەباتی نەتەوەی كورد و كوردستان و لە ژیانیدا سەربەرزانە پشتیوانێكی بەهێزی (بارزانیی نەمر) و شۆڕشی كورد بوو.
ئەم مرۆڤە بەرزە، رۆڵی دایك و هەڤاڵ و پێشمەرگە، بۆ (كاكە ئیدریس)ـی هەمیشە زیندوو و (كاك مەسعوود) بوو چ لەو كاتەی (بارزانیی نەمر) لە هەندەران بوو، چ لە دوای كۆچی دوایی (بارزانیی نەمر)ـەوە، هەردەم بناغەیەكی بەهێزی ناو بنەماڵە بوو، ئەو دایكە بوو بیری رۆڵەكانی بە گیانی پاكی شۆڕشگێری و كوردایەتی و رەوشتبەرزی پەروەردە دەكرد.
لە خوای گەورە داواكارین سێبووری و دڵنەوایی بە ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و بنەماڵە سەربەرزەكەتان و هەموو لایەك ببەخشێت و بەهەشتی پەروەردگار دوامەنزڵگە و ئارامگەی تاهەتایی بێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
دكتۆر كەمال كەركووكی
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
پرسه‌نامه‌ی هاوبیرانی پاسۆك، بۆ كۆچی دوایی حه‌مایل خان، هاوسه‌ری بارزانیی نه‌مر:
بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌رێز
سڵاوی ئازادی و یه‌کسانی
به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی حه‌مایل خان، هاوسه‌ری سه‌رکرده‌ی گه‌وره‌ی کورد مسته‌فا بارزانی نه‌مره‌وه، خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆمان ده‌رده‌بڕین و به‌شداریی خه‌می هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین.
ئێمه‌ی هاوبیرانی كوردایه‌تی، به‌هه‌واڵی ئه‌و کۆچه‌نیگه‌ران بووین، چونکه‌حه‌مایل خان هاوشانی بارزانی نه‌مر بووه‌له‌رۆژگاره سه‌خته‌کانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی دا و وه‌ک ژنه‌کوردێک ئازار و ژانی ژیانی بنده‌ستی و چه‌وسانه‌وه‌ی چه‌شتووه.
ره‌وانی حه‌مایل خان شاد و ئاسووده‌بێت و به‌هه‌شت دوا هه‌واری گیانی پاكی بێت.
هه‌زاران تاجه‌گوڵینه‌ی رێزداری و ئه‌مه‌گ بۆ سه‌ر گۆڕی حه‌مایل خان و بارزانیی نه‌مر و هه‌موو گیانبه‌خشیوانی رێبازی پیرۆزی كوردایه‌تی.
پارتی سۆسیالیستی کورد ـ پاسۆک
28.07.2011
پرسەنامەی عەلى باپیر ئەمیرى کۆمەڵى ئیسلامى
بسم اللە الرحمن الرحیم
کل نفس زائقە الموت ونبلوکم بالشر والخیر فتنە والینا ترجعون
بەرێز کاک مەسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان السلام وعلیکم ورحە اللە وبرکاتە.
بەبۆنەى کۆچى دوایى دایکى بەرێزتانەوە بەناوى خۆم سەرجەم ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و سەرکرادیەتى و ئەنجومەنى شورایى کۆمەڵى ئیسلامیەوە سەرەخۆشیتان لێدەکەم و لەخواى بەخشندە داواکارم جێگەى بەهەشتى رازاوە و نەبڕاوەبێـت بیخاتە ژێر رەحمى خۆییەوە و بەچاکترین شێوە پاداشتى زەحمەت و نارەحەیەکانى ژیانى پر خەبات و تێکۆشان و ئاوارەى و گرفتارى بداتەوە، بۆ بەرێزت و سەرجەم خزم ونزیکانى ئارامى و سەبورى پاداشتى بەرز و عاقیبەت خێریم لە خواى میهرەبان داوایە.
دووبارە سڵاورێز و سەرەخۆشیمان.
انا للە وانا للە را‌جعون
براى دڵسۆزتان عەلى باپیر
26ى شەعبانى 1432 کۆچى بەرامبەر 27ى تەمموزرى 2011
پرسه‌نامه‌ی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
بۆ به‌ڕێز / جه‌نابی كاك ) مه‌سعود بارزانی ) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
بابه‌ت /پرسه‌نامه
به‌داخ وپه‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی ( حه‌مایل خان )ی دایكی به‌ڕێزتانمان بیست و له‌ناخی دڵه‌وه نیگه‌رانی كردین ، هه‌ربۆیه به‌ناوی سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ندی ( 1 )ی ڕێكخستنی سلێمانیه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمانتان پێڕاده‌گه‌یه‌نین و له یه‌زدانی مه‌زن داواكارین گیانی پاكی به‌به‌هه‌شتی به‌رین شادبكات وسه‌بووریش به به‌ڕێزتان هه‌موو گه‌لی كوردستان ببه‌خشێت .
دیاره خوالێخۆشبوو ( حه‌مایل خان ) یه‌كێكه له‌و ژنه تێكۆشه‌رانه‌ی گه‌له‌كه‌مان كه مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان به‌شانازییه‌وه باسی ده‌كات چونكه هاوشانی سه‌ركرده‌ی مه‌زنی كورد خوالێخۆشبوو( مسته‌فابارزانی ) به‌شی هه‌ره‌زۆری ژیانی له‌ئاواره‌یی وخه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی وخه‌باتی شاخ دا به‌سه‌ربردووه ، یه‌كێكیش بووه له‌و ژنه تێكۆشه‌رانه‌ی هه‌میشه خوازیاری ئاشتی وپێكه‌وه‌ژیان بووه .
جارێكی تر به‌ناوی هه‌موو هه‌ڤاڵانی سنووری مه‌ڵبه‌ندی ( 1 ) ی ڕێكخستنی سلێمانیه‌وه پڕبه‌دڵ نیگه‌رانی خۆمان ده‌رده‌بڕین وسه‌ره‌خۆشی له‌به‌ڕێزتان وسه‌رجه‌م بنه‌ماڵه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌ین و له‌یه‌زدانی مه‌زن داواكارین ئه‌مه دواخه‌می بنه‌ماڵه‌كه‌تان بێت وسه‌بووری هه‌موو لایه‌كتان بدات .
انالله‌واناالیه‌راجعون
هێرۆئیبراهیم ئه‌حمه‌د
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ( 1 )ی ڕێكخستنی سلێمانی
27 / 7 / 2011
له‌یلا زانا له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا هاوخه‌می خۆی راگه‌یاند
KTV …
له‌په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌رێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ، له‌یلا زانا ئه‌ندامى په‌رله‌مانى توركیا ، به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایی حه‌مایل خانى دایكیانه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆى به‌جه‌نابیان راگه‌یاند و هیواى خواست كه ئه‌مه دوا خه‌م و كۆستى بنه‌ماله تێكۆشه‌ره‌كه‌یان بێت.
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى له فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق
KTV …
له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایی حه‌مایل خانى داكیانه‌وه ، ژه‌نه‌رال ئۆستن فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق پرسه و سه‌ره‌خۆشى له سه‌رۆك بارزانى كرد و هیواى خواست ئه‌مه دواكۆستى بنه‌ماله‌كه‌یان بێت.
بروسكه‌ی باڵیوزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له له به‌غدا
به بیستنى هه‌واڵى كۆچى دوایى حه‌مایل خان دایكى به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و خێزانى سه‌ركرده‌ى كۆچكردوو مه‌لا مسته‌فا بارزانی دڵته‌نگ بووم.
باڵیۆزخانه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا له ناخی دڵه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى سه‌رۆك بارزانی و خانه‌واده‌كه‌ى ده‌كات.
به‌شدارى خه‌م و په‌ژاره‌تانین بۆ له‌ده‌ستدانى ئه‌و ئافره‌ت گرنگه كه له چه‌ندین ساڵى پڕ له ناخۆشیدا پاڵپشتى خێزان و گه‌له‌كه‌ى بووه.
بروسكه‌ی سه‌ره‌خۆشی كونسوڵخانه‌ی میسری عه‌ره‌بی له‌هه‌ولێر
به غه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خانمی به‌ڕێز دایكی رێزدار مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌مان بیست،
ئێمه وه‌ك كارمه‌ندانی كونسوڵخانه له دڵه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك ده‌كه‌ین و له یه‌زدانی مه‌زن داواكارین كه خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات، ئارامی و دڵنه‌واییش به خانه‌واده‌كه‌ی ببه‌خشێت.
إنا لله وإنا إلیه را‌جعون
كونسوڵخانه‌ی كۆماری مسری عه‌ره‌بی له هه‌ولێر
28/7/2011
بروسكەی سەرەخۆشی نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان
فەخامەتی بەڕێز مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستانی عێراق،
بە غەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتانم پێگەیشت، بەم بۆنە غەمناكەوە سەرەخۆشیتان لێ دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی ئەم خەمەی ئێوە و خانەوادەكەتان دەزانین بە كۆچی دوایی (حەمایل خان)ی دایكی بەڕێزتان، داوا لە یەزدانی مەزن دەكەین گیانی خوالێخۆشبوو بەر دلۆڤانیی خۆی بخات و سەبرو ئارامییش بە هەموو لایەكتان ببەخشێ لەم كاتە سەخت و ناخۆشەدا.
ئاد مێلكەرت
نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان
27/تەمموز 2011
بروسكه‌یه‌كى سه‌ره‌خۆشى له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق
فه‌خامه‌تى جه‌نابى مه‌سعود بارزانى به‌ڕێز، سلاو و به‌ره‌كه‌تى خواتان لێبێت،
به خه‌م و به‌ژاریه‌كى زۆره‌وه هه‌واڵى كۆچى دوایى دایكى به‌رێزتانمان پێگه‌یشت ،خوا لێی خۆش بێت و به به‌هشتى به‌رینى شاد بكات، به‌م بۆنه پر له ئازاره‌وه له ناخى دڵمانه‌وه سه‌ره‌خۆشى له خۆتان و خانه‌واده‌ى به‌رێزتان ده‌كه‌م و له خواى گه‌وره ده‌پارێینه‌وه كه خوالێخۆشبوو‌ى دایكى به‌رێزتان بخاته به‌ر ره‌حمه‌ت و دلۆڤانى خۆى و خوا سه‌بوورى و ئارامیتان پێ ببه‌خشێت و ئێوه‌ش هه‌ر ساغ و ته‌مه‌ن درێژبن ـ
إنا لله وإنا الیه را‌جعون .
عه‌مار ئه‌لحه‌كیم
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئیسلامى عێراق.
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى سه‌رۆكى فه‌له‌ستینی
KTV …
له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ل به‌رێز مه‌سعوود بارزانى ، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ، مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكى فه‌له‌ستین به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایی حه‌مایل خانى دایكیانه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆى و گه‌لى فه‌له‌ستینى به‌سه‌رۆك بارزانى راگه‌یاند و هیواى خواست كه ئه‌مه دوا خه‌مى خۆى و بنه‌ماله‌كه‌یان.
بروسكەی سەرەخۆشی وەزیری دەرەوەی توركیا
بەڕێز مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستانی عێراق
بەڕێز جەنابی سەرۆك،
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دایكی بەڕێزتانم پێگەیشت، رەحمەتی خوای گەورە لە خوالێخۆشبوو بێت، لە ناخی دڵمەوە سەرەخۆشی لە جەنابتان و بنەماڵەی غەمباری بەڕێزتان دەكەم.
ئەحمەد داوود ئۆغڵو
وەزیری دەرەوەی توركیا
ئەنقەرە 27/تەمموزی 2011
بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی كونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر
به‌ڕێز جه‌نابی مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق سڵاوتان لێ بێت.
به بۆنه‌ى كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دایكی به‌ڕێزتان، به نوێنه‌رایه‌تى كۆمارى ئیسلامیى و دۆستانتان له ئێرانى ئیسلامیى و به‌ناوى خۆمانه‌وه سه‌ره‌خۆشیتان لێ ده‌كه‌ین، هیوادارم كه خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تى فراوانى په‌روه‌ردگار بكه‌وێت و داواى ئارامى و سه‌لامه‌تیش بۆ جه‌نابتان و هه‌موو كه‌سوكار و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو ده‌خوازم.
إنا لله وإنا إلیه را‌جعون
سه‌ید عه‌زیم حوسه‌ینى
سه‌ركونسوڵى كۆمارى ئیسلامیی ئێران له هه‌ولێر
27/7/2011
بروسكه‌ی سه‌ره‌خۆشی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران
به‌ڕێز جه‌نابی مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئێراق
دوای سڵاو..
به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی داكی برای به‌ڕێزمان پێگه‌یشت. له‌خوای مه‌زن داواكارین به‌ڕێزتان سه‌لامه‌ت بن و خوالێخۆشبوو دایكیشتان به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات. إنا لله وإنا الیه را‌جعون
عه‌لی ئه‌كبر ساڵحی
وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران.
بروسكه‌ی سه‌ره‌خۆشی باڵیوزی فه‌ره‌نسا له عێراق
جه‌نابی سه‌رۆك مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆكه به هه‌ستێكی ناخۆشی قووڵه‌وه، هه‌واڵی كۆچی دوایی دایكی به‌ڕێزتانم پێگه‌یشت، له دڵه‌وه سه‌ره‌خۆشیتان لێ ده‌كه‌م و هیوادارم بتوانم به رێگای ئه‌م نامه‌یه‌وه هه‌ندێك له خه‌م و دڵته‌نگیتان كه‌م بكه‌مه‌وه. جه‌نابی سه‌رۆك دووباره رێز و حورمه‌تم قبووڵ بفه‌رموون.
برسکەی سەرەخۆشی دینیس گه‌وێر باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عێراق به‌غدا
له‌گه‌ڵ ته‌واوی گه‌له‌كەتاندا تازیه‌وبارو هاوخه‌می كۆچی دوایی حه‌مایل خان-ی تێكۆشه‌رین.
برای به‌ڕێزم جه‌نابی كاك مسعود بارزانی به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه، هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو حه‌مایل خان، ژنه تێكۆشه‌ری ناسراوی كوردایه‌تی و هاوسه‌ری سه‌ركرده‌ی مێژووی كوردستان بارزانی نه‌مر و دایكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.
27/ته‌مموز 2011
بروسكه‌ی سه‌ره‌خۆشی پارێزگاری كه‌ركووك
بەڕێز کاک مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایى حه‌مایل خان دایكى به‌ڕێزتانه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاراسته‌ى به‌ڕێزتان و بنه‌ماڵه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و سه‌رجه‌م خزمان ده‌كه‌ین و به كۆچى دوایى خوالێخۆشبوو میلله‌ته‌كه‌مان یه‌كێك له ئافره‌ته ناودارو تێكۆشه‌ره‌كانى له ده‌ست دا كه هه‌رگیز درێغى نه‌كردووه له تێكۆشان و خه‌بات شان به شانى بارزانی نه‌مرو ئێوه‌ى به‌ڕێز.
له یه‌زدانى مه‌زن داواكارین خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتى به‌رین شاد بكات و سه‌بوورى جه‌نابیشتان بدات.
إنا لله وإنا إلیه را‌جعون.
دكتۆر نه‌جمه‌دین عومه‌ر كه‌ریم.
پارێزگارى كه‌ركووك.
پرسه و سه‌ره‌خۆشی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
KTV …
له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ل به‌رێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ، جۆزیف بایدن جێگرى سه‌رۆكى ولاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایی حه‌مایل خانه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆى به‌سه‌رۆك بارزانى راگه‌یاند و هیواى خواست كه ئه‌مه دوا خه‌م و ناخۆشى خۆى و بنه‌ماله‌كه‌یان بێت.
بروسكەی سەرەخۆشی سەرۆك كۆماری توركیا
بەڕێز مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستانی عێراق
برای بەڕێزم،
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دایكی بەڕێزتانم پێگەیشت، رەحمەتی خوای گەورە لە خوالێخۆشبوو بێت، لە ناخی دڵمەوە سەرەخۆشی لە جەنابتان و بنەماڵەی غەمباری بەڕێزتان دەكەم.
عەبدوڵڵا گویل
سەرۆك كۆماری توركیا
ئەنقەرە 27/تەمموزی 2011
بروسكەی سەرەخۆشی وەزیری دەرەوەی ئوردون
فەخامەتی بەڕێز مسعود مەلا مستەفا بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستانی عێراق،
بە غەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتانم پێگەیشت، بەم بۆنە غەمناكەوە لە كانگای دڵەوە سەرەخۆشیتان لێ دەكەم و داوا لە یەزدانی مەزن دەكەم خوالێخۆشبوو بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات، سەبر و ئارامییش بە ئێوە ببەخشێ.
“إنا لله وإنا إلیه را‌جعون”
ناسر جۆدە
وەزیری دەرەوەی شانشینی ئوردونی هاشمی
27/تەمموز 2011
بروسكەی سەرەخۆشی نەوشیروان مستەفا
بەڕێز كاك مسعود بارزانی
رێز و سڵاو..
زۆر بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خانمی بەڕێز دایكی جەنابتانمان بیست، بەشداری خەم و پەژارەتانین، سەرەخۆشی لە جەنابت و بنەماڵە بەڕێزەكەتان دەكەین، لە خوای گەورە تكاكارین گیانی بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووریش بە ئێوە ببەخشێ.
لەگەڵ رێزم
نەوشیروان مستەفا
28/7/2011
پەیامی دڵنەوایی لە جێنشینی ئیمارەتی ئەبو زەبی
KTV …
لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی دڵنەوایی لە جێنشینی ئیمارەتی ئەبو زەبییەوە پێگەیشت
بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوێنێ پێنج شەممە 28/7/2011 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پەیامێكی دڵنەوایی لە خاوەن شكۆ شێخ محەمەد بن زاید ئال نهەییان جێنشینی ئیمارەتی ئەبو زەبییەوە پێگەیشت.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەدا جێنشینی ئیمارەتی ئەبو زەبی پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد بە بۆنەی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (حەمایل خان)ی دایكی بەڕێزیانەوە و هیوای خواست ئەمە دوا كۆستی خانەوادەكەیان بێت.
پرسه‌نامه‌ی كۆمه‌ڵێك چالاكوانی سیاسی و رۆشه‌نبیری كوردستان
به ناوی خودای به‌خشه‌نده و میهره‌بان
زۆر به‌ڕێز جه‌نابی كاك مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
سڵاو و رێز؛
خه‌مگین و دڵگرانین به بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی هاوسه‌ری لێهاتوو و ماندوویی نه‌ناسی رێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، بارزانی نه‌مر و دایكی دڵسۆز و خۆشه‌یستی به‌ڕێزتان حه‌مایل خانی ره‌حمه‌تی.
به‌م بۆنه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان وه‌ك به‌شێك له چالاكانی بواری رۆشنبیری و سیاسی له كوردستانی ئێران، ئاراسته‌ی به‌رێزتان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نه‌مر ده‌كه‌ین و له خوای گه‌وره و دڵۆڤان داواكارین كه گیانی پاكی خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین و ئاسوده‌یی ئه‌به‌دی شاد بكات.
انا الله و انا الیه را‌جعون
6/5/1390 رێكه‌وتی 28/7/2011
1ـ ئه‌حمه‌د قازی
2ـ قوتبه‌دین سادقی
3ـ به‌هرام وه‌له‌دبه‌گی
4ـ جه‌لال جه‌لالیزاده
5ـ ساڵح نیكبه‌خت
6ـ محه‌مه‌د عه‌لی سوڵتانی
7ـ به‌ختیار سه‌جادی
8ـ هۆمایوون كه‌مانگه‌ر
9ـ فه‌ره‌یدوون نووری
10ـ كیوومه‌رس فه‌لاحی
11ـ سه‌ید هاشم هیدایه‌تی
12ـ كولسووم عوسمانپوور
13ـ سیمین چایچی
14ـ ئه‌رده‌شیر كشاوه‌رز
15ـ محه‌مه‌د ساڵح نیكبه‌خت
16ـ ره‌ئووف ته‌وه‌كولی
17ـ عه‌تا نه‌هایی
18ـ كامبیز كه‌ریمی
19ـ عه‌تائه‌ڵا قادری
20ـ هۆمایوون ئه‌مینی
21ـ محه‌مه‌د ره‌شید ئه‌مینی
22ـ سه‌ید مه‌سعوود حوسێنی
23ـ هاشم سه‌لیمی
24ـ فاتح بادپه‌روا
25ـ سه‌دیق بۆره‌كه‌یی
26ـ ئه‌حمه‌د شه‌ریفی
27ـ حوسێن شه‌ریفی
28ـ عه‌زیز ژیان
29ـ حاسڵ داسه
30ـ مه‌عرووف سه‌مه‌دی.
بروسكەی سەرەخۆشی باڵیۆزی یابان لە عێراق
رێزدار جەنابی مسعود مستەفا بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوالێی خۆشبێت دایكی بەرێزتان”حمایل”خانمان پێگەیشت. من بەناوی خۆم هەروەها لە بری حكومەتی یابان گەرمترین پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان بۆ جەنابتان و ئەندامانی خانەوادە بەرێزەكەتان دەردەبرم.
هەروەها بەم بۆنە ئازاركێشەوە رێگەم پێ بدەن بەشداربین لە خەمی بەرێزتان و خانەوادەو دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو و هاوسۆزتان بین لەم بۆنە خەمناكەدا.
لەم دەرفەتەدا بەپێویستی دەزانم رێزی بێ پایانم بۆ جەنابتان دەرببرم.
دڵسۆزتان
سۆسۆمۆ هاسیغاوە
باڵیۆزی یابان لە عێراق
28/7/2011
بروسكەی سەرەخۆشی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان
بەڕێز جەنابی كاك مەسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
بەداخ‌و كەسەرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (حەمایل خان)ی هاوسەری سەركردەی تێكۆشەر بارزانی نەمر ودایكی بەڕێزتانمان پێگەیشت، بەم بۆنەوە بەناوی ئەنجومەنی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان پرسەباری‌و هاوخەمی خۆمانتان ئاراستە دەكەین‌و هیوای ئارامی‌و دڵنەوای بۆ هەموو لایەكتان دەخوازین.
حەمایل خان یەكێك بووە لەو ئافرەتە تێكۆشەرە دیارانەی خەباتی رزگاری خوازی نیشتمانی كوردستان و بەدرێژای تەمەنی وەكو ژنە پێشمەرگەیەك رۆڵی خۆی بینیوە، بۆیە لەكۆچیی دواییدا، پرسەو سەرەخۆشیمان قبول بكەن.
ئەنجومەنی سەندیكای
رۆژنامەنووسانی كوردستان
هەولێر 28/7/2011
بروسكەی سەرەخۆشی باڵیۆزی كۆماری كۆریا
جەنابی سەرۆك:
هەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەرێزتان “حەمایل “خانم بە خەمێكی جەرگ بر وەرگرت.من پرسەی گەرمی خۆم بۆ جەنابتان و خێزانە بەرێزەكەتان دەردەبرم كەبێگومان ئەندامەكانی هەست بە دڵتەنگی زۆر دەكەن.
هەروەها هاوسۆزی خۆم بۆ گەلی كوردستان دەردەبرم لەبری حكومەت و گەلی كۆماری كۆریا.
جارێكی تر دەمەوێت گەرمترین پرسەو سەرەخۆشیتان پێ رابگەیەنم
خوای گەورە رەحمەتی بخاتە ژێر بەرەكەتی نەبڕاوەی خۆی و گیانی پیرۆزی سەلامەت بێت.
سون بوم بارك
باڵیۆزی كۆماری كۆریا
28/7/
بروسكەی سەرەخۆشی راوێژكاری وەزیری دەرەوەی توركیا
بەڕێز مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستانی عێراق
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دایكی بەڕێزتانم پێگەیشت.
لە یەزدانی گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بەر رەحمەتی خۆی بخات و گیانی بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
سەرەخۆشی لە جەنابتان و بنەماڵەی غەمبارتان دەكەم.
فەرەیدوون سنرلی ئۆغڵو
راوێژكاری وەزیری دەرەوەی توركیا
ئەنقەرە 28/تەمموز 2011
بروسكەی سەرەخۆشی ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتی و هاوڵاتیان و بەرپرس و نوێنەرانی كۆمەڵە و ناوەند و رێكخراو و دەزگا جۆراوجۆرەكان
KTV …
بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە رۆژی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (حەمایل خان)ی هاوسەری بارزانی نەمر و دایكی جەنابیانەوە و رۆژانی دواتر، ژمارەیەكی زۆر بروسكەی سەرەخۆشی لەلایەن چەندین كەسایەتییەوە پێگەیشت، كە ئەمە بەشێكە لە بروسكەی ئەو بەڕێزانە:
بەڕێز سینەمخان جەلادەت بەدرخان.
بەڕێز فەردا جەمیل پاشا.
بەڕێزان سەفیە تاڵب ئەلسوهێل و بەختیار ئەمین.
بەڕێز منیرڤا بدرالدین و خانەوادەكەی: هاوسەری خوالێخۆشبوو شەهید تاڵب ئەلسوهێل.
بەڕێز تركی بن فایز بن عبید الغبین: شێخی عەشیرەتی دەنا عبید لە هۆزی عەنزە.
بەڕێز هەڤال دەسكۆ سیان: ئوسترالیا.
بەڕێزان شەهلا تاهیر حەیدەری و كەمال مەزهەر.
بەڕێز دەشتی محەمەد سەلیم: ناوەندی نیوستی بازاڕی مۆدێرن.
بەڕێز نزار حنا پەترۆس: بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم.
بەڕێز فارس حامد عبدالكریم العجرش: جێگری پێشووی سەرۆكی دەستەی نەزاهە.
بەڕێز قادر حەسەن: پێشمەرگە.
بەڕێز رائد اسماعیل.
بەڕێز عدنان علی محمد: دەربەندیخان.
بەڕێز عبدالرحمن ابو عوف مستەفا: ئەمەریكا/ كالیفۆرنیا.
بەڕێز قوباد حاجی فەقێ قەڵادزێیی: فینلەندا.
بەڕێز حوسێن تەریق: مەهاباد.
بەڕێز حلاج سعدون ئال سینۆ: سعوودیە/ریاز.
بەڕێز عدنان حسین: نووسەر و رۆژنامەنووس/لەندەن.
بەڕێز قاسم المرشدی: سویسرا/زیورخ.
بەڕێز د.یاسین دێركی: ئەڵمانیا.
بەڕێز مامۆستا سەباح رشید ساڵح: ئەمەریكا/ڤێرجینیا.
بەڕێز حەمزە عوسمان اسماعیل سورچی: رۆژنامەنووس/كەناڵی سۆمەرییە.
بەڕێز حامید گەوهەری.
بەڕێز ولید خالد عبدالحسین الفیلی: لە وەزارەتی بەرگریی عێراقی فیدراڵ.
بەڕێز انور الحمدانی: لە كەناڵی سۆمەرییە/هەولێر.
بەڕێز باسمە پەترۆس: ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
بەڕێز بلند مەلا: سووریا.
بەڕێز كەمال خودێدا حەسەن: ناوچەی زاگرۆس.
بەڕێز جەمال ئیمامی: پێشمەرگەی زێرەڤانی/هەولێر.
بەڕێز عبدالرحیم: ماردین.
بەڕێز عەمید ئەنوەری حاجی عومەر: ب.پۆلیسی هەڵەبجەی شەهید.
بەڕێزان سەرۆك و ستافی كارگێڕیی كۆمپانیای كێبڵاتی موتتەحیدە/ئوردون.
بەڕێز سلێمان پشدەری: لەندەن.
بەڕێز ئامینە خانی ماملێ: سابڵا‌غ.
بەڕێز عبدالمنعم عبدالهادی محمد ئال شەربە: نەجەفی ئەشرەف.
بەڕێزان د.جمال صالح و لەتیف صالح.
بەڕێز سەنعان ئەحمەد ئاغا.
بەڕێز حبیب تۆمی: نووسەری كلدانی.
بەڕێز د.محمد علی الخالد: تۆرینتۆ.
بەڕێز سفیان اكرم الدوری: شێخی عەشیرەتی مەواشت.
بەڕێز عەشیرەتی جوانڕۆیی.
بەڕێز عبدالوهاب تاڵەبانی: ئوستورالیا: سیدنی.
بەڕێز لاوین ئەتروشی: بریتانیا.
بەڕێز نۆژدار عەبدوڵڵا قادۆ زێباری: ئەمەریكا.
بەڕێز كاك حەج فوزی و خانەوادەكەی: عەفرین.
بەڕێز لقی كۆمپانیای سپیرۆسی یۆنانی/هەولێر.
بەڕێز معشوق مراد: هۆڵەندا.
بەڕێز رێبەر فەرحۆ: ئەڵمانیا.
بەڕێز بەهزاد دیاب: سویسرا.
بەڕێز سەربەست فرحان: ئەڵمانیا.
بەڕێز مستەفا سینۆ: مۆسكۆ.
بەڕێز مو‌سا مو‌سا: ئەڵمانیا.
بەڕێز حسین شێخمووس فاتی: نەمسا.
بەڕێز محمد عمو: نۆروێژ.
بەڕێز هۆشەنگ حاجی: ئەڵمانیا.
بەڕێز د.فریاد حەوێزی: بریتانیا.
بەڕێز بنەماڵەی عەلی سەعاچی: هەڵەبجەی شەهید.
بەڕێز هۆوار زیاد.
بەڕێز هەڤال سلێمان میرۆ: دەزگای هەرمان/ئەڵمانیا و ئەوروپا.
بەڕێزان یەشار خیاتۆف و ڤلادیمێر نیكۆلن: بە نوێنەرایەتی گرووپی وەبەرهێنەرانی رووس لە هەرێمی كوردستان.
بەڕێز د.موئەیەد عبدالستار: پەرلەمانی كوردی فەیلی عێراقی/ سوید.
بەڕێز د.علی سولتان الرفاعی: كۆلێژی پزیشكی ددان/هەولێر.
بەڕێز حسین الحسینی: البیت العراقی الدولی/بەلژیكا- برۆكسل.
بەڕێز صلاح حسن التمیمی: جێگری نەقیبی مامۆستایانی عێراقی.
بەڕێز رەمەزان فەتاح: سەرۆكی دەزگاكانی كۆمەڵەی ئەروزی كوردی/لوبنان.
بەڕێز أ.د.تیسیر عبدالجبار الالوسی: سەرۆكی پەرلەمانی رۆشنبیری و سەرۆكی زانكۆی ئبن روشد/ هۆڵەندا.
بەڕێز سامی كەشكول: سكرتێری گشتیی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی عێراقی بریتانی.
بەڕێز گولستان محمد بەهائەددین: سەرۆكی كۆمەڵەی خێرخوازیی كوردی لوبنانی.
بەڕێز ناوەندی پێشەوا: نۆروێژ/ئۆسلۆ.
بەڕێز دارا بیلەك : سوێد.
بەڕێز ئەنجومەنی نشتیمانی كوردستان- سووریا/واشنتن
بەڕێز سەرۆكایەتی زانكۆی كوردستان- هەولێر.
بەڕێز جەعفەر حامیدی: كۆمیتەی بەڕێوەبەری بەیان تی ڤی.
بەڕێز مستەفا سەعید میرحاج: باكوورێ كوردستانێ/ سێرت.
بەڕێز رەشید عارف ئەترووشی: سوید/ستۆكهۆڵم.
بەڕێز شێخ عوسمان حەمكێ گەرگەریا: بریتانیا/لەندەن.
بەڕێز جۆرج نادر.
بەڕێز پ.د.پشتیوان هاشم بەزاز: سەرۆكی زانكۆی هەولێری پزیشكی.
بەڕێز شێخ سەباح شێخ عبدالكریمی عەبابەیلێ: بە نوێنەرایەتی سەرجەم پیاوماقووڵان و كەسایەتییەكانی شاری هەڵەبجە و شێخانی عەبابەیلێ.
بەڕێز باوی بكمرات محمود القرلوسی: بەغداد
بەڕێز مالپەڕا رۆژەڤا كورد.
بەڕێز مالپەڕا لۆتكخانە
بەڕێز ھونەرمەند برادەر موسكی
بەڕێز د.كەمال كەتولی: مالیزیا/كوالا لامپوور.
پەیامی سەرەخۆشی كاك عبداللە حسن زادە
زۆر به‌ڕێز جه‌نابی کاک مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان!
ده‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێز‌و سڵاو
به‌داخه‌وه له هه‌واڵی کۆچی دوایی خاتو حه‌مایل خان دایکی به‌ڕێزتان¬و هاوسه‌ری سه‌رکرده‌ی ناوداری کورد ژه‌نڕاڵ مسته‌فا بارزانی ئاگادار بووم. زۆر به‌داخم که له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی کوردستانم بۆم ناگونجێ له نیزیکه‌وه هاوده‌ردیتان عه‌رز بکه‌م.
بۆیه ڕێگام بده‌ن به‌م هۆیه‌وه سه‌ره‌خۆشیی گه‌رمی خۆم به ئێوه‌و ته‌واوه‌تی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه به‌ڕیزه‌که‌تان پێشکه‌ش بکه‌م. بۆ گیانی خوالێخۆشبوو به‌هه‌شتی به‌رین¬و باوه‌شی به‌زه‌یی خوا‌و بۆ ئێوه‌و هه‌موو ئه‌ندامانی به‌ڕێزی بنه‌ماڵه سێبووری¬و ساغ¬و سڵامه‌تی¬و ته‌مه‌ندرێژی به ئاوات ده‌خوازم.
انا للە وانا الیه را‌جعون
عبدالله حسن¬زاده
28/7/2011
پەیامێكی سەرەخۆشی لە سكرتێری گشتی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران
زۆر به‌ڕێز جه‌نابی کاک مه‌سعوود بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان!
له‌گه‌ڵ سڵاو و رێزی زۆرم‌دا،
له لایه‌ن خۆمه‌وه و به‌ناوی ئه‌ندامانی رێبه‌ری و سه‌رجه‌م ریزه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه، به بۆنه‌ی کۆچی دوایی دایکی به‌ڕێزتان، له قووڵایی دڵه‌وه، سه‌ره‌خۆشی له به‌ڕێزتان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌که‌تان ده‌که‌م.
حه‌مایل خان ئه‌و ژنه سه‌ربه‌رز و رووسووره بوو که له قۆناغه سه‌خته‌کان و هه‌ورازونشێوه‌کانی ژیانی شۆڕشگێڕانه و پڕبه‌رخۆدانی بارزانیی نه‌مردا، وه‌ک هاوسه‌ر و پشتیوانی ئه‌و سه‌رکرده مێژوویی‌یه، رۆڵی خۆی بینیوه و که‌سایه‌تییه‌کی وه‌ک به‌ڕێزتانی له داوێنی خۆی‌دا په‌روه‌رده کردوه. هه‌ر بۆیه هه‌موو شاره‌زایان و ئۆگرانی خه‌بات و قوربانیدانی ئه‌و بنه‌ماڵه سه‌ربه‌رزه، به ماڵاوایی ئه‌و، هه‌ست به له‌ده‌ستدانی دایکێک و خۆشه‌ویستێک ده‌که‌ن.
جارێکی دیکه هاوبه‌شی خه‌متانم و سه‌ری ئێوه و سه‌رجه‌م رۆڵه‌کان و ئازیزانی سڵامه‌ت
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
خالید عه‌زیزی
28/7/2011
پەیامی سەرەخۆشی ناوەندی پێشەوا له نۆروێژ
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بۆ برای بەرێزمان کاک مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بەداخێکی گرانەوە هەواڵی کۆچی خوالێخۆشبوو حەمایل خان دایکی بەرێزتان و هاوسەری سەرکردەی ناسراوی گەلی کورد مەلا مستەفای نەمرمان پێگەیشت.
بەهۆی ئەم بۆنە خەمیگینەوە سەرەخۆشی ئەندامان و بەرێوەبەرانی ناوەندی پێشەوا بە ئێوەی بەرێز و تەواوی بنەماڵەی بەرێز و تێکۆشەرەکەتان رادەگەیەنین.
حەمایل خان، بەیەکێک لەو ژنە تێکۆشەر و ماندوونەناسانەی خەباتی رزگاریخوازی کورد دەناسرێ و کە بەشی زۆری لە ناخۆشی و دەربەدەری و ئاوارەیی دا بردەسەر و ئامادەنەبوو ژێردەستی قەبووڵ بکات، لەگەڵ ئەوەشدا وەک هاوسەرێکی بە وەفا و بە ئەمەگی مەلا مستەفا بارزانی سەرکردە لە خۆشی و ناخۆشیەکاندا لەپەنای بوو و بەردەوام هاوکار و پشتیوانی ئەو بوو، بەو مێژووە روونەی کە دایکی بەرێزتان هەیبووە لە ژیانی پڕ شانازی خۆی‌دا، بەدڵنیایەوە دەبێتە یەکێک لە ژنە ناودارەکانی مێژووی پڕ سەروەری گەلی کورد.
هەر بۆیە لە جێێ خۆیدایە کە لەو رووداوە خەمگینەدا، ئەندامانی ناوەندی پێشەوا خۆیان بە غەمبار و غەمخۆری ئێوەی بەرێز و بنەمالەکەتان دەزانن و هیوادارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی نەمران شاد بکات.
ناوەندی پێشەوا
ئۆسلۆ ـ نۆروێژ
٢٨ی حوزەیرانی٢٠١١
سەرەخۆشی سەرۆك وەزیرانی توركیا
KTV…
ئێوارەی هەینی 30/7/2011 بەرێز مسعودبارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لە رێزدار (رەجەب تەیب ئەردۆغان) سەرۆك وەزیرانی توركیا پێگەیشت ، تیایدا بەرێز ( ئەردۆغان) پرسەو سەرەخۆشی خۆی بۆ بەرێز سەرۆك بارزانی دەربری بەبۆنەی كۆچی دوایی دایكی بەرێزیان و هیوای خواست ئەمە دواین خەمی بەرێزیان و خانەوادەكەیان بێت و رەحمەتی بەبەهەشتی بەرین بسپێریت.
سەرەخۆشی سەرۆك وەزیرانی پێشووی لوبنان
KTV…
ئێوارەی هەینی 29/7/2011 لەپەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەرێز مسعودبارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەرێز (سعدالحریری) سەرۆك وەزیرانی پێشوی لوبنان پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی سەرۆك بارزانی كرد و هاوخەمی خۆیانی بۆ سەرۆك بارزانی و خانەوادەی بەرێزیان دەربری بەبۆنەی كۆچی دوایی”حمایل خان” دایكی سەرۆك مسعود بارزانی و هیوای خواست ئەم كۆستە دواین ناخۆشی بەرێزیان بێت و خودای گەورە خوالێخۆشبوو بخاتە ژێر رەحمەت و دلۆڤانی خۆیه‌وه.
بروسكەی سەرەخۆشی باڵیۆزی هەمیشەیی ئیراق لە رێكخراوی فاو
بۆ / رێزدار سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەرێز مسعودبارزانی
نێردراوی هەمیشەیی ئێراق لە رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سەر بەنەتەوە یەكگرتووەكان لە رۆما لەو پەری هەست و سۆزیدا هاوخەمی خۆی بۆ كۆچی دوایی دایكی بەرێزتان دەردەبرێت ، خوای گەورە بیخاتە ژێر رەحم و بەزەیی خۆیی و بەبەهەشتی بەرینی بسپێرێت.
حسن الجنابی
باڵیۆز‌و نێردراوی هەمیشەیی ئێراق لە رێكخراوی فاو
29/7/
بروسكه‌ى سه‌ره‌خۆشى ئه‌میندارى گشتى جیهانى زانایانی موسلمان
به‌رێز كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
به دڵێكی رازى به قه‌ده‌رى خودا و ئارمگرى له‌به‌رده‌م تاقیكرنه‌وكانیدا هه‌واڵى وه‌فاتى به‌رێز خاتوو (حه‌مایل خان) دایكى به‌رێزتان كه‌سایه‌تى دیار‌و كاریگه‌ڕى شۆرشى كورد‌و هاوسه‌رى سه‌ركرده‌ى مێژووى كورد‌و كوردستان مه‌رحوومى(بارزانی نه‌مر) پێگه‌یشت.
دایكى به‌رێزتان خانمێكى به‌هه‌ڵوێست و تێكۆشه‌ڕ بوو له به‌رژه‌وه‌ندى وڵاته‌كه‌ی و له‌و پێناوه‌دا ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌رى زۆرى چێشتووه. بۆیه داوا له په‌روه‌ردگارى خاوه‌ن به‌زه‌یی دكه‌ین كه كۆچكردوو به به‌هشتى نه‌بڕاوه‌ى خۆى شادبكات و ئارامى هه‌تاهه‌تایی پێببه‌خشێت.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌یه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى خۆم ئاراسته‌ى جه‌نابی و سه‌رجه‌م خانه‌واده به‌رێزه‌كه‌تان له خزمانى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و زێبارى ده‌كه‌م و خوازیارم خواى مێهره‌بان كۆتایی به ناراحه‌تییه‌كانتان بهێنێت و كۆتایی خه‌متان بێت.
پ.د. عه‌لى قه‌ره‌داغى
ئه‌میندارى گشتى جیهانى زانایانی موسلمان
بروسكەی سەرەخۆشی كۆمەڵەی گەلانی زۆرلێكراوی نێو دەوڵەتی
بۆ/جەنابی سەرۆك مسعودبارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان
من ئەو نامەیە ئاراستەی بەرێزتان و خانەودەكەتان و سەرجەم رۆڵەكانی كوردستان دەكەم ، كە گوزارشتە لە هاوسۆزی قوڵمان لە گەڵ ئێوە بۆ لە دەستدانی دایكتان . لەبری خۆم و كۆمەڵەكەمان كە تایبەتمەندە بە مافەكانی مرۆڤ ، كۆمەڵەی گەلانی زۆرلێكراوی نێو دەوڵەتی بە لقەكانیەوە لە “ئەڵمانیا و سویسرا و ئیتالیا و بوسنە و هەرسك و شیلی و بەریتانیای گەورە و وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و وڵاتەكەتان كوردستانی ئێراق” بەم روحیەتەوە رێگەم بدەن جارێكیترلەناخی دڵمانەوە پرسەو سەرەخۆشیمان پێشكەشی جەنابتان بكەین.
سڵاوی گەرممان پێشكەش بە جەنابتان.
بروسكەی سەرەخۆشی وەزیری مافەكانی مرۆڤ لە عێراق
بەناوی خوای گەورەومیهرەبان
رێزدار مسعودبارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی “حەمایا خان”هاوسەری “مەلا مستەفای بارزانی”و خوالێیخۆشبێت دایكی بەرێزتانمان پێگەیشت.
بەناوی خۆم و كارمەندانی وەزارتی مافەكانی مرۆڤ پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلی كوردستان و خانەوادەی بارزانی دەكەین.
انا للە وانا الیە را‌جعون.
محمد شیاع السودانی
وەزیری مافەكانی مرۆڤ
بەغدا 28/7/2011
بروسكەی سەرەخۆشی گروپێك لە ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا
بۆ/جەنابی سەرۆك مسعودبارزانی
تێكرای ئەندامانی گروپی پەرلەمانی كەپێكهاتوون لە گشت ئەوپارتانەی گرنگی بەهەرێمی كوردستانی ئێراق دەدەن لەپەرلەمانی بەریتانیا ، پرسەو سەرەخۆشی گەرمی خۆیان ئاراستەی جەنابتان و خانەوادەی بەرێزتان و گەلی كوردستان دەكەن بەبۆنەی كۆچی دوایی دایكی بەرێزتان.
كاتێك یاد لە كاروانی ژیانی ئەو دەكەین لەگەڵ هاوسەری گەورەیان و رابەری جوڵانەوەی رزگاری خوازی كورد ، مەودای ئەو گۆرانە بەبیرماندا دێنێت لەبارودۆخی كوردستان لە ستەم و كۆمەڵكوژی بۆ ئاشتی و ئاوەدانی بەرێژەیەكی گەورە.
ئێمە سوپاسی هەموو ئەوانە دەكەین یارمەتی كوردستانیان داوە لەپێناو گەیشتنی بەو قۆناغە و داخوازی پەیوەندیەكی قوڵتر دەكەین لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش لە نێوان كوردستان و شانشینی یەكگرتوو ، بۆ سەركەوتن بەسەر دابران و پاڵپشتی چاكسازی زیاتر.
جارێكی تر پرسەی خۆمان پێشكەشی جەنابتان و گەلی كوردستان دەكەین.
دڵسۆزتان
گشت ئەندامانی گروپی پەرلەمانی پێكهاتوو لەو پارتانەی گرنگی بە هەرێمی كوردستانی ئێراق دەدەن.
وستمنستر – لندن
28/7/2011
بروسكەی سەرەخۆشی خاتوو دانیال میتران
بۆ/ جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوای دایكی بەرێزتانم پێگەیشت.
من هەست بەخەمباریەكی زۆر دەكەم ، لەكاتێك دا چەند جارێك من دەرفەتی ئەوەم بۆ رەخساوە بەو خانمە بەرێزە بگەم لەكاتی هاتنم بۆ كوردستان.لەهەموو جارەكاندا توانیومە لەگەڵ ئەو ئافرەتە بەرێزە زۆر بدوێم و ئەوەش پاڵ نەرم بووە كەبەرێز و حورمەتێكی زۆرەوە لێی بروانم.
زۆر سەرسام بوم بە دانایی و زیرەكی ئەو ئافرەتە مەزنە و بەو هەست و سۆزە پاكەی كە هەیبوو. لە دواین سەردانم لەماوەی كەمتر لە ساڵێك ، ئارامی و ئۆقرەیم لە رووكاری ئەو ئافرەتە بەرێزەدا بینی لە كاتێكدا زۆر تاڵی و ناخۆشی لە رابردوودا بینیوە . بێگومان ئەو دڵخۆشبوو بەبینینی وڵاتەكەی كە ئازادەو ئەندامانی خێزانەكەی بەئاشتی لەدەوری دەژین.
بێگومان كۆچی ئەو زیانێكی ئازاركێش و ناخۆشبوو بۆ ئێوەو خانەوادەكەتان .هەروەها زیانێكی گەورەش بوو بۆ گەلی كورد ، هەروەك لەدەستدانی زیانبوو وەك شاهیدێكی مەزن لەسەر مێژووەكەی.
رێگەم بدەن لەم بۆنە خەمناكەدا لەناخی دڵمەوە هاوخەم و هاو سۆزتان بم .
دانیال میتران
29/7/2011
برووسكه‌ی سه‌ره‌خۆشى ئوسامه نوجێفى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق كرد
براى به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان.
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه هه‌واڵى كۆچى دوایى خوالێخۆشبوو دایكى به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت ، به‌م بۆنه خه‌مگینه‌وه، له ناخى دڵه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشیتان ئاراسته ده‌كه‌ین، له خواى گه‌وره داواكارین خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتى به‌رین شاد بكات و سه‌بوورى ئێوه‌ش بدات،
انا لله و انا الیه را‌جعون،
ئوسامه عه‌بدولعه‌زیز نوجه‌یفى،
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران.
برووسكه‌ی سه‌ره‌خۆشى نوورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق
براى به‌رێز سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان.
به داخ و په‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه هه‌واڵى كۆچى دوایى خوالێخۆشبوو دایكى به‌رێزتانمان پێگه‌یشت، به‌م بۆنه دڵته‌زێنه‌وه پرسه‌ى سه‌ره‌خۆشیتان لێده‌كه‌م و له خواى گه‌وره داواكارم گیانى خوالێخۆشبوو به به‌هشتى به‌رین شاد بكات و سه‌بوورى بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌تان بدات،
انا لله و انا الیه را‌جعون،
نوورى مالیكى
سه‌رۆك وه‌زیرانى كۆمارى عێراق
سه‌ره‌خۆشی شا عه‌بدوڵاى دووه‌مى پاشاى ئوردون
KTV…
سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فوونى له خاوه‌ن شكۆ شا عه‌بدووڵاى دووه‌م ، پاشاى ئوردوونه‌وه پێگه‌یشت ، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فوونییه‌كه‌دا شا عه‌بدووڵاى دووه‌مى پاشاى ئوردوون پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆیی و گه‌لى ئوردوونى به‌سه‌رۆك بارزانى ڕاگه‌یاند و هیواى سه‌بر و ئارامى بۆ به‌ڕێزییان و بنه‌ماڵه تێكۆشه‌ره‌كه‌یی و گه‌لى كوردستان خواست و له خواى گه‌وره‌ش داواكار بوو , دوا خه‌م و ناخۆشییان بێت.
بروسكه‌ى سه‌ره‌خۆشى هیلارى كلینتۆنى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا
جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان
ئازیزم جەنابی سەرۆك بارزانی:
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەرێزتان “حمایل خانم”وەرگرت.
دەمەوێت لەجیاتی وەزارەتی درەوە پرسەو هاوخەمی خۆمانتان بۆ دەربرین ،
من زۆر سەرسام بووم بە دڵسۆزی دایكتان بۆ خانەوادەكەی . ئەو كۆڵەگەیەكی بەهێزبوو لەكاتی ئاوارەبوونی باوكتان و لەژیانیدا بەسەر زۆر لە كێشەكاندا سەركەوتووبوو.
هیوادارم ئەوە بزانن كەدڵم لەگەڵتانەو لەخودا دەپارێمەوە لەكاتی پرسەكەتاندا.
دڵسۆزتان
هیلاری رودهام كلینتۆن
واشنتن دی سی 29/7/2011
په‌یامی مام جەلال: له ده‌ستدانی حه‌مایل خان خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه بۆ گه‌له‌كه‌مان
به ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بانه‌وه
بارزانییه قاره‌مانه‌كان، به‌ڕێزان
به داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه، ئه‌مڕۆ خانمی یه‌كه‌می كوردستان هاوسه‌ری بارزانیی نه‌مر، له باوه‌شی (بارزان)ی قاره‌ماندا، له قه‌بری خۆی جێگای بۆ كرایه‌وه.
مه‌ڕاسیمی به خاكسپاردنی ته‌رمی خاتوو حه‌مایل خان
ئه‌م خانمه خانمێكی گه‌وره‌و مه‌زن بوو له كوردستاندا و ده‌ورێكی دیاری هه‌بوو له خه‌باتی گه‌له‌كه‌ماندا، مه‌زنی و گه‌وره‌ییه‌كه‌ی هه‌ر سه‌باره‌ت به‌وه نه‌بوو كه هاوسه‌ری قاره‌مانێكی گه‌وره‌ی میللـه‌ته‌كه‌مان بوو، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوو رۆڵه‌یه‌كی وه‌ك سه‌رۆك بارزانی بۆ په‌روه‌رده كردووین، به‌ڵكو سه‌باره‌ت به‌وه‌ش بوو كه تێكۆشه‌رێكی كۆڵنه‌ده‌ر، دڵسۆزێكی كوردایه‌تیی، خانمێكی ژیر‌و هه‌ڵكه‌وتووی كورده‌واریی بوو، به درێژایی ته‌مه‌نی خۆی هاوكات له‌گه‌ڵ ژه‌نەڕاڵ بارزانیدا خه‌باتی كردووه له پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، له هه‌موو خۆشیی و ناخۆشییه‌كدا به‌شداریكردووه، له شاخ و دۆڵ و ئه‌شكه‌وته‌كانی كوردستاندا ژیانی به‌سه‌ربردووه له پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی خه‌ڵكی كوردستاندا. من زۆر باشم له‌بیره، كه له دواجاری شه‌ره‌فی دیداریمان پێ بڕا، به‌من و سه‌رۆك بارزانی گوت: هه‌ردووكتان وه‌ك دوو كوڕی خۆم داواتان لێده‌كه‌م ده‌ست له‌ناو ده‌ست، درێژه به برایه‌تیی و ته‌بایی بده‌ن و خه‌باتی میللـه‌ته‌كه‌مان هه‌تا سه‌ر به‌رنه سه‌ر و به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی به‌رن، له پێناوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا درێغی نه‌كه‌ن له هیچ جۆره ماندوبوون و كۆشش و خه‌باتێك. جا من لێره‌دا له‌به‌رچاوی هه‌مووتان ئه‌و به‌ڵێنه دووپات ده‌كه‌مه‌وه كه گوێڕایه‌ڵی ئه‌و ئامۆژگارییه‌ی بم و هه‌تا سه‌ر ئه‌و برایه‌تییه له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك بارزانیدا بپارێزم، هه‌وڵ بده‌ین بۆ یه‌كخستنی ریزه‌كانی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان، له پێش هه‌مووشیانه‌وه هی پارتی و یه‌كێتیی، به‌مه‌ش گیانی پاكی حه‌مایل خان له به‌هه‌شتی نه‌مریدا شاد ده‌كه‌ین.
ڕاستییه‌ك هه‌یه زۆر جار وتراوه كه به‌عه‌ره‌بیی ده‌ڵێت”ورا‌ء كل عظيم أمراة” له پشت هه‌موو مه‌زنێكه‌وه ژنێك هه‌یه، به‌ڵێ له پشت مه‌زنێكی گه‌وره‌ی وه‌ك بارزانیش ژنێك هه‌یه كه”حه‌مایل خان”ی نه‌مره كه ئه‌مڕۆ له ده‌ستدانیشی خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه بۆ گه‌له‌كه‌مان، به‌ڵام جێی شانازییه كه هه‌تا سه‌ر و تا دوا هه‌ناسه‌ی له پێناوی كومه‌ڵانی خه‌ڵكدا درێغی نه‌كرد و كۆششی كرد.
له كۆتاییدا له خوای گه‌وره ده‌پاڕێمه‌وه كه له به‌هه‌شتی نه‌مریدا به ژه‌نه‌راڵ بارزانی و شه‌هیدانی تری كوردستانی شاد بكاته‌وه، ته‌مه‌ن درێژی بۆ كاك مسعود و كوڕه‌كانی بێت، سه‌روه‌ریی و سه‌ربه‌رزیی بۆ (بارزان) ی قاره‌مان، بۆ بارزانییه قاره‌مانه‌كانی قاره‌مانی مێژووی كورد و قاره‌مانی خه‌بات له پێناوی رزگاری كورد و كوردستاندا. ئیتر هه‌مووتان ئه‌ی خوشك و برایان هه‌ر سه‌ربه‌رز و سه‌ركه‌وتوو بن.
په‌یامی مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم به بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی مه‌راسیمی پرسه‌ی خوالێخۆشبێت حه‌مایل خانی دایكیه‌وه
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
سوپاسی بێپایانی خوای په‌روه‌ردگار ئه‌كه‌م كه یارمه‌تی داین رێوره‌سمی ماته‌مینی خوالیخۆشبوو ( حه‌مایل خانی ) دایكم به‌ئارامی و ئاسایی به‌رێوه بچێت.
سوپاسی گه‌رمی پڕ له قه‌درزانین و نه‌وازش بۆ گشت ئه‌و هاوڵاتییه به‌رێزانه و به‌رپرسانی حكومی و حیزبی عێراقی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان كه به‌شداربوون له ماته‌مینه‌كانی سلیمانی و هه‌ولێر و كركوك و دهۆك و هه‌رجێگه‌یه‌كی ناو وڵات و ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها سوپاسی گه‌رم بۆ به‌رێزان سه‌ران و به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی دۆست و باڵیۆز و كونسول و دیپلوماتكارانی به‌غدا و هه‌ولێر بۆ گشت ئه‌و كه‌سایه‌تی و لایه‌نه به‌رێزانه كه به ته‌له‌فۆن یا ئیمێل و هه‌ر شێوه‌یه‌كی دیكه‌ی گه‌یاندن ، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆیان به بۆنه‌ی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو پێگه‌یاندین.
ئه‌و په‌ڕی رێز‌و حورمه‌تمان هه‌یه بۆ گشت ئه‌و لایه‌نه به‌رێزانه له كه‌سایه‌تیه‌كان و هاووڵاتیانی هێژای عه‌ره‌ب و توركمان و كلدان و ئاشوری و گشت پێكهاته و چین و تۆێژه جیاجیاكانی عێراق و كوردستان و كوردانی پارچه‌كانی دیكه و هه‌نده‌ران.
سوپاسی بێپایانیش بۆ ئافره‌تان كه له پارێزگاكانی هه‌رێم به تایبه‌تی هه‌ولێر ئاماده‌ی پرسه بوون.
هیوادارین یه‌كبوونی هه‌ستی هه‌موو لایه‌ك له‌م بۆنه‌یه‌دا ببێته هۆی رێك كه‌وتنیان بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی عێراقی فیدراڵ و چه‌سپاندنی دۆستایه‌تی و برایه‌تی له نیوان پێكهاته‌كاندا ، و چه‌سپاندنی ئاشتی و ئارامی و ته‌بایی له هه‌رێمی كوردستاندا كه ئاره‌زوو و ئاواتی خوالێخۆشبوو بوو ، كه به‌شێوه‌ی خۆی هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی و بونیاتنانه‌وه‌ی هه‌رێم و گشت عێراقدا بوو.
زۆر جێگای سه‌ربه‌رزی و دڵخۆشیمانه كه ماڵئاوایی دایكی خۆشه‌ویستمان بو به هۆی كۆكردنه‌وه‌ی رێزه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ، وه زه‌مینه‌یه‌كی گونجاوی سازدا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی ته‌بایی و ئاشته‌و‌ایی له هه‌رێمی كوردستان و هیچ كاتێك لوتف و خۆشه‌ویستی خوشك و برایانی كوردستانیمان له بیر ناكه‌ین، هه‌روه‌ها به‌غه‌مه‌وه هاتنی ئه‌و هه‌موو سه‌ركرده‌و نوینه‌رانی گه‌لان و كه‌سایه‌تی ره‌سمی و كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق و ووڵاتانی دراوسێ و نیشان دانی ئه‌و هه‌موو لوتف و به‌پیروه‌وه هاتنه بووه مایه‌ی شانازی و پێزانینمان.
لێره‌دا سوپاسی تایبه‌تیم ئاراسته‌ی برای به‌رێز سه‌رۆك مام جلال ده‌كه‌م كه له فرۆكه‌خانه‌وه به‌پیر ته‌رمی پیرۆزی دایكمانه‌وه هات وتاكو به‌خاك سپاردنی له بارزان و تادوا رۆژی پرسه شه‌ریكی غه‌ممان بوو.
به ناوی خۆم و بنه‌ماڵه‌كه‌مانه‌وه په‌یمان ده‌دینه‌وه به گه‌لی عێراق و گه‌لی كوردستان كه به‌رده‌وام بین له خزمه‌تی ئاشتی و ته‌بایی و دیموكراتی و دادپه‌روه‌ری و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌رانسه‌ری عێراقی فیدراڵ‌دا به هه‌رێمی كوردستانه‌وه ، هه‌رده‌م هێزو توانای خۆمان ته‌رخان ده‌كه‌ین له پێناو به دیهاتنی ئاوات و ئامانجه ره‌واكانی خه‌لكدا به‌بێ جیاوازی.
له خوای میهره‌بان ده‌پارێنه‌وه هه‌موولایه‌ك بپارێزی
انا لله و انا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
30\07\2011
سه‌ره‌خۆشی مه‌حموود مه‌شهه‌دانى
KTV…
مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازییكرد له دكتۆر مه‌حموود مه‌شهه‌دانى سه‌رۆكى پێشووترى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، كه به‌مه‌به‌ستى پرسه و سه‌ره‌خۆشیكردن له سه‌رۆك بارزانى به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایی حه‌مایل خانى داكیانه‌وه سه‌ردانى كردبوو.
دكتۆر مه‌شهه‌دانى وێراى گه‌یاندنى هاوخه‌میی خۆى به‌سه‌رۆك بارزانى و خانه‌واده تێكۆشه‌ره‌كه‌یان ، هیواى خواست كه ئه‌مه دوا خه‌م و ناخۆشیان بێت و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانیش سوپاسى كردن بۆ ئه‌م سه‌ردان و هاوخه‌مییه‌یان.