نوچە.نێت. لە راگەیاندنەکانەوە
سه‌رۆك وه‌زیرانی فینله‌ندا، ماڵه تایبه‌ته‌كه‌ی ده‌داته ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی داوای مافی په‌نابه‌رێتیی له وڵاته‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
یوها سابیلا، سه‌رۆك وه‌زیرانی فینله‌ندا، به كه‌ناڵی “وای ئیل ئی” وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاندوه: ماڵه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی له شاری كیمبلی له باكووری فینله‌ندا، ته‌رخان كردوه بۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی داوای مافی په‌نابه‌رێتیی له وڵاته‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی فینله‌ندا، داواشی له هاوڵاتییانی فینله‌ندا كرد، هاوكاریی كۆچبه‌ره‌كان بكه‌ن كه به‌هۆی شه‌ڕ و هه‌ژارییه‌وه ڕوو له ئه‌وروپا ده‌كه‌ن.
پێشتریش سه‌رۆك وه‌زیرانی فینله‌ندا ڕایگه‌یاند: فینله‌ندا، پێشوازیی له‌و پلانه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌كات كه 120 هه‌زار له كۆچبه‌ره‌كان كه ئێستا له وڵاتانی یۆنان و ئیتالیا گیریان خواردوه، به‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپیدا دابه‌ش بكرێن.