پارێزگای هەولێر: ناوبردنی پارکی شار بەجێگای نێربازەکان به‌شێكه له‌و هه‌وڵه نه‌زۆكه‌ی ده‌یه‌وێت ئاكاره جوانه‌كانی شاره‌کە‌مان ناشیرین بكات
نوچەنێت
لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ نوچەنێت نێردراوە، پارێزگای هه‌ولێر رایدەگەنێت، ئەوانەی پارکی شاری هەولێر، بەجێگەی نێربازەکان ناو دەبەن، ئەوانەن چاویان بە دەستکەوتەکانی حکومەتی کوردستان هەڵنایەت، ئەو قسانە تەنها تۆمه‌تی ناره‌واو بوختان و قسه‌ی هه‌لبه‌ستراون.
ده‌قی راگەیاندنەکەی پارێزگای هه‌ولێره
ئه‌و ره‌وشه‌ی ئاوه‌دانی و گه‌شه‌پێدانی هه‌ولێری پایته‌خت جێگه‌ی خۆشحاڵی و شانازی خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌تیش خه‌ڵكی هه‌ولێره كه له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌ی ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتن و گۆڕانكارییه‌كی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه‌و ته‌كانێكی ئابووری و ژیاری و فه‌رهه‌نگی تێدا هاتۆته ئاراوه، كه روخساری ئه‌وشاره‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گۆڕیوه‌و بۆته نموونه‌و ستایلێكی جوانی سه‌ركه‌وتنی ئه‌زموونه‌كه‌مان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی كوردستانی و عیراقی‌دا.
یه‌كێك له‌و شاكارانه‌ی كه خه‌ڵكی كوردستان و هه‌ولێری پایته‌خت شانازی به جوانی و قه‌شه‌نگی و دڵگیریه‌كه‌ی ده‌كه‌ن و مایه‌ی حه‌سانه‌وه‌و پشوویه‌كی ئارامییه بۆ خه‌ڵكی هه‌ولێر، (پاركی شار)ه كه‌له‌شوێنی ده‌ڵاڵخانه‌ی كۆنی شێخه‌ڵا دروستكراوه‌و دیمه‌نی نافووره‌و ئاوپه‌ژێن و باخ و باخات و سه‌وزاییه‌كانی ئه‌وه‌نده دڵڕفێنن كه رۆژانه سه‌دان گه‌شتیار و میوان و خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌و شاره سه‌ردانی ده‌كه‌ن و تێیدا پشووی ئارامی و حه‌سانه‌وه ده‌ده‌ن .
به‌داخه‌وه هه‌ندێ له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به ناڕه‌وا ئاماژه‌ی ناشیرین و نادروست بۆ ئه‌و پاركه ده‌كه‌ن و به‌ناهه‌ق ده‌یانه‌وێ له‌به‌رچاوی خه‌ڵك ناشرینی بكه‌ن كه گوایه “كه‌سانی نێرباز” له‌وێدا كۆده‌بنه‌وه كه ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه‌و ته‌نها مه‌به‌ستیان ناشیرینكردنی كار‌و ده‌ستكه‌وته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌هاكانی خزمه‌تكردنه .
هه‌ركه‌سێك و ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن چ له‌و شوێنه گشتییه‌و چ له‌هه‌ر شوێنێكی گشتی هاوشێوه‌دا ئه‌گه‌ر تێبینی هه‌ندێك ره‌فتاری ناشیرینی له‌و شێوه یاخود هه‌رشێوه‌یه‌كی تریان هه‌بێت ده‌كرێت ئاگاداری ده‌زگاكانی پۆلیس یاخود راسته‌وخۆ ئاگاداری قائیمقامیه‌تی هه‌ولێر یاخود پارێزگای هه‌ولێر بكه‌نه‌وه بۆ وه‌رگرتنی هه‌ڵسوكه‌وتی پێویست ده‌رهه‌ق ئه‌وجۆره كه‌سانه .
ئه‌وه‌ی تێبینیش كراوه و له‌ئاكامی راپۆرته‌كانی ده‌زگاكانی پۆلیس و نه‌هێشتنی تاوان كه پێمان گه‌یشتووه ببڕای ببڕ هه‌بوونی هه‌ردیارده‌یه‌كی له‌و جۆره ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و بوونی نییه‌و به‌شێكه له‌و هه‌وڵه نه‌زۆكانه‌ی كه ده‌یه‌وێت روخسار‌و ئاكاره جوانه‌كانی ئه‌و شاره خۆشه‌ویسته‌مان ناشیرین بكات و گومان بخاته دڵی خه‌ڵكه‌وه و ته‌نها بریتین له تۆمه‌تی ناره‌واو بوختان و قسه‌ی هه‌لبه‌ستراو.
به‌پێویستی ده‌زانین ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی كوردستان له‌وه ئاگاداربكه‌ینه‌وه كه نه‌كه‌ونه داوی كه‌سانی ناحه‌زه‌وه‌و به‌بێ به‌ڵگه ئاماژه‌ی وا ناشیرین بۆ كار‌و خزمه‌ته‌كانی حكومه‌ت نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌م كاره خزمه‌ت به ره‌وشی ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنی هه‌رێم و خزمه‌تیش به به‌های پیرۆزی راستگۆیی په‌یامی رۆژنامه‌وانی ناكات .
داواشمان له خه‌ڵكی هه‌ولێری پایته‌خت و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه كه هه‌میشه شانازی به‌كارو ده‌ستكه‌وته جوانه‌كانی پایته‌خته‌كه‌یان و هه‌موو كوردستان ده‌كه‌ن ، گوێگری ئه‌م جۆره ئاماژه‌و بوختانه ناشیرینانه نه‌بن و به‌رپه‌رچیان بده‌نه‌وه.
له‌گه‌ل رێزماندا
راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر