نوچە.نێت. لە راگەیاندنەکانەوە
هەزاران هاووڵاتیى هەنگارى لە شارى بوداپێستى پایتەختى ئەو وڵاتە لە دژى سیاسەتەکانى حکومەتەکەیان بەرامبەر بە پەنابەران ڕژانە سەرشەقامەکان و پشتیوانیى خۆیان بۆ پەنابەران دووپاتکردەوە.
یەکێک لە خۆپیشاندەران بە تۆڕى هەواڵى یورۆ نیوزى وتووە ویژدانم ڕێگام پێنادات دەست لەسەردەست دانێم و هیچ نەکەم، ئەمە کەمترین کارە کە دەتوانم بۆ پێشگرتن لە هەڵسوکەوتى نەشیاو لە دژى پەنابەران ئەنجامى بدەم.