ڤیزا له‌سه‌ر هاوڵاتیانی عێراق هه‌ڵده‌گیرێت

0

نوچە.نێت.لەراگەیاندەکانەوە

 

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی‌ مافی مرۆڤ له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داواده‌كات، حكومه‌ت هه‌وڵه‌كانی چڕ بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌، ڤیزا له‌سه‌ر چونه‌ناوه‌وه‌ی‌ هاوڵاتیان عێراقی بۆ ئوردن‌و هندستان هه‌ڵبگیرێت، چونكه‌ ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌ زۆرترین هاوڵاتی عێراقی سه‌ردانیان ده‌كات، بۆ پرسی چاره‌سه‌ری پزیشكی.

د. ئه‌شواق جاف ئه‌ندامی لیژنه‌ی‌ مافی مرۆڤ له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌NNA ڕاگه‌یاند، ئوردن‌و هندستان له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ن كه‌ زۆرترین ژماره‌ی‌ هاوڵاتیانی عێراقی سه‌ردانیان ده‌كه‌ن، بۆ چاره‌سه‌ر‌و بینینی پزیشك، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌ بۆ هه‌ڵگرانی پاسپۆڕتی عێراقی مه‌رجی ڤیزایان هه‌یه‌، ده‌بێت هاوڵاتیانی عێراقی ماوه‌یه‌كی زۆر چاوه‌ڕێ بكه‌ن‌و پاره‌یه‌كی زۆریش خه‌رج بكه‌ن، وتیشی:”زۆرجار له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان‌و باشوری عێراقه‌وه‌، له‌ڕێگه‌ی ده‌ڵاڵ‌و نوسینگه‌كانه‌وه‌ پاسپۆرته‌كانیان ده‌نێرن بۆ لێدانی ڤیزا كه‌ نرخه‌كه‌ی‌ چه‌ند قات ده‌كه‌وێت له‌سه‌ریان”.

ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی‌ مافی مرۆڤ له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌یبه‌وه‌شكرد، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵگرتنی ڤیزا كراوه‌ له‌سه‌ر هاوڵاتیانی هه‌ردوو كۆماری عێراق‌و ئازه‌ربایجان، كه‌ ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی باشه‌، هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ هه‌مان ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌ئوردن‌و هندستاندا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ڤیزا له‌سه‌ر هاوڵاتیانی عێراقی كه‌ بۆ نه‌خۆشی سه‌ردانی ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌ ده‌كه‌ن هه‌ڵبگیرێت

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com