فەرهاد جەهانمەهان و شەش لێکۆلەر، کتێبێک بەچاپ دەگەیەنن بەناوی (Nyanlända och lärande) تازە هاتووەکان و فێربوون لێکۆڵینەوەیەکی بنەڕەتییە

0

نوچە.نێت

 

فەرهاد جەهانمەهان، ٣ ماجستری هەیە، پەروەردە،  پەرەوەردەی تایبەت و کلتورناسی ، تایبەتمەند بە پەروەردەو ئەنتۆلۆجیا لەزانکۆی ستۆکهۆلم ، ئێستاش قوتابی دکتۆرایە لە بواری زانستی مناڵان و گەنجان ، فەرهادو شەش لێکۆلەری تر کتێبێک بە چاپ دەگەیەنن بەناوی (Nyanlända och lärande) تازە هاتووەکان و فێربوون لێکۆلینەوەیەکی بنەڕەتییە.

جەهانمەهان بۆ نوچە.نێت رایگەیاند” بە چاپ گەیاندنی ئەم کتێبە دەربارەی ئەو قوتابیانەی کە تازە دێنە سوید و خۆیان لەگەڵ سیستێمی قوتابخەنەکانی سویدی رادەهێنن”.

وتیشی:  ئەم هەڵبژاردەیە ڕێرەوێکی گشتگیرو پڕ تاقیکردنەوەیە کە پشتگیری دەکات لە بەهێز کردن و بە بایەخکردنی بارە ڕۆشنبیری و کۆمەڵایتیەکان و کەوا لە قوتابیانی تازە هاتوو دەکات بتوانن بەردەوام بن لە گەشەی زانستی ، گەشەکردنی زمانی سویدی، تابتوانن سەرکەوتن بە دەستت بێنن لە قوتابخانەکان بە هۆی بەکارهێنانی زمانی دایکیان زمانی سویدی وەک زمانێکی دیکە، پێشکەوتن لە ڕوی کەسایتیەوە ، ڕاهاتنیان لە نێو قوتابخانەکان و کۆمەڵگای سویدی ، بە هێز کردنی پەیوەندیە کۆمەلایتیەکان.

 دەشڵیت” ئەو کتێبە وەک کەرەستەیەکی چالاک دەتوانی سودی لێ ببینیت کاتی دەتەوێ لەگەڵ ئەو قوتابیە تازە هاتووانە کاربکەیت وبەجیا ئەو بابەتە کۆمەڵایتیە گرنگانە هەڵدەسەنگێنی کە پەیوەست بە ئاوێتە بوون و فرە کلتوری و پێشخستنی کۆمەڵایەتی و بواری قوتابخانەیە”.

kjsdhk

http://www.nok.se/Akademisk/Titlar/Pedagogik/Lararutbildning/Nyanlanda-och-larande/

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com