نوجە.نێت.لەراگەیاندنەکانەوە
نزیكه‌ی 80 په‌نابه‌ری به‌ڕه‌گه‌زنامه عێراقی، خۆویستانه بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌یاندا لهئهورووپاوه بۆ وڵاتی خۆیان. له‌كاتێكدا داواكاریی په‌نابه‌رییان هه‌ڵپه‌سێردراوه. پێشتریش 90 په‌نابه‌ری تر ئه‌و بڕیاره‌یان دا‌و، له به‌لژیكاوه گه‌ڕانه‌وه عێراق. هۆكاری هه‌ڵپه‌ساردنی داواكارییه‌كانیشیان بۆ قه‌ناعه‌ت نه‌كردنی وڵاتانی ئه‌ورووپی ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌كه‌یسی ئاواره بوونه‌كه‌یان.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی سایت و ڕۆژنامه ئه‌ورووپییه‌كان، ده‌سته‌ڵاتی په‌نابه‌ران و بێ ڕهگهزنامهكان”سی.جی.ئاڕ.ئه‌ی” كه ده‌سته‌ڵاتی پێدان یان پێنه‌دانی مافی په‌نابه‌ری له‌ئه‌ورووپا هه‌یه، بڕیایداوه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگی ئه‌یلوله‌وه، كه‌یسی په‌نابه‌رانی به‌غدا ڕابگرێت.
ڕۆژنامه‌كان ده‌ڵێن: زۆرێك لهپهنابهرهكان یه‌ك چیرۆك ده‌گێڕنه‌وه، كه ده‌یانه‌وێ به‌هۆیه‌وه مافی په‌نابه‌رییان پێ بدرێت. به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ریان پێ بێت كه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانیان هه‌بووه. له‌به‌رئه‌وه داواكارییه‌كانیان ڕاگیراوه.