لەم ساڵدا لەسەرتاسەری جیھاندا ٦١ رۆژنامە نوس کوژراون

0

نوچە.نێت. لەراگەیاندنەکانەوە

 

لەم ساڵدا لەسەرتاسەری جیھاندا ٦١ رۆژنامە نوس کوژراون و رێکخراوی ئازادی رۆژنامەوانیش ھۆشداری دەدات لەوەی ئەم ساڵ خوێناوی ترین ساڵ بووە بۆ رۆژنامەنوسان. 

پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ رۆژنامەوانی لە راپۆرتێکیدا رایگەیاندووە لەم ساڵدا ٦١ رۆژنامەنوس لەسەرتاسەری جیھاندا کوژراون کە لەناویاندا ١٣ رۆژنامەنوسی عێراقی ھەیە کە لەلایەن داعشەوە کوژراون 

پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ رۆژنامەوانی نیگەرانی خۆی دەربری لە ئاست ئەو ژمارە زۆرەی رۆژنامەنوسان کەلەم ساڵدا کوژراون، ھاوکات رێکخراوی ئازادی رۆژنامەوانیش ھۆشداریشی دا لەوەی کە ساڵی ٢٠١٥ ببێتە خوێناویترین ساڵ بۆ رۆژنامەنوسان 

بەپێی ھەڵسەنگاندنەکانی ئەو پەیمانگایە سێ یەکی ژمارەی ئەو رۆژنامەنوسانەی کە لەم ساڵدا کوژراون بەھۆی داعشەوە بووە کە ژمارەیەکیان لەلایەن داعشەوە لە سێدارە دراون و ژمارەیەکی تریشیان لە کاتی روماڵ کردنی شەری دژ بە داعشدا کوژراون .
rrr

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com