نوچە.نێت.لەراگەیاندنەکانەوە
وەزارەتی نەوتی عێراق پابەندنەبوونی بەغداد بە ناردنی پشکی ھەرێمی کوردستان لەپرۆژە یاسای بودجە بۆ پابەندنەبوونی ھەرێم بە رێکەوتنی نێوان بەغداد و ھەرێمەوە دەگێرێتەوە .
لەوباریەوە عاسم جیھاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، رایگەیاندووە ، ئێستا ھەرێمی کوردستان نەوت و غاز بەشێوەیەکی سەربەخۆ ھەناردەی دەرەوە دەکات ، و تا ئێستاش ھیچ داھاتێکی بۆ حکومەتی ناوەند نەناردووە.
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەشی داوەبەوەی کە لەپرۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٥دا حکومەتی ناوەند رێکەوتنێکی نەوتی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان واژۆ کرد، بەڵام حکومەتی ھەرێم نەیتوانی بە رێکەوتنەوەکەوە پابەند بێـت و رۆژانە ٥٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات ، ھەر بۆیە حکومەتی ناوەند پابەند نییە بەوەی کە %١٧ی. پشکی ھەرێم لەبودجەی عێراق رەوانەی ھەرێمی کوردستان بکات .