بارزانییەکان داوای سەربەخۆیی کوردستان دەکەن
نوچەنێت.تایبەت
لەساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکاندا، کەسوکاری بارزانییەکان داوای سەربەخۆی کوردستان دەکەن و داواش دەکەن هەموولایەک پشتگیرییان بکەن.
ئەمڕۆ لەڕێوڕەسمی ساڵیادی بیست و هەشتەمین ساڵەی ئەنفالکردنی بارزانییەکاندا، لەسەر گۆڕی ئەنفالکراوەکان کە لەدامێنی چیای شیرین لەناوچەی بارزان بەرِیَوەچوو، عەبدولعەزیز موحسین نوێنەری کەسوکاری بارزانییە ئەنفالکراوەکان، لەوتارێکدا سەرەڕای باسکردنی کێشەو موعاناتەکانیان، داوای سەربەخۆیی کوردستانی کرد، هەر لە وتارەکەیدا بەناوی کەسوکاری بارزانییە ئەنفالکراوەکانەوە، داوای لەهەموو لایەک کرد پشتگیری لە داواکەیان بکەن، کە سەربەخۆیی کوردستانە.
چاودێرێکی سیاسی پێی وایە بارزانییەکان دەیانەوێ لەم بارەیەوە پێشەنگ بن وتی”بارزانییەکان لەشۆڕشەکانی باشووردا هەردەم پێشەنگ بوون، بۆیە لەم داواکاریەشداو لەبۆنەیەکی وادا، دەیانەوێ پێشەنگ بن، بەڵام رەنگە ئەم داوایە لەم کاتەدا ئاستەنگی زۆری بۆ دروست بێت و داوایەکی قورس بێت”.
هەر لەو ڕێوڕەسمەدا جیا لەوەی وتاری سەرۆکایەتی هەرێم پێشکەشکرا، هەریەکە لە دکتۆر کەمال کەرکوکی سەرۆکی پەڕلەمانی کوردستان و دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆکی حکومەتی کوردستان، وتاریان پێشەکەشکرد.