بە ڤیدیۆ : زێرینەی شکۆ ببینە

0

دڵشاد ستار خوێندكاری قۆناغی كۆتایی زانكۆی شاهانه‌ی فڕۆكه‌وانه‌ی له‌به‌ریتانیا كه‌ رۆژانه‌ زانیاری له‌سه‌ر فڕۆكه‌وانی بڵاو ده‌كاته‌وه‌ ، ئه‌مجاره‌یان ئاماژه‌ی به‌كاردانه‌وه‌یه‌كی سروشتی ده‌رئه‌نجامی فڕینی فڕۆكه‌ ده‌خاته‌ڕوو .

دڵشا ستار نوسیویه‌تی: ئەم جارەیان کە گەشتت کرد هەوڵبدە کە لە پەنجەرەی فرۆکەکەوە تاماشایەکی ئەو هەورە بکەی کە فرۆکەکە بەسەریدا دەفرێت چونکە دیمەنێکی ناوازە دەبینیت ئەویش پەلکەزێرینەی شکۆیە.ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ : بەزمانی ئینگلیزی پێی دەوترێت glory rainbow بەمانای پەلکە زێرینەی شکۆ یان پەلکەزێرینەی نایاب ، کاتێک کە سێبەری فرۆکە دەکەوێتە سەر هەور بازنەیەکی رەنگاو رەنگ دروست دەکات (رەنگی سوور لە دەرەوە و رەنگی شینی کاڵ لە رووی ناوەوە) کە هەمان ئەو رەنگانەن کە لە پەلکەزێرینەدا دەردەکەوێت. ئەم کردارە رودەدات لە ئەنجامی بەریەک کەوتنی روناکی خۆر یان مانگ و گەردیلەکانی ئاو کە هەور یان تەمیان دروست کردوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com