جه‌عفه‌ر ئیمنكی: له‌سه‌رتاوه پێمانخۆش نه‌بوو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان درووست ببێت
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا په‌یامێكی به‌هێزییان پێ‌بوو
وه‌ك پارتی چاوه‌ڕوان بووین شتی نوێ له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان فێر ببین
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ته‌كنیكه برینداركه‌ری به‌رانبه‌رمان به‌كارییان هێنا، به‌ڵام ئێمه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به شه‌ریكی خۆمان ده‌زانین
دیدار: رێبوار ره‌زا چوچانی
له‌م دیمانه‌یه‌دا جه‌عفه‌ر ئیمنكی، وته‌بێژی فه‌رمی و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌ڵوێستی حیزبه‌كه‌ی له باره‌ی سیاسه‌ته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌وه‌ش راده‌گه‌یه‌نێت، كه حیزبه‌كه‌ی له سه‌ره‌تاوه پێیی باش نه‌بووه كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان درووست ببێت، پێشیوایه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی نیشتیمانی، ده‌بێت به سیاسه‌ته‌كانی خۆیاندا بچنه‌وه.
رێبوار ره‌زا چوچانی: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێده‌نێته ساڵی سێهه‌می ته‌مه‌نی خۆی، ئێوه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان، چ خوێندنه‌وه‌یه‌كتان هه‌یه بۆ سیاسه‌تی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه؟
جه‌عفه‌ر ئیمنكی: له ده‌ستپێكی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بووین، كه ئه‌و چاكسازییه‌ی خۆیان ده‌یانویست له ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له ناو ئه‌و رێكخستنه نوێیه ئه‌نجامی بده‌ن، ئێمه وه‌ك پارتی چاوه‌ڕوان بووین شتی نوێ له‌وان فێر بین، كه چۆن چالاكی ده‌نوێنن له رووی رێكخستنه‌وه، چونكه مۆدێلێكی نوێیان هه‌بوو وه‌ك مه‌كۆ و بازنه و …هتد، له رووی ئه‌دائه‌وه ئێمه چاوه‌ڕوان بووین له‌وان فێر ببین، چونكه ئێمه و ئه‌وان خه‌ڵكی كوردستانین و له یه‌ك ژینگه‌دا كاری سیاسی ده‌كه‌ین، كه ده‌توانین زۆر شت له یه‌كتری فێر ببین، باشتر ه گه له خه‌ڵكانی تر و له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر فێر ببین.
له راستیدا له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی (25/7/2009) بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چالاكی باشییان هه‌بوو، دیدگایه‌كی نوێیان هه‌بوو بۆ راگه‌یاندن، په‌یامێكی به‌هێزییان هه‌بوو، له رووی سوور بوونییان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت چاكسازی تێدا بكرێت، ره‌خنه گرانه ته‌ماشای دیارده‌كانییان ده‌كرد، كه ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان ره‌خنه كه‌م به‌كار ده‌هێنین بۆ شی كردنه‌وه‌ی دیارده‌كان، ئه‌مه واقیع بوو، هه‌رچه‌نده دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نه‌كه‌شی كه‌م بێت، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نه‌بووین كه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه هه‌ندێك درووشم هه‌ڵبگرێت، كه درووشمی واقیعی نه‌بن، كه كۆمه‌ڵێك درووشمی سیاسی بن، دوور بن له واقیعی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و سه‌ركرده كلاسیكییانه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له ناو یه‌كێـی نیشتیمانی كوردستانه‌وه چوونه‌ته ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه و ئێستا سه‌ركردایه‌تی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ده‌كه‌ن، یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كه‌لچه‌ره‌ی كه پێشتر هه‌مان بووه، كه هه‌ر كاتێك بارگرژییه‌ك درووست ده‌بێت، هه‌مان گوتاری شه‌ڕی ناوخۆ به‌كار ده‌هێنن، بۆیه له‌م كۆتاییه‌دا من یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی كه نیمچه بێئومێدییه‌كم بۆ درووست بوو، له‌وه كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نزیكترین هاوپه‌یمانه‌كانی حیزبه ئیسلامییه‌كان بن، له جیاتی ئه‌وه‌ی كه پارتی دیموكراتی كوردستان بێت، یان یه‌كێـی نیشتیمانی كوردستان، چونكه جیاوازییه‌كی یه‌كجار گه‌وره هه‌یه له نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی عه‌لمانییه، له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، كه دوو حیزبی ئیسلامیین، لێره‌دا به راستی ئێمه چه‌ند پرسیارێكمان بۆ درووست ده‌بێت، ئه‌و پرسیارانه‌ش ئه‌مانه‌ن، ئایا ئه‌و بارودۆخه‌ی كه له‌م دواییانه‌دا له هه‌رێمی كوردستان درووست بووه، ده‌بێت چ خاڵی هاوبه‌ش هه‌بێت له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێـی نیشتیمانی كوردستان، له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن، ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بووین، كه ئه‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه له رووی ستراتیژییه‌وه وه‌ك ستراتیژی سیاسی و ئابووری، ستراتیژی زانستی و په‌روه‌رده‌یی، هه‌تا له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا و ده‌روبه‌ر، بۆیه نابێت خیتابی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی لێكگربوون بێت، بۆیه ئه‌وكات ئه‌و نیگه‌رانییه لای ئێمه درووست بوو، چونكه ئێمه چاوه‌ڕوان بووین ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه كه فیعله‌ن ده‌ستپێشخه‌ر بوو له چاكسازییه‌كان، ده‌ستپێشخه‌ریش بێت له ره‌خنه له ئه‌دائی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و به‌و شێوه‌یه بێته مه‌یدان.
رێبوار ره‌زا چوچانی: ئه‌مه چ روانینێكی لای ئێوه درووست كردووه بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؟
جه‌عفه‌ر ئیمنكی: ئه‌مه دیدگای خۆمه، به‌ڵام ئه‌مه‌وێت شتێكی تریش بڵێم، نابێت غه‌در له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش بكه‌م، چونكه ئێمه وا په‌روه‌رده بووین، كه هه‌موو شته‌كان به ئینسافییه‌وه باس بكه‌م، ئێمه هه‌رچه‌ند خیلافی سیاسیشمان هه‌بێت له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ڵام هه‌ر به شه‌ركیی خۆمانییان ده‌زانین، ئومێده‌واریشین ئه‌م شه‌راكه‌ته‌ی ئێمه ببێته بنه‌مایه‌كی به هێز بۆ به‌هێز كردنی هه‌رێمی كوردستان.
رێبوار ره‌زا چوچانی: به‌ڵام بۆچی تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئێوه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كتان نه‌بووه، هه‌ندێكجاریش گرفت له نێوانتاندا درووست بووه؟
جه‌عفه‌ر ئیمنكی: ئێمه له سه‌ره‌تادا خوازیاری ئه‌وه بووین كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان درووست نه‌بێت، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه بووین، كه ئه‌و براده‌رانه له ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان درێژه به كاری خۆیان بده‌ن، له‌به‌رئ ه‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان شه‌ریكێكی سه‌ره‌كی ئێمه بوو، به لاوازكردنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ئێمه نیگه‌ران بووین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه مامه‌ڵه‌یه‌كی واقیعبینانه‌مان كرد له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا و پێشوازیمان لێ‌كردن، له‌وكاته‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ره‌خنه‌ی توندییان له ئێمه ده‌گرت له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێش هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش، كه ته‌كنیكی وایان به‌كار ده‌هێنا كه ئێمه‌یان ئازار ده‌دا، له هه‌مانكاتیشدا ئێمه واقیعبینانه و هێمنانه مامه‌ڵه‌مان كرد و لێدوانه‌كانی ئێمه به‌رانبه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و سه‌ركرده‌كانی، له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، هه‌میشه ئیجابییانه بووه، ناڵێم لێره و له‌وێ ره‌خنه‌ی توند له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕأن نه‌گیراوه، به‌ڵام هه‌میشه هێمنانه و ئیجابییانه مامه‌ڵه‌مان كردووه، ده‌مێنێته‌وه لایه‌نی فه‌ردی، كه ئه‌وه‌ش بۆ خودی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌مێنێته‌وه، گۆڕان تا ئێستا خۆی به بزووتنه‌وه له قه‌ڵه‌م ده‌دا، ئێمه پێمانخۆش بووه كه زۆر جار له نێوان هه‌ردوو سه‌ركردایه‌تی پارتی و گۆڕان و له‌گه‌ڵ خودی كاك نه‌وشیروان كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وریمان هه‌بێت، به‌ڵام خۆیان ته‌حه‌فوزییان هه‌بوو له‌وه‌ی كه ئه‌وان خه‌ریكی خۆ رێكخستنه‌وه‌ن، بۆیه له‌و نێوه‌نده‌دا ئه‌گه‌ر گله‌ییان هه‌بێـت، ده‌بێت له خۆیانی بكه‌ن، چونكه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ موباده‌راتی ئێمه ئیجابی نه‌بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مامه‌ڵه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ئیجابی بووه.
رێبوار ره‌زا چوچانی: له قسه‌كانی تۆ دیاره موباده‌رتان هه‌بووه، بۆ گۆڕان، كه‌واته بۆ گرفت درووست بوو له نێوانتاندا؟
جه‌عفه‌ر ئیمنكی: گرفته‌كان ئه‌و كاته درووست بوون، كه گۆڕان درووشمی زۆر گه‌وره‌ی هه‌ڵگرت، به ته‌سه‌وری من ئه‌و درووشمانه‌ی گۆڕان هه‌ڵیگرتبوو له پێش حه‌ڤده‌ی شوبات و دوای ئه‌و رێكه‌وته‌ش، ئه‌وه به‌ڕاستی ته‌شه‌نه كردنی وه‌زعه‌كه بوو به گشتی و له‌گه‌ڵ پارتیش به تایبه‌تی، له‌وه‌شدا تا ئه‌مڕۆ ئێمه دیراسه‌تی ئه‌وه ده‌كه‌ین، كه بۆ ئه‌مه به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا هات، بۆ گۆڕان پارتی كرده ئامانج، له كاتێكدا پرۆژه‌ی چاكسازی ده‌بێت گشتگیر بێت، بۆیه ئێمه ته‌سه‌ور ده‌كه‌ین كه زۆر له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو لاماندایه، كه گۆڕان وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی نیشتیمانی به خۆدا بچێته‌وه و هه‌ر شێواتزێكی رێكخستنیشی هه‌بێت لای ئێمه زۆر ئاساییه، به‌ڵام ده‌بێت یه‌كتر قبوڵ بكه‌ین، پارتی چۆنه ده‌بێت ئه‌وان قبوڵمان بكه‌ن به‌و شێوه‌یه‌ی هه‌ین، ئێمه‌ش گۆڕان قبوڵ بكه‌ین به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌وان هه‌ن، ژیانی سیاسی ئه‌وه‌یه، كه ململانێیه‌كی شه‌ریفانه‌یه، كه‌س له ئێمه ئامۆژگاری لایه‌نی تر ناكات، پارتیش خۆی ئه‌زموونێكی زۆری هه‌یه و ئه‌و ئه‌زموونه‌ش به كه‌س نافرشینه‌وه، به‌ڵام ئه‌و خیتابه‌ی گۆڕان كه به شێوه‌ی ئامۆژگاری كردن ئاراسته‌ی لایه‌نه‌كانی تری ده‌كات، ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندییاندا نیه.
رێبوار ره‌زا چوچانی: به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌مان هه‌ڵوێسته تونده‌كانییان به‌رانبه‌ر به ئێوه وه‌ك خۆتان ده‌ڵێن، چ هه‌ڵوێستێكتان ده‌بێت؟
جه‌عفه‌ر ئیمنكی: تا ئه‌و راده‌یه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتیمانییه‌كان توشی زیان نه‌بن، ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رموونیان له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه كوردستانییه‌كا ره‌فتار ده‌كه‌ین، به‌ڵام به داخه‌وه بۆ ئه‌و گوتاره پڕ ته‌شه‌نوج و زبره‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه هه‌ر به پشوویه‌كی درێژه‌وه قبوڵمان كردوون، ئه‌مه‌ش له‌و روانگه‌یه‌وه بووه، كه ئێمه ده‌سه‌ڵاتین و ده‌توانین خزمه‌ت به خه‌ڵكی خۆمان بكه‌ین له هه‌موو ناوچه‌یه‌كدا، قبوڵنه‌كردنی ئێمه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به‌و مانایه نایه‌ت ئێمه‌ش به هه‌مان بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وان ره‌فتار بكه‌ین و زمانێكی زبر به‌كاربهێنین له به‌رانبه‌ریاندا، چونكه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێمه په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ین، ئه‌وه ستایلی پارتی دیموكراتی كوردستانه و ئه‌م ستایله‌ش ده‌پارێزین، بۆیه ئومێده‌وارین خه‌ڵكی كوردستانیش قسه‌ی خۆیان هه‌بێت، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كام سیاسه‌ت خزمه‌تییان ده‌كات و كام سیاسه‌تیش هه‌ڵه‌یه، هیوادارین خه‌ڵك خۆی قسه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه به سیاسه‌تێكی چه‌وت، بیه‌وێت زیان به خه‌ڵكی كوردستان بگه‌یه‌نێت.
له سڤیله‌وه