لەوبارەیەوە ئەنگێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە راگەیەندرا ئاماژەی بەوەداوە کە بەپێی بەرنامەی کۆمەکی ئەڵمانیا بۆ ساڵی داھاتوو ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆ تەرخانکراوە بۆ گەرەنتی نێشتەجێکردنی پەنابەران. لەو بڕە پارەیەش بڕیارە مانگانە ھەر پەنابەرێکی سەروو ١٨ ساڵ لەو وڵاتە ٦٧٠ یۆرۆیی پێی بدرێت و ئەوانەی لە ١٨ ساڵ کەمترن مانگانە ٣٥٠ یۆرۆ وەردەگرن.
بەپێی دواین زانیارییەکانیش تا کۆتای ئەمساڵ ئەڵمانیا پێشوازی لە ٨٠٠ ھەزار کۆچبەر دەکات.
پێشتریش کریستینا جۆرجیڤا جێگری سەرۆکی کۆمسیاری ئەوروپا رایگەیاندبوو بۆ باشکردنی رێوشوێنەکانی پێشوازی کردن لە کۆچبەران لەدەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و زیاد کردنی پشتیوانییەکان بۆ پرۆگرامی خۆراکی جیھانی وگەیاندنی کۆمەک بۆ ئۆردوگاکانی دەوروبەری سوریا ئەوان سەرگەرمی لێکۆلێنەوەن لەدابین کردنی یەک ملیارو ٩٠٠ ملیۆن دۆلاری تر.