روسیا و عێراق و ئێران و سوریا ھەماھەنگی یەکتر دەکەن

0

نوچە.نێت.كوردسات

 

روسیا و عێراق و ئێران و سوریا ھەماھەنگی یەکتر دەکەن لەروبەڕوبوونەوەی تیرۆر.

سەرچاوەیەکی دیپلۆماتی سەربازی روسیا ئاشکراکردووە، ھەریەک لە روسیا و عێراق و ئێران و سوریا رێککەوتوون لەسەر بونیادنانی بنکەیەکی زانیاری لە بەغدادی پایتەختی عێراق بەمەبەستی ھەماھەنگی کردنی زیاتری یەکتر لە رووبەڕووبوونەوەی داعشدا.ئەو سەرچاوەیە روونیشیکردۆتەوە، کاری سەرەکی ئەو بنکەیە ئەوەیە کە سەرجەم زانیارییەکان کۆدەکاتەوە و گشتگیری دەکات و دواتر رەوانەی دەزگا ھەواڵگرییەکانی ئەو وڵاتانەی دەکات کەلەو بنکەی زانیارییەدا بەشدارن، راشیگەیاند: ھاوکات ئەو بنکەیە گۆڕانکارییەکان لە دۆخی ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لەچوارچێوەی رووبەڕووبوونەوەی داعش تاوتوێ دەکات.ئەو سەرچاوە دیپلۆماسییە سەربازییەی روسیا ئاماژەی بەوەشدا، چەند ئەفسەرێکی پلە باڵا لە سەرکردایەتی ئەرکانی سوپای ھەریەکە لە روسیا و سوریا و ئێران و عێراق، سەرپەرشتی ئەو بنکەیە دەکەن و کاری تێدا دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com