گۆڕان :ئێمە وەك گۆڕان پشتیوانی هەمو پڕۆژەیەكی چاكسازین

0

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕایگەیاند حکومەتی هەێمی کوردستان پڕۆژەیەکی چاکسازی لەبەردەستدایەو لە نزیکترین کاتدا ئەو پڕۆژەیە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

پاڕلەمانتارێکی بزووتنەوەی گۆڕان لە پاڕلەمانی کوردستان لەسەر پڕۆژە چاکسازییەکەی نێچیرڤان بارزانی بە نوچەنێتی ڕاگەیاند” ئەوەی من ئاگادربم پڕۆژەیەكی چاكسازییە،و لەبواری داراییە، لەبواری ڕێكخستنەوەی گومرگ و باج و سیستمەمی موچە”.

عەلی حەمە ساڵح پاڕلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان لە پاڕلەمانی کوردستان بە نوچەنێتی ڕاگەیاند”بڕیارە ئەو پڕۆژە چاکسازییە لەچەند ڕۆژی ئایندەدا ڕابگەیەنرێت”.

عەلی حەمە سالح وتیشی “ئەم پڕۆژەیە هیچ كاریگەری نابێت ئەگەر پێش ئەوە كۆمەڵێك یاساو بڕیار هەیە هەموار نەكریت و ئەویاسانەی بۆ جێبەجێكردنی دەرنەكرێت “.

ئەو پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت “ئێمە وەك گۆڕان پشتیوانی هەمو پڕۆژەیەكی چاكسازین هەركەسێك ئامادەی بكات”،گوتیشی ، ” وەزارەتى دارایی پڕۆژەیەکى گەورەى چاکسازى ئامادە کردووە، کە جێبەجێکردنى کاریگەرى گەورە دەکاتە سەر زیاد بوونى داهات و کەمکردنەوەى خەرجییەکان.”.

بەپێی زانیارییەکانی “نوچەنێت” یەکەم هەنگاوی ئەو پڕۆژە چاکسازییە، بریتییە لە کەمکردنەوەی موچەی پلە باڵاکان و بڕینی موچە پلە تایبەتەکان،ئەو هەنگاوەش لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com