بەیاننامەیەک لە كۆمه‌ڵه‌ی داخوازیگه‌لی كورد
(به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان)
خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان
(به‌ڵێ بۆ یه‌كڕیزی و بۆ مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له كوردستانی گه‌وره‌دا)
لای هه‌مووان ڕوون و ئاشكرایه، كه مێژووی گه‌له‌كه‌مان پڕاوپڕه له‌كاره‌سات و ماڵوێرانی و كوشتن و ده‌ربه‌ده‌ری، كه له‌سه‌ر ده‌ستی داگیركه‌ره جۆربه‌جۆره‌كانی ناوچه‌كه به‌سه‌رمان هاتووه. گه‌له‌كه‌مان خه‌باتی كردووه بۆ مانه‌وه‌و هه‌وڵیداوه بۆرزگاربوون وله‌هیچ كات و قۆناخێكدا نه‌بووینه مایه‌ی پشێوی و ئاڵۆزی بۆناوچه‌كه‌و دراوسێكانمان.
به‌ڵام به‌داخێكی زۆره‌وه سه‌رباری داگیركردنی خاكه‌پیرۆزه‌كه‌مان، ڕۆژانه رۆڵه‌كانمانه به‌ناڕه‌واو بۆ تۆمه‌تی جۆربه‌جۆر زیندانی وگولله‌باران وه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی زۆردڕندانه‌ونامرۆڤانه، به‌به‌رچاوی كه‌س و كار‌و هاوشاری و هاونیشتیمانیه‌كانیان به‌بێ رێزی و به‌په‌تی سێداره‌داده‌كرێن و ده‌خكێندرێن. به‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستن، هه‌ر رۆژه به‌بیانوویه‌ك له سنوورێكه‌وه په‌لامارمان ده‌ده‌ن و ژیانمان لێ تێكده‌ده‌ن، له‌كاتێكدا ده‌بێت داگیركه‌ران ئه‌و راستیه باش بزانن كه قۆناغه‌كان گۆڕانی زۆر جه‌وهه‌ری و ریشه‌ییان به‌سه‌رداهاتووه‌و سه‌رده‌می گۆڕینی نه‌خشه‌ی وڵاته به زۆرلكێنراوه‌كان و رزگاربوونی گه‌لانی ژێرده‌سته‌یه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا، باهۆزی دیموكراسی و جیهانگیری تیشكی ڕوناكییان هه‌موو كه‌لێن و كه‌له‌به‌ره شاراوه‌كانی سه‌ر گۆی زه‌وییان ڕوناك كردۆته‌وه‌و دیكتاتۆر‌و ده‌سه‌ڵاته خۆسه‌پێنه‌ره‌كانی راپێچی كونجی زیندان كردووه.
هاونیشتیمانیان:
مژێژوو ئه‌زموونه‌كان سه‌لماندوویانه كه ماف نادرێت به‌ڵكو ده‌ستێندرێت، بۆیه داواتان لێده‌كه‌ین و به ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو هاووڵاتیه‌كی كوردی به ئه‌مه‌كی ده‌زانین، بۆ رزگاربوونمان له‌و باره، پێویست ده‌كات هه‌نگاوه‌كانمان یه‌ك بخه‌ین و به یه‌كڕیزی ئاڕاسته‌ی خه‌باتمان گشتی به‌كه‌ین و چیدی به‌و ژیانه شه‌رمنانه‌و بنده‌ستیه رازی نه‌بین و بانگه‌وازه راست و ره‌واكه‌مان باشتر بگه‌یه‌نین به‌گوێی ده‌سه‌ڵاته زلهێزه‌كان وگه‌لانی سه‌ر گۆی زه‌وی، كه له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك دا گه‌لێك هه‌یه خاوه‌نی نزیكه‌ی په‌نجا ملیۆن مرۆڤه به‌ڵام ژێرده‌سته‌یه‌و له بچوكترین مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی بێبه‌شه.
خه‌ڵكی شه‌ره‌فی كوردستان.
ئێمه‌به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌ی (داخوازی گه‌لی كورد) داواتان لێ ده‌كه‌ین كه‌به‌رواری 25/8/2011له‌سه‌رتاسه‌ری شاروشارۆچكه‌كانی كوردستانی گه‌وره‌داواته له‌هه‌ر چوار پارچه‌كه‌داده‌ست به مانگرتن بكه‌ن و بۆماوه‌ی یه‌ك رۆژ دووكان و بازاڕه‌كانتان دابخه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و قۆناغه‌دا ببێته زه‌نگی به ئاگا هێنانه‌وه بۆ داگیركه‌ره ملهوڕه‌كانی وڵاتمان، كه‌به‌ده‌م داخوازیه ره‌واكانمانه‌وه بێن و چیدی له ئاست مافه ره‌واكانمان بێده‌نگ نه‌بن. ئه‌گه‌ر نا ئه‌و رۆژه نزیكه كه‌سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان له یه‌ك كات و ساتدا بێته مه‌یدان و كۆتایی به‌و ژیانه بنده‌ستیه بهێنێت.
له‌كۆتاییدا، داوا له‌هه‌موو هێزه سیاسیه‌كان و كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان و سایت و رۆژنامه‌كان وسه‌رجه‌مرۆشنبیرو مامۆستایانی ئایینی و كه‌سایه‌تیه‌كان و كاسبكاره به‌ڕێزه‌كان ده‌كه‌ین كه هاوكارمانبن بۆ سازكردنی ئه‌وزه‌مینه‌یه.
سه‌ركه‌وتووبێت خه‌باتی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان
سه‌رشۆڕی مێژووبن دوژمنانمان
كۆمه‌ڵه‌ی داخوازی گه‌لی كورد
17/8/2011
07501529590
07701563096