به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زایی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان‌و ده‌روونناسانی كوردستان
سه‌باره‌ت به‌هێرشه‌كانی توركیا‌و ئێران بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان و نه‌ته‌وه‌ی كورد
هێرشه‌كانی توركیا‌و ئێران بۆ سه‌ر سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌رده‌وامی هه‌یه‌و ڕۆژ به‌ڕۆژ ژماره‌ی قوربانیانی به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه به سه‌دان گوند ئاواره‌بوون كه دیسان كاره‌ساتی مرۆیی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و چه‌ندین گرفتی ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری به‌دوای خۆیدا دێنێت كه‌ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی ئاشكرای مافی مرۆڤ و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه..
ئێمه له‌كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان‌و ده‌روونناسان جگه له ئیدانه‌و شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و هێرشانه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، هاوكات به پێویستی ده‌زانین كه:
1-حكومه‌تی هه‌رێم ده‌روازه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان بۆ خه‌ڵك بكاته‌وه تا خه‌ڵكی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ده‌ربڕن.
2-حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئاست به‌رپرسیارێتی نیشتمانیدا بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پاكتاوكردنه‌ی كه هه‌ریه‌كه له ده‌وڵه‌تی ئێران‌و توركیا گرتویه‌تیه به‌ر دژی گه‌لی كورد سه‌رجه‌م فشاره سیاسی و ئابوریی و مه‌ده‌نیه‌كان به‌كاربهێنێت دژی ئه‌و وڵاتانه.
3-نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ڕێگه‌ی خۆپیشاندانه‌وه شۆڕشێكی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وایه‌تی به‌رپابكات و كورد به‌ره‌و بونیادنانی نه‌ته‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه كاربكات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوا له‌سه‌رجه‌م گه‌لی كورد ئه‌كه‌ین به ناره‌زایی و خۆپیشاندان و شۆرش ڕاپه‌ڕینی ڕزگاری نیشتمانی به‌رپابكه‌ن چونكه له‌م كاته‌دا باهۆزی گۆرانكاری دیموكراسی و مه‌ده‌نیانه هه‌ڵیكردووه‌و ده‌سه‌ڵاته دكتاتۆره‌كان كۆتاییان دیت.
4-سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر سوتان‌و كوژرانی هاونیشتمانیانی خۆی ته‌واوی توانا دبلۆماسیه‌كانی خۆیی بخاته گه‌رو قونسوڵخانه‌كانی ئێران و توركیا بانگهێشت بكات‌و نیگه‌رانی و توڕه‌بوونی هه‌رێمی كوردستانیان پێڕابگه‌یه‌نێت.
5-هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌وپه‌ری هه‌ستكردن به‌لێپرسراوێتی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ئه‌ركی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێبكه‌ن و خاك و ئاو‌و مرۆڤی كورد بپارێزن.
ئێمه له كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان‌و ده‌روونناسان پێمان وایه ئه‌م هێرشانه‌ی ئێران‌و توركیا‌و هاوكات ئه‌و توندوتیژیانه‌ی له‌ناوچه داگیركراو دابڕێنراوه‌كان به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی كورد ده‌كرێت درێژ كراوه‌ی ئه‌و جینۆسایده‌یه كه به ده‌یان ساڵه ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه له‌به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد پێڕه‌وی لێده‌كه‌ن..
كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان‌و ده‌روونناسان
سلێمانی 22/8/2011
ناونیشان: سلێمانی- شه‌قامی قه‌نات – ته‌لاری ڕێكخراوه‌كان – پشت فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی
ته‌له‌فۆنی ئۆفیس: 0533232206 مۆبایل: 07701556860 یان 07501065152
ئیمه‌یل : kspa1994@yahoo.com