کۆیە : دکتۆرێک هەڵوێستی خۆی راگەیاند .
دکتۆر دەوەن حوێزی پسپۆری نەشتەرگەری گشتی لە شاری کۆیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک و لەپەرەی تایبەتی خۆی ، ڕایگەیاند ، وەک رێزێک و هاوکارییەک بۆ ئەو نەخۆشانەی کە پێویستیان بە پسپۆری منە و بە هۆی قەیرانەکان و نەبونی مووچە و مانگرتنی دامو دەزگاکان رەنگە توانای هاتنە عیادەیان نەبێت
بۆ ئەوەی بتوانم وەک واجبێکم بەرانبەریان وەک هاونیشتمانیەک هاوکاریان بکەم ئاگاداریان دەکەمەوە کە ئەو هەفتەیە لە ۱۰/۱۷ تا ۱۰/۲٤ بێ بەرانبەر لە عیادەکەم دەیانبینم لەگەل ئەوپەری ڕێزمدا