سه‌نته‌ری میترۆ، به‌یاننامه
باده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به عه‌داله‌ت‌و سه‌ربه‌خۆیی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباری ژماره یه‌ك بكات
6ی ئه‌یلولی 2011، سلێمانی:
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له‌رۆژنامه‌نوسان، پێشوازی له‌ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی ئاسایشی سلێمانی كه‌ده‌ستگیركردنی یه‌كێك له‌تۆمه‌تبارانی كه‌یسی هێرشكردنه ڕۆژنامه‌نوس ئاسۆس هه‌ردی یه. داواش له‌ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كات به‌وپه‌ڕی عه‌داله‌ت‌و سه‌ربه‌خۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباری ژماره یه‌ك بكات.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه ئاسایشی سلێمانی ده‌ریكرد دانه‌یه‌كی بۆ سه‌نته‌ری میترۆ نێردراوه تیایدا هاتووه “پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانیه‌وه ده‌ستكرا به لێكۆڵینه‌وه‌ی وورد. سه‌ره‌تا چه‌ند سه‌رداوێك ده‌ست كه‌وت.” به‌یانه‌كه جه‌ختده‌كاته‌وه “له‌ئه‌نجامی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوون توانرا ڕۆژی 5ی ئه‌یلول تۆمه‌تبارێك كه ده‌ستی هه‌بووه له‌و تاوانه‌دا ده‌ستگیربكرێـت. له‌دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان، دانی نا به‌تاوه‌نه‌كه‌یدا. به‌به‌ڵگه‌ی ته‌واوه‌وه به‌پێ تایبه‌ت مه‌ندی كێشه‌كه تۆمه‌تبار ڕه‌وانه‌ی پۆلیس كرا .”
له‌ژماره‌ی ئه‌مرۆ سێشه‌مه‌ی رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا له‌هه‌واڵی لاپه‌ره یه‌كدا بڵاوكراوه‌ته‌وه “ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه زانیاری ته‌واوی لایه كه‌به‌فه‌رمانی به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر ئاسۆس و رۆژێك به‌ر له‌تاوانه‌كه‌ش رۆژی 28/8/ 2011 كه‌سێكی زۆر نزیكی ئه‌و به‌رپرسه باڵایه ته‌له‌فۆنی بۆ ئاسۆس هه‌ری كردووه‌و ناره‌زایی‌و بێزاری خۆی به‌رامبه‌ر ئاوێنه ده‌ربڕیوه. “
سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌رپێكراو له دادگای سلێمانی به سه‌نته‌ری میترۆی ووت”رۆژنامه‌ی ئاوێنه داوای یاساییان له‌سه‌ر ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تۆمار كرد”.
شوان محه‌مه‌د به‌سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند “پارتی‌و یه‌كێتی ئه‌گه‌ر له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كانی شوباتدا په‌نابردنه به‌ر توندتیژی‌و به‌یه‌كێك له‌رێگا چاره‌سه‌ره‌كانیان دانابێت بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كان، ئه‌وا له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئه‌مرۆی كوردستاندا زۆر زه‌حمه‌ته بریاری له‌و چه‌شنه‌یان هه‌بێت” وتیشی “ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی كراوه‌ته سه‌ر ئاسۆس هه‌ردی، بریاری ناوه‌ندی پارتی‌و یه‌كێتی نییه‌و ئه‌گه‌رێكی زۆره كه كه‌سێكی باڵاده‌ستی یه‌كێك له‌و دوو حیزبه ئه‌و كاره‌ی كردبێت.”
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نوسان پێشوازی له ده‌رئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌ی سه‌ره‌تای ئاسایشی سلێمانی ده‌كات. له‌ده‌ستگیركردنی یه‌كێك له تۆمه‌تبارانی كه‌یسی ئاسۆس هه‌ردی.
سه‌نته‌ری میترۆ رایده‌گه‌یه‌نێت”داوا له‌ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كه‌ین به‌و په‌ڕی عه‌داله‌ت‌و سه‌ربه‌خۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسییه‌ی رۆژنامه‌نوس ئاسۆس هه‌ردی بكات، به تایبه‌ت كه یه‌كێ له تۆمه‌تباره‌كان ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه.”
كاتژمێر 6:40 ئێواره‌ی 29ی ئابی رابردوو كاتێك ئاسۆس هه‌ردی ده‌یه‌وێت له‌ئۆفیسی سه‌ره‌كی ئاوێنه له‌شه‌قامی سه‌هۆڵه‌كه بگه‌رێته‌وه بۆ ماڵه‌وه له‌كۆڵانێكی ته‌نیشت ژووری بازرگانی سلێمانی (ده‌روازه‌كه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامی سالم)ه. له‌كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا كه‌سێكی به‌رگ ره‌ش به كلكه ده‌مانچه ده‌كه‌وێته لێدانی سه‌ری‌و به‌سه‌ختی برینداری ده‌كات. به‌پێی راپۆرتی پزیشكی سه‌ری ئاسۆس هه‌ردی به 32 ته‌قه‌ڵ دوراوه‌ته‌وه‌و له حه‌وت شوێن شكاوه‌و درێژیی برینه‌كه‌ی19سم.
رۆژنامه‌نوس ئاسۆس هه‌ردی سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی هاوڵاتی بوو یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی ئه‌هلییه له هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی بڵاوكردنه‌ی هه‌واڵێك له‌سه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌تی له شوباتی ساڵی 2006 له‌دادگای سلێمانی خۆی‌و رۆژنامه‌نوس توانا عوسمان حوكمدرا به شه‌ش مانگ به‌ندكردن به‌ڵام حوكمه‌كه جێبه‌جینه‌كرا.سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاوێنه بوو..خاوه‌نی خه‌ڵاتی(جوبران توینی)و بۆ ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری ساڵی 2009.
كۆتایی
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نووسان، رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆیه بۆ به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان و مافه‌كانیان. ئه‌م رێكخراوه، له هه‌رێمی كوردستان، نوێنه‌رایه‌تی روانگه‌ی ئازادییه رۆژنامه‌نووسییه‌كان (JFO ده‌كات كه نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی له به‌غدایه).
بۆ زانیاری زیاتر، په‌یوه‌ندی بكه‌ن به:
ره‌حمان غه‌ریب، رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ: 07701523300 rahmangarib@yahoo.com
نیاز عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێر: 07504617014
niyazabdulla@yahoo.com
ئاوات عه‌لی، ئه‌ندامی بۆردی سه‌نته‌ری میترۆ 07701435822
awatali@journalist.com