حکومەتی هەرێم کارتە بەهێزەکەی ئۆپۆزسیۆن وەردەگرێتەوە. گرێبەستە نەوتیەکان ئاشکرا دەکات

0

 حکومەتی هەرێم کارتە بەهێزەکەی ئۆپۆزسیۆن وەردەگرێتەوە گرێبەستە نەوتیەکان ئاشکرا دەکات

نوچەنێت

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕێکی رەسمی یەکێتی، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە سەرجەم گرێبەستییەنەوتییەکانی بنێرێتە پەڕلەمانی کوردستان تا گفتوگۆیان لەسەر بکرێت، ئەوەش دوای ئەوەی تاکو ئێستا گرێبەستە نەوتییەکان یەکێک لەو کارتانە بووە کە ئۆپۆزسیۆن لە دژی حکومەت بەکاری دەبرد.

لەهەواڵێکی ماڵەڕی PUKmedia هاتووە کە”ئه‌مڕۆ 20-9 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كان كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا ئه‌نجامدراون راده‌ستی په‌رله‌مانی كوردستان بكات و له‌وێدا به‌ئاشكرا گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت، هه‌روه‌ها بڕیاریشدا كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی ره‌سمی حكومه‌تی هه‌رێمدا بۆ رای گشتی ئاشكرابكرێت و به‌سه‌رجه‌م ورده‌كارییه‌كانیشه‌وه‌ بڵاوبكرێنه‌وه”‌.

چاودێرێکی سیاسیش ئەو بڕیارەی حکومەتی کوردستانی وا باسکرد”رەنگە بڕیاری پارتی و یەکێتی بێت بۆ لێ سەندنەوەی کارتەکانی دەست ئۆپۆزسیۆنی کوردستان لە دژی حکومەت، یان بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم د.بەرهەم ساڵح بێت، چونکە ئێستا بەهۆی دەنگۆی لێ وەرگرتنەوەی پۆستەکەی نیگەرانەو رەنگە بیەوێ بەمە دژایەتی سیاسەتە شاراوەکانی پارتی و یەکێتی بکات و بیەوێ شەفاف بونی خۆی پێشان بدات، یان خۆی بێ بەریبکات لەو رەخنانە چونکە پێشتریش شتی وا هەبووە وەک لێدوانەکەی بۆ ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کە وتبوی دەسەڵاتی نییە لەبڕیاری بودجەی ئۆپۆزسیۆن.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com