نوچەنێت.هەولێر:
كونسوڵی فه‌له‌ستین مه‌دالیای ئازایه‌تی و به‌رخودانی پێشمه‌رگه‌ی به‌خشییه فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 و لەبەرامبەریشدا شێخ جه‌عفه‌ر لۆگۆی پێشمه‌رگه و ئاڵای كوردستانی به‌خشییه كونسوڵی ئه‌و وڵاته.
ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی بڵاوی كردوەتەوە،ئه‌مڕۆ 10/12/2015 شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا لێپرسراوی هێزه‌كانی 70 له باره‌گای فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی 70 پیشوازی كرد له‌كونسوڵی فه‌له‌ستین و له‌و دیداره‌دا كونسوڵی فه‌له‌ستین باسی په‌یوه‌ندی هه‌ردوولایان كرد‌و لای خۆشیه‌وه كونسوڵ رۆڵی قاره‌مانێتی و ئازایه‌تی پێشمه‌رگه‌ی به‌رزنرخاند و جه‌ختیكرده‌وه، كه ئێستا تاكه هێزه توانیویه‌تی دژی هێزێكی تیرۆرستی ترسناكی وه‌ك داعش ببێته‌وه‌و هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌و گروپه تیرۆرستیه بشكێنێت .
هەر بەپێ هەواڵەكە،كونسوڵی فه‌له‌ستین مه‌دالیای ئازایه‌تی و به‌رخودانی پێشمه‌رگه‌ی به‌خشییه فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 و هه‌روه‌ها شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فاش لێپرسراوی هێزه‌كانی 70، لۆگۆی پێشمه‌رگه و ئاڵای كوردستانی به‌خشییه كونسوڵی ئه‌و وڵاته.
له‌دیداره‌داكه دلێر نه‌قشبه‌ندی یاوه‌ری ده‌كردن و دیاری ده‌ستی ژنه كوردێكی وڵاتی ئوردونی به‌خشییه شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا.