نوچە.نێت
ئاشنا عومەر
چه‌ند جار قسه ده‌كه‌ین ره‌خنه له حكومه‌ت ده‌گرین, ده‌زگا به‌رپرسه‌كان به هۆكاری ئه‌وه ناو ده‌به‌ین, كه هاوكاریی و ده‌ستگیرۆیی هونه‌ر ناكه‌ن, به‌ڵام جارێك ناپرسین ئه‌ی خۆمان چی بۆ هونه‌ر ده‌كه‌ین, چه‌ند هاوكارین بۆ له‌سه‌ر پێ وه‌ستانی هونه‌ر و به پێوه مانه‌وه‌ی هونه‌ر. ئایا ئه‌گه‌ر حكومه‌ت و ده‌زگا تایبه‌ته‌كان غیابیان بوو, ده‌بێت هونه‌ر بوه‌ستێت؟
راسته كاری هونه‌ری خه‌رجییه‌كی زۆری ده‌وێت، كه له توانای هونه‌رمه‌ند خۆیدا نییه, له دونیادا فيلمێكی سینه‌مایی ملیۆنان دۆلار خه‌رجی ده‌وێت, كلیپێك هه‌روا, گۆرانییه‌كیش هه‌مان شت, به‌ڵام ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌رجییه نه‌بوو, ده‌ست نه‌كه‌وت, چۆن هونه‌ر ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت؟
له دۆخی ئێستای كوردستان, حكومه‌ت توانای مادی له‌و ئاسته‌دایه كه ناتوانێت موچه‌ی فه‌مانبه‌رانیش دابین بكات؟ ئه‌ی چۆن ده‌بێت چاومان له‌وه بێت هاوكاریی و خه‌رجیی بۆكاری هونه‌ری بكات؟
كه‌رتی تایبه‌ت هه‌موو كاره‌كانی وه‌ستاوه, وه‌ك باسی ده‌كه‌ن, هه‌موو ئه‌و پاره‌ی سه‌رمایه‌گوزاریان پێوه ده‌كرد و له بانكه‌كان دایان‌نابوو, حكومه‌ت بۆ پێویستییه‌كانی وڵات خه‌رجیكردووه, ئه‌ی ئه‌گه‌ر وا بێت چۆن ده‌توانین هاوكاریی و سپۆنسه‌ری كاری هونه‌ری بكه‌ن, باشه ئه‌گه‌ر به‌و شێوه بێت, خۆ نه حكومه‌ت توانای هه‌یه هاوكاریی بكات و نه كه‌رتی تایبه‌تیش ده‌توانێت, ئه‌ی له‌م كاته‌دا كه وڵاته و خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته له هه‌موو كات زیاتر پێویستیان به كاری هونه‌رییه, چۆن هونه‌ریان پێشكه‌شبكرێت؟ به بڕوای من ئه‌وه‌یه پرسیارێكی هه‌ره‌گرنگ و رۆژییه, كه ده‌بێت هه‌ر هونه‌رمه‌نده و له جێی خۆیه‌وه بپرسێت, به دوای وه‌ڵامدا بگه‌ڕێت.
من له گه‌ڕان به دوای وه‌ڵامدا، به دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا گه‌شتووم به‌وه‌ی, كه چۆن پێشمه‌رگه به نه‌بوونی موچه‌شه‌وه به‌رگری له‌م وڵاته ده‌كات, كه فه‌رمانبه‌ر به دواكه‌وتنی موچه‌شه‌وه فه‌رمانی حكومه‌ت له خزمه‌تی خه‌ڵكدا به جێده‌گه‌یه‌نێت, كه مامۆستا به دواكه‌وتنی موچه‌وه مناڵه‌كانمان په‌روه‌رده ده‌كات, ئی ده‌بێت هه‌روا هونه‌رمه‌ندیش به نه‌بوونی هاوكارییه‌وه نیوه‌ناچڵیش بێت, به‌رده‌وامی به‌كاره هونه‌رییه‌كانی بدات.
ئاخر خۆ له بواری فیلم‌دا, ده‌توانین فیلمی دریژیش نه‌بێت, به فیلمی كورت له‌م دۆخه سه‌خته‌ی وڵات‌دا درێژه به كاروانی فیلمسازی بده‌ین, خۆ فیلم پێویستی به نوسه‌ر, ده‌رهێنه‌ر, كامێرامان, ئیناریست, مۆنتێر, ميوزیككارو نواندنكاره, خۆ هه‌موو ئه‌وانه پێكه‌وه هونه‌رمه‌ندن و ده‌توانن له‌م قۆناغه‌دا كه قۆناغی راگوزه‌ره, وه‌ك تیمێكی خۆبه‌خش كاربكه‌ن و به‌رهه‌م به‌رهه‌بهێنن, ئه‌وان كه ساڵانێكی زۆر ده‌رگای هاوكاری حكومه‌تی كوردستانیان به سه‌ردا كرابووه, چی تێدایه له‌م كاتی قه‌یرانه‌دا نه‌هێڵن بواری فیلمسازی بوه‌ستێت؟
ئاخر خۆ ده‌توانین به‌ميوزیك و گۆرانی به شێكی كه‌میش بێت, له بێزارییه ده‌روونییه‌كانی خه‌ڵك كه‌م بكه‌ینه‌وه، ده‌توانین هانده‌ری پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان بین، سه‌بوری بین بۆ خه‌می خانه‌واده‌ی شه‌هیدان، دیاره بواری ميوزیك و گۆرانیش پێویستی به ئاوازدانه‌ر، ميوزیككار، ستۆدیۆ، هۆزانڤان و ده‌نگبێژه، دواتریش بۆ كلیپ كردنی پێویستی به‌و ستافه فیلمكاره‌ی پێشوه كه باسمانكرد, ده‌ی خۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ش هونه‌رمه‌ندن, بۆ نه‌توانین پێكه‌وه له‌م قۆناغه راگوزه‌ره‌دا هه‌ڵمه‌تێكی راگوزه‌ری خۆ به‌خشی بۆ هاوكاریكردنی یه‌ك دروست بكه‌ن و نه‌هێڵن وڵات له‌م كاته‌هه‌ستیاره‌دا بێ ميوزیك و گۆرانی و سرود بێت؟
خۆ شانۆش پێویستی به نوسه‌ر و ده‌رهێنه‌رو نواندنكار, شانۆ كاره, مه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی هونه‌رمه‌ند نین؟ خۆ ده‌توانن له‌م كاته‌دا پێكه‌وه به خۆ به‌خشی و له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان نه‌هێڵن شانۆ بوه‌ستێ و قه‌یران له شانۆ دامانببڕێ.
راسته هه‌ندێ شت هه‌یه پێویستی به خه‌رجیاته, وه‌ك هێنانی كامێرا به كرێ, یان دیكۆرات, به‌ڵام دڵنیام له‌و رووه‌شه‌وه هونه‌رمه‌ند گه‌ر به‌پێی پێویستی بواره جیاوازه‌كان گروپی خۆبه‌خش دروست بكه‌ن, ده‌توانن به شتگه‌لێكی ساده و به پێی پێویستی ئه‌م قۆناغه‌ی, ئێستا له‌سه‌ر ئه‌ركی گروپه‌كه پێكه‌وه, كاربكه‌ن و نه‌هێڵن هونه‌ر بوه‌ستێت.
ئاساییه دوێنێ پێكه‌وه هه‌موو چاومان له حكومه‌ت بوو, وێڕای ئه‌وه‌ش كه حكومه‌ت بۆ زۆركاری هونه‌ری هاوكار بووه, له هه‌ندێ رووه كه‌مته‌رخه‌می نه‌كردووه, هێشتاش هه‌موو پێكه‌وه ره‌خنه‌مان له‌وه كه پێویست نه‌بوونی هاوكاریی بۆ هونه‌ر ده‌گرت, به‌ڵام له جێی خۆیه‌تی, كه ئێستا خۆشمان ره‌خنه بكه‌ین و بپرسین چیمان كردووه به خۆ به‌خش, كام به‌رهه‌م به‌رهه‌می خۆ به‌خشیمانه له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی كوردستاندا؟
ئه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌مانكردووه شایه‌نی ره‌خنه له خۆ گرتن نین؟ بۆ نا؟
سەرچاوە، لەماڵپەری kurdistan24.net وەرگیراوە