24 k- هه‌ولێر:
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه ده‌ست ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 كه‌وتووه، ده‌رده‌كه‌وێت، ناز سلێمان ئه‌حمه‌د، ئه‌و كچه پارێزه‌ره‌ی شاری هه‌ولێر، كه به‌ر له چه‌ند رۆژێك هه‌واڵی “كوژران و رفاندنی” بڵاوبووه‌وه، له گرته ڤیدیۆییه‌كدا، كه له رێگای كامێراكانی چاودێرییه‌وه تۆمار كراوه، ناوبراو هه‌ر ته‌نها خۆی له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دایه و ده‌چێته گه‌ڕه‌كی “شاری خهونهكان”ی شاری هه‌ولێر و وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وێت، “لە نێو ئۆتۆمبێلەکەیدا دەسووتێ”.
به گویره‌ی راپۆرتی پزیشكی دادی هه‌ولێر، ئاماژه‌ی به سووتانی ده‌ست و ده‌موچاو و ملی ناوبراو ده‌كات، وه‌ك له‌و راپۆرته‌شدا هاتووه، سووتانه‌كه نه‌بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ناز، به‌ڵكوو به دووكه‌ڵی ئاگره‌كه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خنكاوه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ش، هیچ شوێنه‌وارێكی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دان، له‌سه‌ر جه‌سته‌ی كچه پارێزه‌ره‌كه ده‌رنه‌كه‌وتووه.
ناز سلێمان ئه‌حمه‌د یه‌عقوبی، كارمه‌ندی كۆمپانیایه‌كی فرۆكه‌وانی بووه، رۆژی 2ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، وه‌ك له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا ده‌ركه‌وێت، ده‌سووتێت و گیان له‌ده‌ستده‌دات.
دواتر، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ناز، له گه‌ڕه‌كی شاری خهونهكان، له‌لایه‌ن ئاسایشی گه‌ڕه‌كی به‌ختیارییه‌وه ده‌دۆزرێته‌وه.
هه‌ندێك كه‌ناڵ و سه‌رچاوه‌ی ناوخۆیی هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و كچه پارێزه‌ره‌یان بۆ هۆكاری دیكه ده‌گه‌ڕانده‌وه و به‌ڵام وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت پێدەچێ رووداوەکە خۆكرد بووبێ و هیچ كه‌سێك به‌شداریی راسته‌وخۆی له رووداوه‌كه‌دا نه‌كرد بێ و سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسیش به ماڵپه‌ڕی كوردستان24ی راگه‌یاند: “لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه و به گوێره‌ی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه كان، هۆكاری سه‌ره‌كی خۆسووتاندنی ناز، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌بوونی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی.”