تیرۆپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی کۆپا ئەمەریکا ڕاکێشرا

0

نوچەنێت

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە، تیرۆپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی ئەو پاڵەوانێتییە ڕاکێشرا کە ئەمجارە بەهۆی یادی سەد ساڵەی دامەزراندنی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمەریکا ئەنجامدەدرێت، لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا 16 هەڵبژاردە بەشداری دەکەن.

پاڵەوانێتییەکە بڕیارە لەڕۆژی ٣ـی حوزەیرانی داهاتوودا ئەنجامبدرێت لە وڵاتی ئەمەریکا و یاری کرانەوەی پاڵەوانێتییەکەش لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەمەریکا و کۆڵۆمبیا ئەنجامدەدرێت.

تیرۆپشکەکە بەم شێوەیە بوو :

گروپی یەکەم: ئەمریکا، پاراگوای، کۆستەریکا، کۆڵۆمبیا

گروپی دووەم: بەرازیل، پیرۆ، هایتی، ئیکوادۆر

گروپی سێهەم: مەکسیک، جامایکا، ڤەنزویلا، ئۆرەگوای

گروپی چووارەم: ئەرجەنتین، بۆلیڤیا، پەنەما، چیلی

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com