عارف قوربانی : رێنەگرتنی دەزگا ئەمنیەکان لە سوتاندنی جێگا گەشتیارییەکان، سیناریۆ بوو بۆ سوتاندنی بارەگاکانی یەکگرتوو

0

عارف قوربانی : رێنەگرتنی دەزگا ئەمنیەکان لە سوتاندنی جێگا گەشتیارییەکان، سیناریۆ بوو بۆ سوتاندنی بارەگاکانی یەکگرتوو
نوچەنێت . تایبەت
رۆژنامەنوس و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دامه‌زراوه‌ی‌ خه‌ندان عارف قوربانی بۆنوچەنێت رایدەگەیەنێت، پارتی لەناوچەی بادینان کێشەی سیاسی لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی دا هەیە، بۆیە هەر رووداوێک لەوناوچەیە دەبێتە کێشەی سیاسی، پێشی وایە کە دەزگا ئەمنییەکان ئاسانکاریان کردووە بۆ سوتاندنی هۆتێل و جێگا گەشتیارییەکان، ئەوەش وەک سیناریۆیەک ناو دەبات بۆ سوتاندنی بارەگاکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.
تاکو ئیستا زۆر خوێندنەوە بۆ رووداوەکانی زاخۆ دەکرێت، دەسەڵات پێی وایە ئەوەی بەرانبەر جێگا سیاحی و هۆتێلەکان و مەیفرۆشەکان کرا، کە جێی ژیان و گوزەرانی مەسیحی و ئێزیدیەکان بووە، پیلانێکی بەرنامە بۆ داڕێژراو بووە، یەکگرتووی ئیسلامیش پێی وایە هێرشکردنە سەر بنکەو بارەگاکانی بەهەمان شێوە بەرنامەو پیلان بۆ داڕێژراو بووە، لەبەرانبەریشدا رۆشنبیران سەرسوڕمانی خۆیان رادەگەیەنن بەوەی چۆن مەلایەکی دینی بتوانێت، شارێک ئاراستە بکات، لەو بارەیەوە رۆژنامەنوس، عارف قوربانی بۆ نوچەنێت دەڵێت”ئه‌وه‌ یه‌كێک له‌و كێشانه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت به‌وردی دراسه‌ بكرێت و چاره‌سه‌ر بدۆزرێته‌وه‌ كه‌ نابێت مه‌لای ئاینی ئاراسته‌ی خه‌ڵك بكات، به‌تایبه‌ت بۆ هه‌ندی مه‌سه‌له‌ی هه‌ستیاری له‌و جۆره‌ كه‌ لێكه‌وته‌كانی كیشه‌ی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌، چونكه‌ به‌شی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و ریستۆرانت و كۆگایانه‌ كارده‌كه‌ن، خه‌ڵكانی غه‌یره‌ موسڵمانن، بۆیه‌ هه‌رجۆره‌ مامه‌له‌كردنیكی نا مه‌ده‌نیانه‌ به‌رانبه‌ریان ده‌كاته‌ پێكدادانی ئاینی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بیت، بۆیه‌ ده‌بێت سنور دابنریت بۆ ئه‌وه‌ی مه‌لاكان تا كوێ مافی مامه‌ڵه‌كردنیان هه‌یه‌ و ده‌بێ سنوریش بۆ ئازادی و پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیان دیاریبكریت”.
عارف قوربانی رۆژنامەنوس رایدەگەیەنێت دەسەڵاتی بادینان ئەوەندە ئازادی نەداوە بەخەڵک بەئازادی ئەو کارە بکەن بۆیە گومانی خۆی رادەگەیەنێت سوتاندنی ئەو جێگا سیاحییەکان سیناریۆ بووبێت بۆ سوتاندنی بارەگاکانی یەکگرتووی ئیسلامی و بۆ نوچەنێت وتی”راستیه‌ك هه‌یه‌ ده‌بێت له‌به‌رچاوی بگرین ئه‌وه‌ی له‌ میدیاكانه‌وه‌ بینیمان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن دیمه‌نه‌كانیان ده‌گواسته‌وه‌ ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ی دوكان و كۆگا و ئوتێله‌كانیان ده‌سوتان به‌كه‌مالی ئیسراحه‌ت و به‌ ئازادی كه‌تبونه‌ ناو زاخۆ، بێ ئه‌وه‌ی كه‌س رێگرییان لێبكات، كه‌ هه‌مومان ده‌زانین ده‌سه‌ڵاتی بادینان ئه‌وه‌نده‌ ئازادیان فه‌راهه‌م نه‌كردووه،‌ خه‌ڵك به‌ئاره‌زوی خۆی په‌لامار بدات و ده‌سه‌ڵات ده‌نگ نه‌كات، ئه‌مه‌ به‌جۆریك له‌جۆره‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان كارئاسانیان كردووه‌ بۆ چونه‌ سه‌ر سه‌نته‌ر و كۆگاو ئوتێله‌كان. بۆیه‌ مرۆڤ گومان ده‌كات كه‌ ئه‌وه‌ سیناریۆ بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیانوو ده‌ستكه‌ویت بۆ سوتاندنی باره‌گاكانی یه‌كگرتوو، كاتیك ئه‌م گومانه‌ ده‌ره‌ویته‌وه‌ كه‌ سزای هه‌موو ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی بادینان بدرێت و ئه‌وانه‌ی باره‌گاكانیان سوتاندووه‌ بدرینه‌ دادگا”.
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دامه‌زراوه‌ی‌ خه‌ندان، پێی وایە پارتی لەو ناوچەیەدا کێشەی سیاسی لەگەڵ یەکگرتوو هەیەو لەلێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت گواستنەوەی کێشەکان لەشەقامەوە بۆ کێشەی سیاسی وا باس دەکات کە”كۆمه‌ڵی كێشه‌ی سیاسی هه‌ن كه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراون، بۆیه‌ روودانی هه‌ر كێشه‌یه‌كی تر ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵایه‌تیش بن، بێگومان ده‌بنه‌ كێشه‌ی سیاسی، ئه‌م رووداوه‌ سه‌لمینه‌ری ئه‌وه‌یه،‌ كه‌ مه‌لایه‌ك له‌ مزگه‌وتێكه‌وه‌ وتار ده‌دات مه‌لاكه‌ سه‌ر به‌ پارتیه‌، یه‌كگرتوو رایانگه‌یاند ئه‌و كه‌سانه‌ی جونه‌ته‌ سه‌ر دوكان و كۆگاكان ئه‌ندام و لایه‌نگری یه‌كگرتوو نین، به‌ڵام ئاراسته‌ی رووداوه‌كه‌ ده‌گۆرێت، بۆ ئه‌وه‌ی باره‌كاگانی یه‌كگرتوو بسوتین، ئه‌وه‌ ده‌لیله‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ پارتی كێشه‌ی سیاسی هه‌یه‌ له‌و ناوچانه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوودا، بۆیه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌و هه‌ر كێشه‌یه‌كی تریش به‌و ئاراسته‌یه‌ ده‌روات”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com