چۆنیەتی سەربەخۆبوونی گەل ( هەرێم ) ێك

0

نوچەنێت

با بزانین لەرووی زانست و هەلومەرج و بابەتیەوە، چۆن گەل و میللەتێك لە جیهاندا لەنێو خۆی هەرێم و نیشتیمانێك چۆن سەربەخۆ دەبن ، ئیتر هەرچەندە لە كۆَمەڵێ‌ رووەوە لەرووی هەلكەوت و هەلومەرجی سیاسی وئابوری وجڤاكی وجوگرافی وپێكهاتەو نیشتیمان و دەرو دراوسێ‌ وە گەل ( هەرێم )ێك لەگەڵ یەكێكی تر دەگۆڕێ‌ و، كۆمەڵێ‌ گۆرانكاری وجیاوازی سەرەكی ولاوەكی هەیە ، وەلێ‌ بە كورتی ئەمانەی خوارەوە وەكو هۆكار ورێگا و شێواز و یاساو كۆڵەگە و پایە شتە سەرەكی و گرنگ و بنچینەییەكانی سەربەخۆبوونی هەر گەل و وڵات وهەرێمێكن لە جیهاندا.

– -زەمینە سازكردن : پێویستە پێش جیابوونەوەو سەربەخۆ ئیعلانكردن، لەهەموو روێكی گرنگ وپێویست زەمینە سازی بۆ سەربەخۆیی بوون بكرێت ، لەرووی: سیاسی وئابوری ویاسایی وكۆمەڵایەتی وناوخۆیی و، دەرەكی و هێز وتوانا …هتدەوە.

– -دیراسەكردن : پێویستە پێش هەموو هەنگا وشتێك، لەهەموو روێكەوە دیراسەیەكی وردوو درشتی لایەنە چاك وخراپەكان و كۆسپ و تەگەرە و ئاستەنگ و پاڵنەر و پاڵپشتەكانی جیابونەوە و سەربەخۆبوون بكرێت.

-وشیاركردنەوە : پێویستە پێش جیابونەوە و سەربەخۆبوون، دەسەڵاتی هەر گەل و وڵاتێك گەل و میللەتەكەی خۆی لە ئیجابیات و سەلبیاتی پرۆسەكە بە چاكی و بە دادگەرانە ئاگادار بكاتەوە، بۆ ئەوەی خەڵكەكە لەسەر ئەقل و بینایی هەنگاو بنێن ودەنگ بدەن.

-یەكبوون : پێویستە هەموو گەل و میللەتێك بۆ سەربەخۆبون ورزگاربونیان لەژێر نیر وركێفی داگیركەر ودوژمنان، سەرەتا پێش هەموو شتێك لەنێو خۆیاندا زۆر كۆك و تەبا و هاو هەڵوێست بن بە هەموو چین وتوێژ وەلایەنەكانەوە بۆ ئەوەی بەمەرامەكانیان بگەن.

-شۆڕش و خەبات : زۆربەی گەل و وڵاتان بە شۆڕش وخەباتكردن رزگار وسەربەخۆ دەبن، نەخاسمە ئەو گەل و وڵاتانەی خاك وخەلك و نیشتیمان یان دابەش و داگیركراوە و هەمیشە چەوساوە وژێر دەستەن، زیاتر پێویستیان بە خەبات و راپەڕینی هێز و چەكداری و رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی وسیاسی هەیە ، بۆ ئەوەی میللەتی خۆیان رزگار وسەربەخۆ بكەن ، ئەگەر خاك و وڵاتیش یان داگیر نەكرابێ‌ هەر دەبێ‌ خەباتێكی هەمەلایەنەی پڕشنگدار و، بێ‌ وچان بكە بۆ بەدەست هێنانی هیوا و ئاوات وئامانجەكانیان.

-ئیجراكردنی گفتوگۆ: پێویستە بە گفتوگۆ ودیالۆك لەگەڵ حكومەتی ناوەندی ولایەنە پەیوەندیدارەكانی ناوخۆ و دەرەوە، كێشەكانیان چارەسەر بكەن وداوای جودابونەوە وسەربەخۆبوون بكەن.

-دلنیایی كردن : پێویستە لە رێگەی گفتوگۆ ولایەنە پەیوەندیدارەكانەوە بیر وباوەر بۆ حكومەتی ناوەندی ودەرودراوسێكان دروست بكەن و، دڵنیایان بكەن كە جودابونەوە وسەربەخۆبوونیان لەدژی ئەوان نیە و، لە داهاتوداشدا كێشەیان بۆ دروست ناكەن، بەڵكو هاوسنور و دراوسێی زۆر باش و گونحاو دەبن.

-بەدەستهێنانی پاڵپشتی نێودەوڵەتی: پێویستە هەوڵ بدرێ‌ پاڵپشتی وڵاتە دراوسێكان و زلهێزەكان بەدەست بێنن بۆ ئەوەی لەكاتی جیابونەوە و سەربەخۆبووندا كێشەیان بۆ دروست نەكەن، بەڵكو بەرگریان لێ‌ بكەن بۆ ئەوەی لەسەرپێی خۆیان بوەستن و بمێننەوە پێویستە پاساوی یاسایی، دروست بكرێت، ئەوسا بەو پاسا و و داوایانە داوا لەنەتەوە یەكگرتووەكان و ولاتە زلهێزەكان بكرێ‌، سەرپەرشتی پرۆسەی سەربەخۆ بوون بكەن و دانی پێدابهێنن.

– سەبروخۆراگری: لەبەرئەوەی زۆربەی وڵاتان لەكاتی جیابونەوە و سەربەخۆبون یان كۆمەڵێ‌ كۆسپ وتەگەرە وئاستەنگی هەمەجۆری سیاسی ودارایی وئاسایش، یان دێنە پێش پێویستە خەڵكەكە سەبریان لەسەر بگرن وبەچۆك دانێن و، بەرگەی كەمو كوڕی و تاڵی و ناسۆری و مەینەتیەكان بگرن و بەرگری لە خۆیان بكەن.

– نەخرۆشاندن: پێویستە دوای جیابونەوە وسەربەخۆی بوونیش لاف وگەزافی هێز وهێرش و لەخۆبایی بوون لێ‌ نەدرێ‌ و، حكومەتی ناوەندی و دەرودراوسێكان نەخرۆشێندرێن، توڕە وهەراسان نەكرێن ، بۆ ئەوەی كاردانەوەی نێگەتیڤی لێ‌ پەیدا نەبێ‌ و سەربەخۆ بونەكەش سەربگرێ.

– پاراستن: پێویستە لەپێشەكی كارێكی وا بكرێ‌ بتوانرێ‌ گەل و نیشتیمان لەدوای سەربەخۆبوون بپارێزێ‌ و لەدەست نەدرێتەوە. ئەگەر وانەبێ‌ زەرەری لە قازانج زیاتر دەبێت. بۆ ئەوەش دەبێ‌ زۆر بەلێزانی و بەئەسپایی یەوە مامەڵە لەگەڵ دەرودراوسێ‌ و كێشە و پڕۆسەكاندا بكرێ‌، نابێ‌ ئەنجەت بەدەستەوە بدرێت. بۆ ئەوەش پێویستە وڵات هێزێكی باش و بەهێزی هەبێت.

– دابیكردنی سەرمایە: پێویستە پێش جیابونەوە حساب بۆ خۆ ژیاندن و گەمارۆدان بكرێ‌، سەرمایەكی پێویست دابین بكرێت، ورەی خەڵك بەرز بێت.

– ئاشتەوایی بەرپاركردن : پێویستە پێش جیابونەوە و سەربەخۆ بوون لەنێو گەل و وڵاتدا ئاشتەوایی سیاسی وكۆمەڵایەتی، لەنێو هەموو چین وتوێژ و لایەنەكان بەرپا بكرێ‌ وكێشەكان چاك بكرێن.

– ریفراندۆمكردن : پێویستە لە كۆتایی بەرجەستە و بەرهەڤكردنی هەموو شتە چاكەكاندا، راپرسی لەناو خەڵك ئەنجام بدرێ‌، بۆ ئەوەی بزاندرێ‌ چەند كەس لەگەڵ سەربەخۆ بوونن، بۆ ئەوەی لەسەر بینایی ئەو كارە بكرێ‌ ودواتر كەس گلەیی لەكەس نەكات. هەرچەندە ئەگەر كارەكانی پێشەكی نەكرێت بەتەنیا ئەنجامدانی راپرسی بەس نیە، كە دەسەڵات خۆی بخاتە ئەو داو ومەترسیەوە.

– پێویستە دوای هەموو شت بەڕای گشتی خەڵك و پەڕلەمان ودامو دەزگا یاسایی و سەرەكیەكانی گەل و وڵات ولایەنەكان بڕیار لەسەر جیابونەوە وسەربەخۆیی بوون بدەن، نەك بەتەنها كەس و لایەنێك بریار بداو دواتر خەڵك و لایەنەكان لەگەڵی دانەبن و ببێتە كێشە لە نێوانیاندا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com