ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو وه‌ڵامی نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی ده‌داته‌وه
له جیاتی په‌یامدان بێنه سه‌ر خه‌ت و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
هیوا میرزا سابیر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، وه‌ڵامی په‌یامه‌كانی نێچرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت “هه‌موو خه‌ڵك چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كات، له جیاتی په‌یامدان و قسه‌كردن، بێنه سه‌رخه‌ت و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن”.
هیوا میرزا سابیر، له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی ئه‌منییه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه و پێیوایه هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، كه ئاسایش و پێكه‌وه ژیان و ته‌بایی له هه‌رێم، درووشمی هه‌موو لایه‌ك بێت، ده‌شڵێت “هه‌موومان ده‌بێت هاوكار و ته‌واوكار بین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی قه‌زائی كارا بكه‌ین، به بڕوای من هه‌ر قسه‌یه‌ك بكرێت جگه له درووشم جێگه ناگرێت، ئه‌گه‌ر ئێمه كار نه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی قه‌زائی ناوه‌رۆك و ده‌سه‌ڵاتییان هه‌بێت، هه‌موو كێشه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه و هه‌موو ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی كه داوییه‌تییه جه‌سته‌ی ئه‌م هه‌رێمه، له رووی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێمه ده‌سه‌ڵاته نیشتیمانییه‌كه‌مان بوونێكی واقیعییانه‌یان نیه، هه‌ر ئه‌مه‌یه كه كێشه‌ی تر ده‌خولقێنێت و وا ده‌كات له حیزبێك، كه ئه‌گه‌ر به نه‌خشه بووبێت یان نا، له سنووری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا، په‌ماری دموده‌زگای حیزبێكی تر بدرێت، یان له بنكه‌ی مه‌ساج و دوكانی كه‌سانێكی تر بدرێت”.
له باره‌ی په‌یامه‌كانی نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانیشه‌وه ده‌ڵێت “به‌رێز كاك نێچیرڤان جێگری سه‌رۆكی پارتییه و كاك مه‌سروریش ئه‌ویش ئه‌ندامی مەكتەبی سیاسی پارتییه و كه‌سێكی كارا و كاریگه‌ره له ناو حیزبه‌كه‌یدا، له‌به‌ر ئه‌وه به‌رپرسیارێتی روویان تێده‌كات، هه‌موو خه‌ڵك چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كات، كه له جیاتی په‌یامدان و قسه كردن، بێنه سه‌رخه‌ت و راستوخۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن، چونكه ئێمه بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت، ده‌سه‌ڵاته‌كان ئه‌مرۆ زیاتر له‌لایه‌ن حیزبه‌وه ده‌برێن به‌ڕێوه و قۆرخكراوه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی، ره‌خنه ده‌گرێت له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان، چونكه وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی پێده‌دات، چۆن به‌دواداچوون بۆ سوتاندنی سه‌نته‌ره‌كانی مه‌ساج ده‌كرێت، ده‌بوایه واش به‌دواداچوون بۆ سوتاندنی باره‌گاكانی یه‌كگرتوو بكرایه، ده‌ڵێت “داوا ده‌كه‌ین له حیزبی ده‌سه‌ڵات، كه بێت چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكات، با ئه‌وه نه‌پێچرێت به هه‌ندێك كێشه‌ی لاوه‌كی و كێشه‌ی تره‌وه، ئه‌وه كێشه‌یه‌كی وه‌ختییه و پێویسته قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و چاره‌سه‌ر بكرێت، لایه‌نی په‌یوه‌ندیدیار به‌و په‌ڕی ئازایی بوێرییه‌وه بێته سه‌ر خه‌ت، سته‌مكار و سته‌م لێكراو دیاری بكرێت و مافی خاوه‌ن ماف بگه‌ڕێته‌وه، ئێمه ئه‌مه‌مان ده‌وێت، ئه‌گینا هه‌ر سیاسه‌توانێك وتارێك ده‌دات یان سه‌رنج و بۆچوونێك ئه‌دات، شتێكی تره، ئێمه باسی واقیعێك ده‌كه‌ین”.
هیوا میرزا سابیر ره‌خنه له سه‌رۆكی هه‌رێمیش ده‌گرێت و پێیوایه ده‌بوایه له كاتی ئه‌و رووداوه‌دا، سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی بكردایه، وتی “ئێمه له یه‌كه‌م ساته‌وه چاومان له‌وه‌وه بووه، كه حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار، كه پارتییه له‌م ده‌ڤه‌ره، بێته سه‌ر خه‌ت و راسته‌وخۆ سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بكات، به تایبه‌تی ئه‌و چاوه‌ڕێیه‌مان له سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌بوو، چونكه لایه‌نێك سته‌می لێكراوه و ماڵی سوتاوه، له هه‌موو عورفێكدا پێویسته سه‌ردانی ئه‌و لایه‌نه بكرێت و لایه‌نی سته‌مكار و ده‌ستدرێژكار ده‌ستنیشان بكرێت، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌مان لێكردووه و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌شی لێده‌كه‌ین، چونكه هه‌تا له دووره‌وه و له رێگه‌ی په‌یامه‌وه قسه بكرێت، چاوه‌ڕێ ناكه‌ین كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن”.