یەکگرتوو بێ بەڵێنی کرد.. عەلی باپیر لەهەوڵەکانی بەردەوام دەبێت بۆ ئاساییکردنەوە. سەرچاوەیەکی یاسایی. داواکانی یەکگرتوو لەسەر پارتی دەکەوێت
نوچەنێت
دوای دەستپێشخەرییەکەی ئەمری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، بڕیار بوو ئەمرۆ یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیار بوو ئەمرۆ مەکتەبی سیاسی هەردوولا ئامادە بوون بەڵام یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بێ بەڵێنیان لەبڕیارەکەیان کردوو ئامادەی کۆبونەوەکە نەبوون، سەرچاوەیەکی یاساییش رایگەیاند داواکانی یەکگرتوو قورس لەسەر پارتی دەکەوێت و عەلی باپیریش لەهەوڵەکانی بەردەوام دەبێت.
ئەگەرچی كاتژمێرێك چاوه‌ڕوانی هاتنی شاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی کرا بۆ كۆبونه‌وه‌كه، کە بڕیار بوو لە مه‌كته‌بی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی سازبکرێت بەڵام شاندنی یەکگرتوو ئامادەی کۆبونەوەکە نەبوون، و رایانگەیاند کە ئەوان مەرجی پێشوەخت ئازادکردنی گیراوەکانیان هەبووە، لای خۆشییەوە عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند”
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا. ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند”یه‌كگرتووی ئیسلامی پێشتر به منیان نه‌گوتووه كه مه‌رجیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی به‌شداری بكه‌ن.”
بەڵام وتیشی”بڕیار بوو برایانی یه‌كگرتوو به‌شداری بكه‌ن، به‌ڵام ئاماده نه‌بوون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێمان خۆش بوو ببه‌سترایه، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین له‌رۆژانی داهاتوودا ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ببه‌ستین”.
شارەزایەکی یاسایش بۆ نوچەنێت رایگەیاند”ئەگەر ئەو مەرجەی یەکگرتوو جێبەجێبکرێت پارتی لەبەرانبەر یاسا تاوانبار دەردەچێت، چونکە ئەگەر ئەو گیراوانەی یەکگرتوو بەپێی یاسا گیرا بن دەبێت دادگایی بکرێن و دادگا بڕیار بدات، نەک بڕیاری سیاسی، ئەگەر بەپێی یاساش نەگیرا بن، ئەوە دەردەکەوێت کەپارتی کاری نایاسایی کردووە، بۆیە قبوڵکردنی ئەو مەرجە قورس لەسەر پارتی دەکەوێت”.
دەقی کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی