هاوڕێ باخەوان: هۆکاری نەهاتنی یەکگرتوو بۆ کۆبونەوە ئەوەیە كه به‌ره‌ی ئه‌ردۆغانی شۆڤێنیی دژبه كورد رازی نه‌بوون به‌م دانیشتنه و هیچی تر
نوچەنێت: ئەمرۆ بریار بوو دانیشتنی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکگرتوو بەدەستپێشخەری کۆمەڵی ئیسلامی ساز بکرێت، بەڵام یەکگرتوو ئامادە نەبوو بە هۆی ئەوەی وەک خۆیان دەڵێن گیراوەکانیان ئازاد نەکراوە، بەڵام ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت ئەوەی ئەوان داواکاری بووە نەک مەرج، بەرای تۆ هۆکاری ئامادەنەبونیان چییە؟
باخەوان: ئه‌وه‌ی له بادینان روویدا، كارێكی خۆڕسكانه نه‌بوو! به‌ڵكو له‌لایه‌ن لایه‌نه به‌شداربووه‌وه‌كانه‌وه پلانی بۆ كێشرابوو! به‌ڵام پلانێكی تابڵێی خراپ، پلانێك كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی لایه‌نێك یان دوو، كۆمه‌ڵێك كاره‌ساتی به‌دوای خۆیدا هێنا، له‌وانه زۆرتر خستنه مه‌ترسیی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی كه خودی ئه‌و لایه‌نانه ناویانناوه باشترین ئه‌زموونی ئازادی و دیموكراسی له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا و ده‌شیانویست بیكه‌نه پڕۆتۆتایپێك! بۆ ئێڕاقی عه‌ره‌بی و شوێنه‌كانی تر!.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م بابه‌ته بابه‌تی رۆژه، به‌ڵام من تاوه‌كو ئێستا یه‌ك وشه‌ش چییه له‌سه‌ریم نه‌نووسیوه! چونكه هه‌رچی چۆنێك رای خۆت ده‌رببڕیت ده‌كه‌ویته لایه‌كی ئه‌و ته‌رازووه له‌نگه ناعه‌قڵانییه‌وه، كه ئه‌ویش یان ئیسلامی سیاسیی نۆكه‌ری تورك و ئێران و عه‌ره‌بستانی سعودین! یانیش پارتیی حیزبی ده‌سه‌ڵاته كه ده‌یه‌وێت ته‌نها خۆی بێت و به‌س و ئه‌وانی تریش ده‌بێت هه‌موویان له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌كه‌بن..
هه‌ر كێشه‌یه‌كی سیاسی، هه‌رچۆنێك بێت و له‌نێوان هه‌ر چه‌ند لایه‌نێكدا بێت، ده‌بێت دانیشتن و دانوستاندنی به‌دوودابێت. ئیتر ئه‌و دانوستاندنه زۆر بخایه‌نێت یان یه‌كسه‌ر دوای كێشه‌كه بێت! ئه‌مه زنجیره رووداوێكی سروشتیی سووڕی ژیانی كێشه سیاسییه‌كانه. دیاره ئه‌وه‌شی له نێوان ئیسلامییه‌كان و پارتیدا روویدا، هه‌رده‌بووایه دانیشتن و دانوستاندنی لێبكه‌وێته‌وه..
ئه‌و دانیشتنه‌ی كه ده‌بووایه ئه‌مڕۆ له‌نێوان یه‌كگرتوو و پارتیدا بكرایه و به‌هۆی ئامانه‌بوونی یه‌كگرتووه‌وه نه‌هاته‌دی! هۆكاره‌كه‌ی بۆ من زۆر ئاشكرایه! ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه داگیركه‌ری تورك و فه‌تحوڵڵا گوڵه‌نه‌كان و به‌ره‌ی ئه‌ردۆغانی شۆڤێنیی دژبه كورد رازی نه‌بوون به‌م دانیشتنه و هیچی تر..
ئیسلامییه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ترسناك له كوردستاندا په‌ره‌یان سه‌ندووه، ئه‌مانه په‌یوه‌ندیی خراپیان له‌گه‌ڵ به‌عس و ئێران و تورك و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌دا هه‌بووه و هه‌یه كه دژی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی باشووری كوردستانن.. په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌مانه به‌و شێوه ترسناكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی شه‌ڕی ناوخۆی پارتی و یه‌كێتی و ئه‌و دوو لایه‌نه به‌رپرسیاریی مێژوویی له په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌مانه ده‌بێت بخه‌نه ئه‌ستۆ.. بێپلانی ئه‌وان و به‌رژه‌وه‌ندی و بردنه‌وه‌ی جه‌نگی ناوخۆ بۆ لایه‌كیان بووه هۆی ئه‌وه‌ی یارمه‌تیی زۆر بخه‌نه به‌رده‌ستی ئه‌م ئیسلامییانه تاوه‌كو پشتیان بگرن له جه‌نگی ناوخۆدا دژی ئه‌وی تر!.. ئێستاش كه هه‌ست به مه‌ترسیی ئه‌مانه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك چۆن به‌بێ پلان په‌ره‌یان پێسه‌ندن! ئه‌وهاش ده‌یانه‌وێت به‌بێ پلان له‌ناویانبه‌رن! ئه‌مه كارێكی ئه‌سته‌مه و ده‌بێت پلانی باشتریان هه‌بێت..
داگیركه‌رانی كوردستان چه‌ندێك دژی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی باشووری كوردستانن، ئیسلامییه‌كانیش هه‌زار ئه‌وه‌نده.. چونكه ئه‌وان پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه خراپه‌كانی ئه‌وانن له باشووری كوردستاندا و ده‌بێت باشتر و به‌پلانی كاراتر چالاكییه‌كانیان سنووردار بكرێت، نه‌ك به‌و شێوه‌یه‌ی له بادینان روویدا!..
هاوڕێ باخه‌وان
11-12-2011
لاهای – هۆڵندا
هاوڕێ باخەوان: هۆکاری نەهاتنی یەکگرتوو بۆ کۆبونەوە ئەوەیە كه به‌ره‌ی ئه‌ردۆغانی دژبه كورد رازی نه‌بوون به‌م دانیشتنه و هیچی تر
0
Share.