فازل میرانی: نێچیرڤان بارزانی ناكه‌ینه جێگره‌وه‌ی حكومه‌تێكی پڕ كێشه
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كانییان سه‌ر نه‌گرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی بنكه فراوان، “نێچیرڤان بارزانی ناكه‌ين بؤ سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌وه‌ی حكومه‌تێكی پڕ له كێشه”.
له چاوپَكه‌وتنێكی گۆڤاری سڤیل له‌گه‌ڵ فازل میرانی، كه هاوكارمان (رێبوار ره‌زا چوچانی) ئاماده‌ی كردووه، رایده‌گه‌یه‌نێت، كه ئه‌وان سورن له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی حكومه‌ت و تاكه كاندیدیشییان نێچیرڤان بارزانییه، وتیشی “پارتی تا ئه‌م له‌حزه‌یه موسه‌مم بووه، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی حكومه‌ت، پاڵێوراوی ئێمه نێچیرڤانه، چونكه زروفه ئێستا پێویستی به نێچیرڤانه، له‌به‌ر كه‌فائه‌ت و ئنیتمای عائیلی و خیبره‌ی له حكومه‌ت و خه‌ڵكێك ئاماده‌ن كاری له‌گه‌ڵ بكه‌ن و ئه‌و ده‌توانێت خه‌ڵكێك هان بدات، كه كاری له‌گه‌ڵ بكه‌ن”، وتیشی “ئێمه به‌ر له رووداوه‌كان كهه‌وڵماندا ئۆپۆزسیۆن بێته ناو حكومه‌ته‌وه، ئێستاش ئه‌و هه‌وڵانه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت، كه حكومه‌تێكی بنكه فراوان درووست بكه‌ین”.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، كه “ئه‌گه‌ر له‌و هه‌وڵه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین، له‌وانه‌یه حكومه‌ت وه‌رگرین و نێچیرڤانیش سه‌رۆكی حكومه‌ت نه‌بێت”، فازل میرانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه تا ئێستا به‌دیلیان دانه‌ناوه بۆ جێگرتنه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی، له وه‌رگرتنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت، هه‌روه‌ها وتی “ئێمه پێویستمان به نێچیرڤان هه‌یه بۆ زۆر مه‌سائیلی تر، ئێمه موغامه‌ره‌ی پێناكه‌ین، بیكه‌ین به شوێنگره‌وه‌ی حكومه‌تێكی پڕ كێشه”.
فازل میرانی ره‌خنه له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌گرێت، له هه‌ڵوێستیان له‌باره‌ی رووداوه‌كانی بادیناندا، ده‌ڵێت “من حه‌زناكه‌م براده‌رانی یه‌كێتی لێم عاجز ببن، به‌ڵام له راستییا له رۆژانی یه‌كه‌می رووداوه‌كاندا، راگه‌یاندنی یه‌كێتی و یه‌كگرتوو زۆر جیاوازییان نه‌بوو، راسته ئه‌وان سه‌ربه‌خۆیی خۆیان هه‌یه، به‌ڵام رێككه‌وتنێكیشمان هه‌یه، ئێمه په‌یوه‌ندی له‌سه‌ر حسابی یه‌كتر نابه‌ستین، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نایه‌ت له حاڵه‌تێكدا كه ئه‌زمه‌یه‌ك روو ده‌دات، پشت له هاوپه‌یمانی ستراتیژی خۆت بكه‌یت”.
میرانی ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، كه جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، وایكرد راگه‌یاندنی یه‌كێتی هه‌ست به رێككه‌وتنی ستراتیژی بكه‌ن و زمانی خۆیان بگۆڕن، وتی “هه‌تا مام جه‌لال نه‌هاته سه‌ر خه‌ت، راگه‌یاندنی یه‌كێتی به دڵی ئێمه نه‌بوو، من مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه ببنه محامی بۆ ئێمه، ئیدانه‌ی كاره‌كه‌یان بكردایه، به‌ڵام بیشانوتایه یه‌كگرتوو تۆ بۆ ناچیته كۆبونه‌وه، چونكه هه‌رچییه‌ك ببێت، به كۆبوونه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌بێت”.
له باره‌ی وه‌ستاندنی كۆبونه‌وه‌ی نێ,ان ده‌سه‌لات و ئۆپۆزسیۆنیش وتی “من هیچ پاساوێك نابینم بۆ راگرتنی كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی، ته‌نها مه‌رجێكیان هه‌یه، كه ده‌بێت فڵانه كه‌س بچێته به‌رده‌م دادگا، ئایا ئه‌مه لیژنه‌ی سیاسییه یان لیژنه‌ی قه‌زائییه، له هه‌موو دنیادا و له هه‌موو شێوه‌كانیدا، كه شه‌ڕ ده‌بێت، لیژنه‌ی مفاوه‌زات پێكه‌وه داده‌نیشن، جاری وا هه‌یه له‌و لیژنانه پێداگیری له بڕیاره‌كان ده‌كه‌ن”، له باره‌ی رووداوه‌كانی بادینان و به‌شداری نه‌كردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كه بڕیار بوو له مه‌كته‌بی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ساز بكرێت، پێیوایه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كگرتووی پارتی ئه‌وه‌نده‌ی تر گه‌وره كرد و بۆ خۆشیان زه‌ره بوو، ده‌شڵێت “ئه‌وه‌ی بوو بوو، به‌س ئه‌وه‌ی ماوه زۆرتره، نه یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌رمان ده‌كات له‌م وڵاته و نه ئێمه‌ش یه‌كگرتوو ده‌رده‌كه‌ین، نه ئێمه یه‌كگرتوو ته‌واو ده‌كه‌ین و نه ئه‌ویش ئێمه ته‌واو ده‌كات، نه ئێمه ئه‌وان ره‌فز ده‌كه‌ین و نه ئه‌وانیش ئێمه ره‌فز ده‌كه‌ن”.