له سه‌ر رووداوه‌كانی بادینان یه‌كگرتوو كه‌یسێكی یاسایی له دژی پارتی ئاماده ده‌كات
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
به گوێره‌ی زانییارییه‌كانی نوچه‌نێت، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كه‌یسێكی له‌سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده كردووه و به‌منزیكانه ئه‌و كه‌یسه ده‌به‌نه به‌رده‌م دادگا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، كه‌یسه‌كه له‌سه‌ر رووداوه‌كانی بادینان و به تایبه‌ت سوتاندنی باره‌گاكانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، دكتۆر سه‌لاحه‌دین بابه‌كر وته‌بێژ و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو، ئه‌و زانیارییانه‌ی پشتڕاست كرده‌وه، وتی “ده‌سته‌یه‌كی داكۆكیكارمان له‌پارێزه‌رانی یه‌كگرتوو راسپاردووه، بۆ كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌یه‌ك بۆ ئه‌و رووداوانه و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان، بۆ تۆماركردنی داوای یاسایی له دادگا”.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، ئه‌و ده‌سته‌یه كاره‌كانییان ته‌واو كردووه و ئێستا سه‌رقاڵی پێداچوونه‌وه‌ن به‌و به‌ڵگانه‌ی كه له به‌رده‌ستیاندایه، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكترین كاتدا ئه‌و داوایه تۆمار بكه‌ن.
رۆژی 2/12/2011 له‌دوای نوێژی هه‌ینی، له‌شارۆچكه‌ی زاخۆ په‌لاماری سه‌نته‌ره‌كانی مه‌ساج و شوێنه‌كانی مه‌ی فرۆشتن و هۆتێله گه‌شتیارییه‌كان درا، به‌و هۆیه‌شه‌وه یه‌كگرتووی ئیسلامی تۆمه‌تبار كرا و هێرش كرایه سه‌ر باره‌گاكانیان، كه له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا، زۆرینه‌ی باره‌گانی یه‌كگرتوو له‌ناوچه‌كانی بادینان سوتێندران.