سیڤەر باپیر : هەنگاوی بـــا

0
سیڤەر باپیر : هەنگاوی بـــا

نە بارانی
تا تێنووێتی
بیابانی دڵ بشکێنی ..
نە بەهاری
تا وەرزی گوڵ
لە ئینجانەی دلی عەشقدا
بڕوێنی ..
نە ئەو سروەی
خەمەکانم ڕابماڵی ..
نە ئەو مەلەی
بە هەستم ببەخشێ باڵی ..
هەبوونی تۆ
وەک نەبوونت سارد و سڕە ..
هەستەکانت
لەخۆبایی و بەرزەفڕە ..
قەت ئومێدم بە تۆ نەبووە
ببیە چرا
بۆ ڕێگای پڕ لە هەڵدێرم ..
هەر کاتێک تۆ ڕێبەرم بوویت
وامزانیووە
من نابینا و دیدە کوێرم ..

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com